چیرۆکی وەرگێڕان
-
بینینی باڵندە لەشەودا
– ئەوە چ باڵندەیەك بوو؟ – كونەپەپوو – ئەی ئەوەیتر چ باڵندەیەك بوو؟ – كونەپەپوویەكیتر – نە، بابە، وا نییە، زۆر بچووكتر و چوستتربوو لە كونەپەپوو. – ئەی چی بوو؟ – كونەپەپوویەكی بچووك و چوست – شەوێك، لەشانزە ساڵیمدا، بەدەم لێخوڕینەوە لەگەڵ خۆشەویستەكەم لە بەرازاییەكانی “Little falls flat”ەوە رەت دەبویین. بینیم لە بەرامبەریاندا شابوویەك لە پانزەمەتریماندا، خۆی گڤ كردبوو و…
زیاتر -
خانی سێهەم
پیرەپیاوەكە لە پەنجەرەی نەخۆشخانەكەوە چاو لە ئینجانە پلاستیكییەكانی لێوار باخچەكە دەكات، ئەو ئینجانانەی نەستەرەنە سوورەكان لەناو چڵ پۆپەكان و گەڵاكانەوە باڵایان كردووەو قامكەكانی بەرەو گوڵدانەكان ناجووڵێن بۆ ئەوەی خۆڵەكەی هەڵگێڕنەوەو گوڵەكان لە باخچەكەدا بچێنن. پیرەپیاوەكە تەماشا دەكات. چاو لە دەستەكانی دەكات كە چۆن كەوتوونەتە سەر بەتانییە نیوە گوڵدارەكە كە بۆنی شێی لێدێت و پێیەكانی كە بوون بە بەشێك لە…
زیاتر -
بۆرخس و من
ئەوەی روو ئەدا بۆ ئەوپیاوەی تر، بۆ بۆرخس ، روو ئەدا. لە شەقامەكانی بۆئینس ئایرێس دا پیاسە دەكەم، هەندێ جار – رەنگە لە رووی عادەتەوە بێ- دەوستم و چاو لە سەر تاقی دەرگایەكی كۆن یان دەرگایەكی ئاسنین دەكەم، لە رێگەی نامەكانەوە ئاگاداری حاڵی بۆرخس و ناوی لە خشتەی لێژنەی مامۆستاكانی زانكۆ یان لە ژیاننامەی شاعیراندا دەبینم. زۆرم حەز لە سەعاتە…
زیاتر -
دیار نەمان
پیاوێك دەیگێڕایەوە كە چۆن دەیانویست بیكوژن. چۆن بەستبوویانەوەو چۆن لوولەی تفەنگەكەیان نابوو بە لاجانگیەوەو دەیانقیژاند بە سەریدا. ئەو زیندووە دەیگێڕێتەوەو ئێمەش زیندووین و گوێی لێ ڕادەگرین.
زیاتر -
هاوكاری
وهستام و تهماشام كردن. نیوهشهو، له شهقامێكی چۆڵدا خهریكبوون به زۆر دركهی دووكانێكیان دهكردهوه. درگایهكی قورس بوو و به ئاسنێك خهریك بوو بیكهنهوه، بهلاَم درگاكه نهدهكراوه. زۆر كوت و پڕ لهوێوه رهت بووم. رۆشتم و دهستم دایه ئاسنهكه بهوهی یارمهتییان بدهم. پێم سهیر بوو، هاوئاههنگ نهبوون له كارهكهیاندا. بهرز وتم:”هوو…. هووپ.” پیاوهكهی تهنیشتم كۆتای به كهلهكهمدا و وتی :” بێدهنگ!…
زیاتر -
“ویلی” و “وید”
هەموومان سیدییەكانی “ویلی و ویدمان” كرێببوو، جگە لە “یارمەتی منی بێچارە بدەن” و هەر ئەمەی دەوتەوە. بە “یارمەتی منی بێچارە بدەن” ناتوانیت سی دی “ویلی وید” بكڕیت. هەموومان سی دی یەكانی “ویلی و وید”مان لەگەڵ خۆمان بردبووە پاركی “ویلی و وید” ئاوازە زۆر غەمگینەكانی ویلی وید مان بۆ ئاژەڵەكانی شار و سمۆرە هاروهاجەكان، سەگە سووتاوەكان و كۆترە چڵكنەكان دەگرت. هەموو…
زیاتر -
هەزار و یەك شەو
كە حیكایەتەگە گەیشتە ئێرە، شەهرزاد بە ئارامی وتی :” ئەی شازادەی بەخت گەش، ئەگەر خەوت دێ، بڵا با سەرت لە سەر سەرینەكە دانێم، رەنگە هێشتا هەندێ لە خوێنەرەكان بەخەبەر بن و بیانهەوێت حیكایەتەكە ببیستن.”
زیاتر -
باسکردن لە مێشەکان قەدەغەیە
نەمدەزانی چەند رۆژە لە ژووری تاکەکەسی زینداندام، زیاتر بیرم لە ئەشکەنجە دەکردەوە نەک گوزەری زەمان و رۆژ، هەرچەند زۆر بە ئارامی و بێزارکەر دەگوزەرا. زیاتر لە دوو کاتژمێرە چاوەڕێم، هەست ئەکەم ئاگام لە تێپەڕینی کات نییە و پەیوەندییم لە گەڵ دونیای دەرەوە لە دەستداوە، بێ ئەوەی بزانم چی روویداوە. زۆربەی کات لە خۆم دەپرسم :” بۆ ئەوەندە دەیخەنە دواوە؟ بۆچی…
زیاتر -
گیتار
ھیچکات وەک گیتارەکەی لە باوشم ناکات. ساڵانێکی زۆرە بەو شێوەیە لەمسی نەکردوم. بۆ ئەوەی لە باوەشیدا جێم بێتەوە ، دەچمە ناو گیتارەکەی. بە درێژایی رۆژ شکڵ و دەنگی دەگۆڕێ، بەڵام حەزی لە باوەش گرتن نە. سەرەنجام لاڵ، نادیار و بێ جووڵە لەوێدا جێی بۆوەو چاوەڕوان بوو. “ئازیزەکەم، ھاتمەوە! گیتارێکی تازەم کڕیوە! ئازیزەکەم…؟
زیاتر -
حیكایەتێكی بچووك
مشكەكە وتی :” مخابن! دونیا تا دێت بچووك و بچووكتر دەبێتەوە. پێشتر دونیا ئەوەندە پان و بەرین بوو، ترسام لێی. هەڵهاتم، هەر هەڵهاتم تا سەرەنجام ئەو كاتەی بینیم كە لە هەر شوێنێكەوە ئاسۆی دیوارەكان سەر لە ئاسمانان دەسوێ، ئارامم گرت. بەڵام ئەم دیوارە بەرزانە ئەوەندە خێرا لەیەكتر نزیك دەبنەوە كە من ئێستا خۆم لە خاڵی كۆتاییدا دەبینم و ئەو تەڵەكەی…
زیاتر









