Mustafa Zahidi

  • وتاری وەرگێڕانPhoto of بێدەنگی؛ دڕندەکان دڕندەتر ئەکات

    بێدەنگی؛ دڕندەکان دڕندەتر ئەکات

          ساڵی ١٩٧٤، مارینا ئابرامۆڤیچ، هونەرمەند و شانۆکاری خەڵکی یووگۆسڵاڤیا رایگەیاند کە لە نمایش و پێرفۆرمانسێکی هونەریدا ٦ کاتژمێر بێ جووڵە دەبێت. ئەم پێرفۆرمانسە ناوی ” ریتمی سفر” بوو. لە سەر مێزەکەی بەردەمی ٧٢ کەرەسە و شتی جیاواز دانرابوون و نووسراوەیەک هەبوو کە نووسرابوو:” ٧٢ کەرەسە و ئامرازی جیاواز لە سەر مێزەکەیە، بە هەر شێوەیەک پێتان خۆشە دەتوانن…

    زیاتر
  • وتاری نووسینPhoto of تەیفوور بەتحایی:  سینەماکار، نووسەر، پەیکەرتاش و وەرگێڕ

    تەیفوور بەتحایی: سینەماکار، نووسەر، پەیکەرتاش و وەرگێڕ

    کە لە ئەنتەرنێت بۆ ناوەکەی ئەگەڕێی زۆر زوو وێنەیەک ئەکەوێتە سەرەوە کە لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و نووسەر و رووناکبیرانی دیاری چەپی ئێرانی لەوانە خوسرەو گوڵسروخی، کەرامەت دانشیان، عەباس سەماکار، مەنووچێهری سەلیمی لە دادگا وەستاون و دادگایی دەکرێن. دیمەنی دادگایی کردنەکە بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە تەیفوور بەتحایی و ژمارەیەک لە چالاکانی چەپ دەستگیر و دادگایی کران لەبەر ئەوەی پلانیان…

    زیاتر
  • ڕانانی کتێبPhoto of سفری لە ماڵ مانەوە:چوونەدەر لە ماڵی نائومێدی

    سفری لە ماڵ مانەوە:چوونەدەر لە ماڵی نائومێدی

    گێڕانەوەیەک جیاواز لە مێژوونووسی   لە دوای خوێندنەوەی کتێبی ” ڕەچەڵەکناسی ئەنفال” لە نووسینی مەنسوور تەیفووری کە باسکردن بوو لە ئابووری سیاسی ئیسلام، هەر بە تەما بووم بەرگی دووهەمی ئەم کتێبە واتە ” سفری لە ماڵ مانەوە، چوونەدەر لە ماڵی نائومێدی” بخوێنمەوە. کتێبێک کە ماوەیەک لەوە پێش چاپ بوو و بە داخەوە بە هۆی کێشەکانمەوە نەمتوانی کتێبەکە دەست بخەم. سەرەنجام…

    زیاتر
  • وتاری وەرگێڕانPhoto of رامانێکی کورت دەرباری زبڵ

    رامانێکی کورت دەرباری زبڵ

    لە رێگاکەمدا بۆ ئەوەی سواری ترام (Tram) ببم، لای پارچە زەوییەکەوە رەت ئەبم کە خاوەنی نییە. ئەم زەوییە پێشتر باخ بووە، خانووی ناو باخەکە وێران بووەو رووخاوە. رێگایەکی خۆشکراو لە ناو دارەکان و لای بنچکەکانەوە دروستکراوەو لەوێوە رەت ئەبێت. بۆ ساڵانێکی زۆر ئەمە باشترین بەشی پیاسەکردن و بە پێ رۆشتنی من بوو. دواتر رۆژێک، کەسێک پەرداخێکی پلاستیکی خستە ئەوێ. دواتر…

    زیاتر
  • وتاری نووسینPhoto of عەبدولخالق مەعرووف، چرایەک لە تاریکستاندا

    عەبدولخالق مەعرووف، چرایەک لە تاریکستاندا

    لە مزگەوتەوە دەرکەوت. مزگەوتەکان فتوای کوشتن و تیرۆریان دەکرد . بە بەدئەخلاق، خۆفرۆش، کافر و نۆکەری بێگانە و جوولەکە ناویان برد.  تەنها تاوانی ئەو نووسینی نامیلکەیەک بوو دەربارەی کۆمەڵگای کوردستان. دەرباری پێگەی مرۆڤ لە کۆمەڵگای کوردستاندا. “ئادەمیزاد لە کۆمەڵگای کوردەواری” رەخنە گرتنە لە پێگەی مرۆڤ و ژن لەم کۆمەڵگایەدا. رەخنە گرتنە لەو بناغە نەریتی، کەلتووری و ئایینییەی کە پێگەی مرۆڤ…

    زیاتر
  • وتاری نووسینPhoto of جەنگی ئیسرائیل- ئێران و کوردی رۆژهەڵات

    جەنگی ئیسرائیل- ئێران و کوردی رۆژهەڵات

      لە ٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە دوای هێرشی حەماس، وەک هێزێکی پرۆکسی سەر بە ئێران، کێشە و ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل زیاتر لە هەمووکات پەرەی سەندووەو ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی سەربازی زیاتر بووە. بە شێوەیەک کە ئێران ٢ جار بە فەرمی هێرشی مووشەکی کردۆتە سەر ئیسرائیل. ئیسرائیل ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی لە سوریا و لوبنان کوشتووە. لە…

    زیاتر
  • UncategorizedPhoto of کۆنسێرڤاتیزمی ئیسلامی و مەترسییەکانی

    کۆنسێرڤاتیزمی ئیسلامی و مەترسییەکانی

    کۆنسێرڤاتیزمی ئیسلامی و مەترسییەکانی   ١ رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، مامۆستایەکی فەرەنسی بە ناوی “سامۆئل پێتی” لە لایەن یەکێک لە خوێندکارەکانی خۆیەوە کە موسوڵمانێکی ١٨ ساڵەی “چێچن”ی بوو، سەری بردرا. سەربڕینی ئەم مامۆستا ٤٧ ساڵەیە لە لایەن خوێندکارەکەیەوە، شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. ماکرۆن ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسە دەستبەجێ کردەوەکەی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوبرد کە لە لایەن ئیسلامییەکانەوە جێبەجێ کراوەو مامۆستاکەی…

    زیاتر
  • ڕانانی کتێبPhoto of نووسین دژی فەرامۆشی

    نووسین دژی فەرامۆشی

      یەکەم نووسینی مرۆڤ چۆنبووە؟ کێ دەزانێ یەکەم نووسینی مرۆڤ و یەکەم هێڵکارییان لەسەر ئەشکەوتەکان هێمایەک نەبووبێت دژی بیرچوونەوە. ویستبێتیان شوێنی ڕاوکردنێک، شوێنی خواردنێک، یان نا… شتێکی پەیوەندیدار بە ژیانی خۆیان و گرووپەکەیان لە فەرامۆشی ڕزگاربکەن، شتێک کە گیانی ئەوان ڕەنگە بەوەوە بەندبووبێت. لەم سۆنگەوە دەتوانین بڵێین نووسین هەوڵێکە دژی فەرامۆشی، هەوڵێکە بۆ هێشتنەوەی ژیان و بەردەوامی ژیان. فەرامۆشکردن ئەو…

    زیاتر
  • وتاری نووسینPhoto of سروودێ بۆ مەرگ، وەسییەتێک بۆ ژیان

    سروودێ بۆ مەرگ، وەسییەتێک بۆ ژیان

    سروودێ بۆ مەرگ، وەسییەتێک بۆ ژیان   لە قەندیلی سەربەرزەوە هەواڵت بۆ ئەنێرمەوە شەهیدبوونمان شانازییە، هاوڕێ رەنگە نەتبینمەوە   کەم کەسمان هەیە ئەم سروودەمان یان لانیکەم بەشێک لەم سروودەمان لەبەر نەبێت. رەنگە هەبن کەسانێک نەزانن ئەو سروودە کێ وتوویەتی،بەڵام کەمن ئەوانەی ئەو سروودەیان نەبیستبێ. سروودێک کە ئەوپەڕی لەخۆبردوویی و گیانبازی ئینسانێکی تێدایە لە پێناو نیشتمان. خاوەنی سروودەکە لە وتووێژێکدا ئەڵێت…

    زیاتر
  • وتاری وەرگێڕانPhoto of ئێدوارد بێرنشتاین و سۆسیال دیمۆكراسی

    ئێدوارد بێرنشتاین و سۆسیال دیمۆكراسی

    ئێدوارد بێرنشتاین، 18ی دێسامبری 1932 لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.ئەو لە سەر ئەو باوەڕە بوو كە دەبێ‌ گۆڕان لە بنەماكانی ماركسیزمدا بكرێ‌ بۆیە تا كاتی مەرگی كۆمۆنیستەكان بە كەسێكیان دەزانی كە لە بۆچوونی ماركسیستی لای داوە. بێرنشتاین ،رۆژنامەنووسێكی ئاڵمانی بوو كە سەرەتا لایەنگری بە تەواو مانای ماركسیسم (سۆسیالیزمی زانستی )بوو و سۆسیالیزمی زانستی بە تەنها رێگای رزگاری مرۆڤەكان…

    زیاتر
Back to top button