پێم خۆشه شه‌وانی هاویین بڕۆمه ده‌ره‌وه‌و گه‌وره بوونی به‌رده‌كان ببینم. لام وایه ئه‌وان لێره له ناو ئه‌م بیابانه‌دا باشتر له هه‌ر شوێنێكی‌تر گه‌شه ده‌كه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌رم و وشكه. ره‌نگه له به‌ر ئه‌مه بێته به‌رده گه‌نجه‌كان لێره چالاكترن.
به‌رده گه‌نجه‌كان ده‌یانهه‌وێ زیاتر له‌وه‌ی گه‌وره‌كان بۆیان دیاری ده‌كه‌ن بجووڵنه‌وه و چالاكیان هه‌بێ. زۆربه‌ی به‌رده گه‌نجه‌كان حه‌زێكی ده‌روونیان هه‌یه كه گه‌وره‌كانیان به‌ر له‌وان بوویانه، به‌لاَم چه‌ندین سه‌ده‌یه له یادیان كردووه. له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دی هاتنی ئه‌م ویسته و حه‌زه پێویستی به ئاوه، هه‌ر بۆیه هیچكات ده‌ری نابڕن. به‌رده كۆنه‌كان رقیان له ئاوه‌و ده‌ڵێن:” ئاو بوونه‌وه‌رێكی بێزاركه‌ره كه هیچكات له شوێنێكدا نامێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شتێك فێر بێت. ” به‌لاَم به‌رده گه‌نجه‌كان هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه بێ راكێشانی سه‌رنجی گه‌وره‌تره‌كان له شوێنێكدا بمیننه‌وه هه‌تا له به‌رده‌م تۆفانی هاوینه‌دا بن و شه‌پۆلی ئاو هه‌ڵیان گرێت و بیانخاته ناو دۆڵێكه‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌م كاره‌دا هه‌یه به‌لاَم ئه‌و به‌ردانه پێیان خۆشه سه‌فه‌ر بكه‌ن و دونیا ببینن و دوور له ماڵه‌وه له شێونێك سه‌قامگیر بن و ده‌سه‌لاَتی خۆیان سه‌قامگیر كه‌ن، دوور له چاودێری و ده‌سه‌لاَتی گه‌وره‌كانیان، بۆ خۆیان بنه‌ماڵه ساز بكه‌ن.
هه‌ر چه‌ن پێوه‌ندی خێزانی نێوان به‌رده‌كان زۆر پته‌وه، به‌شێك له به‌رده بوێره‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، به‌شێكیان برینه‌كانی خۆیان به منداڵه‌كانیان نیشان ئه‌ده‌ن هه‌تا بیسه‌لمێنن سه‌رده‌مانێك سه‌فه‌ریان كردوه‌و كوێره‌وه‌ریی و ئاوه‌گه‌وره‌كانیان دیوه. هه‌رچه‌ن سه‌فه‌ری هه‌ندێكیان له پێنج مه‌تر به‌ولاتر ناڕوات، به‌لامَ ئه‌وه‌ش هه‌ر جۆرێك سه‌ركه‌وتنه كه زۆركه‌س لێی بێبه‌رین. هه‌رچه‌ن ته‌مه‌نیان زیاترده‌بێت سه‌ودای سه‌فه‌ری له دڵیان‌دا كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌وی راستی بێت به‌رده‌كۆنه‌كان زۆر پارێزكار ده‌بن. ئه‌وان هه‌ر جووڵه‌یه‌ك به مه‌ترسیدار و ته‌نانه‌ت گوناهیش ده‌زانن. ئه‌وان له شوێنێك سه‌قام ده‌گرن و زۆربه‌یان قه‌ڵه‌و ده‌بن. قه‌ڵه‌وی له راستییدا هێمایه‌ك بۆ جیایی.
شه‌وه‌كانی هاوین كه به‌رده گه‌نجه‌كان خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێ، پیره‌كان بیر له پرسه ترسێنه‌ر و جیدییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه. به چرپه باسی مانگ ده‌كه‌ن. “ته‌ماشا چ دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی هه‌یه و چۆن له‌م سه‌ری ئاسمانه‌وه ئه‌ڕوات بۆ ئه‌و سه‌ری ئاسمان و شێوه‌ی ده‌گۆڕدرێ.”
ئه‌ویتر ده‌ڵێت:” ته‌ماشاكه‌ن چۆن به‌ره‌و لای ئێمه دێت و داوامان لێ ده‌كات شوێنی كه‌وین.”
به‌ردی سێهه‌م ئه‌ڵێت:” ئه‌ویش به‌ردێكه شێت بووه.