مشكەكە وتی :” مخابن! دونیا تا دێت بچووك و بچووكتر دەبێتەوە. پێشتر دونیا ئەوەندە پان و بەرین بوو، ترسام لێی. هەڵهاتم، هەر هەڵهاتم تا سەرەنجام ئەو كاتەی بینیم كە لە هەر شوێنێكەوە ئاسۆی دیوارەكان سەر لە ئاسمانان دەسوێ، ئارامم گرت. بەڵام ئەم دیوارە بەرزانە ئەوەندە خێرا لەیەكتر نزیك دەبنەوە كە من ئێستا خۆم لە خاڵی كۆتاییدا دەبینم و ئەو تەڵەكەی كە دەبێت بكەومە ناوی لەبەرچاومە.”
:” رێگەچارە لەوەدایە، رێگاكەت بگۆڕیت.” پشیلەكە ئەو كاتەی لەت و پەتی دەكرد ئەمەی گوت.