وه‌ستام و ته‌ماشام كردن. نیوه‌شه‌و، له شه‌قامێكی چۆڵدا خه‌ریكبوون به زۆر دركه‌ی دووكانێكیان ده‌كرده‌وه. درگایه‌كی قورس بوو و به ئاسنێك خه‌ریك بوو بیكه‌نه‌وه، به‌لاَم درگاكه نه‌ده‌كراوه. زۆر كوت و پڕ له‌وێوه ره‌ت بووم. رۆشتم و ده‌ستم دایه ئاسنه‌كه به‌وه‌ی یارمه‌تییان بده‌م. پێم سه‌یر بوو، هاوئاهه‌نگ نه‌بوون له كاره‌كه‌یاندا. به‌رز وتم:”هوو…. هووپ.”
پیاوه‌كه‌ی ته‌نیشتم كۆتای به كه‌له‌كه‌مدا و وتی :” بێده‌نگ! گه‌وجی! ده‌تهه‌وێ ده‌نگمان ببیستن؟” سه‌رم راوه‌شاند و وام نیشاندا نه‌مزانیوه. سه‌ره‌نجام به زۆر و عاره‌ق رشتن توانیمان تۆزێك درگاكه بكه‌ینه‌وه هه‌تا بتوانین بچینه نا. ته‌ماشای یه‌كترمان كرد. دواتر چووینه ناو. زه‌رفێكیان پێدام ده‌با بمكردبایه‌ته‌وه. شته‌كانیتریان هێناو خستییانه ناو زه‌رفه‌كه‌وه.
وتیان:” هیوادارین ئه‌م پۆلیسه نه‌گبه‌تانه رێ‌یان نه‌كه‌وێته ئێره.” وتم :” به‌ڕاستی نه‌گبه‌تن!”
هه‌ندێ جار ئاگاداریان ده‌كردمه‌وه:” بێده‌نگ به! مه‌گه‌ر ده‌نگی پێ نابیستی؟” گوێم قوڵاخ ده‌كرد و به نیگه‌رانییه‌وه گوێ قولاَخ ده‌وه‌ستام و وه‌لاَمم ده‌داوه” نه، نه، ئه‌وان نیین”!
یه‌كیان وتی:” راست ئه‌و كاته‌ی چاوه‌ڕێیان ناكه‌ی ده‌رده‌كه‌ون”!
سه‌رم راوه‌شاند و وتی :” خۆزگا ده‌كرا هه‌موویان بكوژرێن” دواتر داوایان لێكردم تا سه‌ر كۆلانه‌كه بڕۆم بزانم كه‌سێكی لێیه یان نه. چوومه ده‌ره‌وه، كه‌سانێكی‌تری لێ بوو كه لكابوون به دیواره‌كه‌وه‌و به ئارامی ده‌هاتنه پێشه‌وه. رۆشتمه‌لایان و وه‌ستام.
پیاوه‌كه‌ی ته‌نیشتم وتی:” له‌وێ لای دووكانه‌كانه‌وه ده‌نگه‌ده‌نگ دێت.” ته‌ماشای ئه‌ولام كرد . وتی:” بێده‌نگ! سه‌رت بدزه‌وه گه‌وجه! ئه‌گه‌ر بمانبینن هه‌مدیسان هه‌ڵدێن!”
ئه‌ویتروتی:” ئه‌گه‌ر بتوانین بێ ئه‌وه‌ی بزانن گه‌مارۆیان بده‌ین وه‌ك مشك ده‌یانخه‌ینه ته‌ڵه‌وه. :” به دزییه‌وه به سه‌ر په‌نجه ده‌ڕشتینه پێشه‌وه و له تاریكییدا له یه‌كترمان ده‌ڕوانی.”
وتم ئیتر ناتوانن هه‌ڵبێن:” یه‌كێك به ئارامی وتی:” سه‌ره‌نجام له كاتی خۆیدا گیركه‌وتن”
كاتی هاتووه. یه‌كیان له ژێر لێوه‌وه وتی :”دزه بێژووانه، دووكانه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن!” به تووڕه‌ییه‌وه وتم” بێژووانه، بێژووانه.”
له پێشا منیان نارد تا هه‌موو شت هه‌ڵسه‌نگێنم. چوومه ناو دووكانه‌كه. یه‌كیان زه‌رفه‌كه‌ی دا به كۆڵما و وتی:” ئێستا ئیتر ناتوانن بمانگرن.” ئه‌ویتر وتی :” زوو كه‌ن! له درگاكه‌ی دواوه ده‌چینه ده‌ر.! له به‌ر لووتیان ون ده‌بین!”
هه‌موومان خۆشحاڵ بووین له سه‌ركه‌وتن. وتی :” ئاگاداری لووتیان بن.” به‌ره‌و درگای دواوه‌وه كه‌وتینه رێ. وتیان” ته‌واو گێژیان ده‌كه‌ین” و هه‌ر ئه‌و كاته بیستم :” بوه‌سته، كێ كوره؟” چراكان هه‌ڵكران. خۆمان شارده‌وه، ترسابووین و ده‌ستی یه‌كترمان گرت. ئه‌وانیتر به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه‌ی لێ بوین هێرشیان كرد، ئێمه‌یان نه‌بینی و به‌ره‌و شوێنێكی‌تر هه‌ڵهاتن. ئێمه هاتینه ده‌رو وه‌ك كه‌روێشك هه‌ڵهاتین.
هاوارم كرد.” به‌خت یاوه‌رمان بوو.” دوو سێ جار پام هه‌ڵكه‌وت و كه‌وتمه دواوه. كه‌وتمه ناوه‌ڕاستی ئه‌وانیتر كه خه‌ریكبوون هه‌ڵده‌هاتن. وتیان :”هه‌ڵێن ده‌یانگرین!” هه‌موویان به‌ره‌و شه‌قامه‌كه كه‌وتنه دوایان. به سه‌ر یه‌كتریاندا ده‌قیژاند:” لێره‌وه بڕۆ، رێگه قه‌د بڕ بكه.” له‌و لاوه ئه‌وانیتر زۆر له ئێمه دوور نه‌بوون و ده‌نگی هاواریان به گوێمان ده‌گه‌یشت ” هه‌ڵی، ئیتر ناتوانن له ده‌ستمان هه‌ڵبێن.”
توانیم بگه‌مه یه‌كێك له‌وانه‌ی پێشه‌وه و بكه‌ومه پێشیه‌وه. رووكرده من و وتی “ئافه‌رین، تۆش توانیت له ده‌ستیان هه‌ڵبیت، وه‌ره لێره‌وه، ونمان ده‌كه‌ن.” به شوێنی‌دا هه‌ڵهاتم. دوای ماوه‌یه‌ك كوت و پڕ له كۆلاَنێكدا ته‌نها مامه‌وه. یه‌كێك له‌و سه‌ری كۆلاَنه‌كه‌وه ده‌ركه‌وت و له هه‌مانكاتدا هاواری كرد:” زووكه، لێره‌وه، نابێ زۆر دوور كه‌وتبێتنه‌وه.” به شوێنی‌دا هه‌ڵهاتم. دواتر وه‌ستام. ده‌نگی هیچكام له گرووپه‌كان نه‌ده‌بیسترا. ده‌ستم خسته گیرفانم و سه‌ره‌نجام له سه‌ر خۆ ده‌ستم كرد به پیاسه كردن.