وتاری وەرگێڕان
-
ئاخۆ کوردەکان هێشتا ” هاوپەیمانی سروشتی” ئیسرائیلن؟
ئاخۆ کوردەکان هێشتا ” هاوپەیمانی سروشتی” ئیسرائیلن؟ ن: ئۆفرا بێنگیۆ لە ئینگلیزییەوە: مستەفا زاهیدی ئەو راستییە کە ئیسرائیل و کوردەکان دوژمنی هاوبەشیان هەیە- عێراق، تورکیا، ئێران و سووریا- وایکردووە کە لە ناوەڕاستی دەیەی ١٩٦٠ەوە بەرژەوەندی هاوبەشی ستراتیژیکیان هەبێت و ناو بە ناو بە شێوەی شاراوە پەیوەندییان هەبێت. بەڵام پرسیارە گەورەکە ئەمەیە ئاخۆ دوای گۆڕانکارییە تەکتۆنییەکییەکانی دوو ساڵی رابردوو، ئەم…
زیاتر -


بۆچی بە تاوان زانینی دەستدرێژی سێکسی لە پەیوەندی هاوسەرێتیدا دژوارە؟
نەنسی لێڤیت، رابێرت ڤێرچێک لە فارسییەوە: مستەفا زاهیدی لە ئەمریکای باکوور وەک بەشێکی زۆر لە وڵاتانی دونیا تا ساڵانێکی زۆر خودی ژنەکان بە تاوانبار دەزانران ئەگەر دەستدرێژی سێکسی ئەکرایە سەریان و ئارگۆمێنتە باوەکەش ئەوە دەی ئەوە ژنەکە بە نازکردن و جۆری هەڵسووکەوتی بووە بە هۆی رووژوان و هەڵخڕاندنی هەستی پیاوەکە و دەستدرێژی کردۆتە سەری. بەلام ئەم روانگەیە سەرەنجام گۆڕا،…
زیاتر -


توندووتیژی خێزانی: بۆچی دەوڵەتە موسوڵمانەکان هیچ ناکەن؟
توندووتیژی خێزانی: بۆچی دەوڵەتە موسوڵمانەکان هیچ ناکەن؟ لیزا حەجار[1] ئەگەر ژنێکی خێزاندا لە وڵاتێکی موسوڵمان توندووتیژی بەرامبەر بکرێت و بیهەوێت سکاڵا لە مێردەکەی بکات یان لێی جیا ببێتەوە، کێشەی زۆری بۆ دروست ئەبێت. حکوومەتەکان لەم وڵاتانە هێشتا توندووتیژی خیزانی وەک ” تاوان” نازانن و ئەو ژنانەی توندووتیژیان بەرامبەر ئەکرێت لە لایەن یاساوە پشتیوانی ناکرێن. لە لایەکیترەوە یاسا و حوکمە…
زیاتر -


ڕێگایەکی پێچاوپێچ و دژوار کە جیابوونەوەی ئاسان کردەوە
ڕێگایەکی پێچاوپێچ و دژوار کە جیابوونەوەی ئاسان کردەوە لاورێنس فریدمەن و: مستەفا زاهیدی لە سەدەی بیستەمدا لە ئەمریکا فۆڕم و جۆری جیاوازی بنەماڵە سەریان هەڵدا و دەبیندران کە لە چوارچێوەی مانا نەریتییەکانی بنەماڵەدا نەدەگونجان و جیاواز بوون لەو فۆڕمەی کە وەک فۆڕمی نەریتی خێزان دەناسران لە کەلتووری ئەمریکیدا. کۆمەڵگا لە گۆڕاندا بوو و ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەری راستەوخۆی داناوە…
زیاتر -


چەند بیروەرییەک لەگەڵ ماریۆ
چەند بیروەرییەک لەگەڵ ماریۆ لە ئینگلیزییەوە: مستەفا زاهیدی ساڵی ١٩٩٠ لە مەکسیکۆ سیتی، لە کۆنفرانسێک کە ئۆکتاڤیۆ پاز[1] بە بۆنەی ڕووخانی دیواری بەرلین ڕێکی خستبوو، ماریۆ ڤارگاس یۆسا[2] کە ماوەیەکی کەم بوو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پێرۆ شکستی هێنابوو، بە کەڵک وەرگرتن لە دەستەواژەی ” دیکتاتۆری تەواو و کامڵ” [3]ڕەخنەی توندی لە دەوڵەتی مەکسیک گرت و دەسەڵاتی دایە بەر رەخنە.…
زیاتر -


ئەگەر ئاشتی جۆرێک خەڵات بایە
ئەگەر ئاشتی جۆرێک خەڵات بایە ن: سەلمان روشدی لە ئینگلیزییەوە: ڕێزان حەسەنی، مستەفا زاهیدی بۆ دەستپێک، با چێرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە. هەبوو، نەبوو، دوو چەقەڵ هەبوون یەکیان ناوەکەی کارتاکا بە مانای وریا و ئەویتریان دامانا بە مانای بوێر بوو. ئەوان لە ریزی دووهەمی هاودەمە نزیکەکانی پاشا شێر ( پینگالاکا)دا بوون، بەڵام خۆپەرەست و فێڵەباز بوون. رۆژێک دەنگێکی بەرز لە دارستان،…
زیاتر -


سیمۆن ڤەی، رزگاربووی هۆلۆکۆست و خەباتگێڕی مافی ژنان
سیمۆن ڤەی (Simone Veil)، رزگاربووی ئاشۆڤەیس، وەزیری پێشتری تەندروستی، ئەندامی ئاکادێمیای فەرەنسا و یەکەم سەرۆک پەرلەمانی ئەورووپا بوو. رۆژی ٣٠ جوونی ٢٠١٧، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانکرد. سەرەتای مانگی جوونی ٢٠١٨ و یەکساڵ دوای مردنی، تەرمەکەی بە ئامادەبوونی ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، گوێزرایەوە بۆ “پانتئۆن”، کە گۆڕستانی کەسایەتییە دیارە کەلتووری و مێژووییەکانی فەرەنسایە. لەم بابەتەدا باس…
زیاتر -


بێدەنگی؛ دڕندەکان دڕندەتر ئەکات
ساڵی ١٩٧٤، مارینا ئابرامۆڤیچ، هونەرمەند و شانۆکاری خەڵکی یووگۆسڵاڤیا رایگەیاند کە لە نمایش و پێرفۆرمانسێکی هونەریدا ٦ کاتژمێر بێ جووڵە دەبێت. ئەم پێرفۆرمانسە ناوی ” ریتمی سفر” بوو. لە سەر مێزەکەی بەردەمی ٧٢ کەرەسە و شتی جیاواز دانرابوون و نووسراوەیەک هەبوو کە نووسرابوو:” ٧٢ کەرەسە و ئامرازی جیاواز لە سەر مێزەکەیە، بە هەر شێوەیەک پێتان خۆشە دەتوانن…
زیاتر -


رامانێکی کورت دەرباری زبڵ
لە رێگاکەمدا بۆ ئەوەی سواری ترام (Tram) ببم، لای پارچە زەوییەکەوە رەت ئەبم کە خاوەنی نییە. ئەم زەوییە پێشتر باخ بووە، خانووی ناو باخەکە وێران بووەو رووخاوە. رێگایەکی خۆشکراو لە ناو دارەکان و لای بنچکەکانەوە دروستکراوەو لەوێوە رەت ئەبێت. بۆ ساڵانێکی زۆر ئەمە باشترین بەشی پیاسەکردن و بە پێ رۆشتنی من بوو. دواتر رۆژێک، کەسێک پەرداخێکی پلاستیکی خستە ئەوێ. دواتر…
زیاتر -


ئێدوارد بێرنشتاین و سۆسیال دیمۆكراسی
ئێدوارد بێرنشتاین، 18ی دێسامبری 1932 لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.ئەو لە سەر ئەو باوەڕە بوو كە دەبێ گۆڕان لە بنەماكانی ماركسیزمدا بكرێ بۆیە تا كاتی مەرگی كۆمۆنیستەكان بە كەسێكیان دەزانی كە لە بۆچوونی ماركسیستی لای داوە. بێرنشتاین ،رۆژنامەنووسێكی ئاڵمانی بوو كە سەرەتا لایەنگری بە تەواو مانای ماركسیسم (سۆسیالیزمی زانستی )بوو و سۆسیالیزمی زانستی بە تەنها رێگای رزگاری مرۆڤەكان…
زیاتر
