رۆژێ ڕۆژگاریِ كه‌سێك په‌یدا بوو كه به كوشتنی 42 كه‌س له بابانۆئێل كۆتایی به هه‌موو شه‌ڕه‌كان هێنا.
ڕووداو لێره‌وه ده‌ستی پێی كرد كه نزیك به ده ڕۆژ پێش كریسمس بابانۆئێلی سپای ڕزگاری له ناوه‌ڕاستی شه‌ڕه‌كان كوژرا.
ڕۆژنامه‌كانی به‌یانی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه،به‌ڵام روژی دواتر بابانۆئلیتر كوژران و ئه‌م شته سه‌ردێڕی هه‌موو ڕۆژنامه‌كانی به‌یانی و ئێواره‌ی گرته‌وه. چوار له بابانۆئێلهكان كاتی كۆ كردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ سپای ڕزگاری كوژران و كه‌سی پێنجه‌میان له به‌شی یاری منداڵانی فرۆشگای كهمپیل دۆزیه‌وه كه له دواوه به چه‌قۆ لێی درابوو. هه‌مووان توڕه بوون! هه‌مووان بێزاربوون. بیریان كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌م كه‌سه چ دێوێ بێ، چه‌ن نابه‌رپرس و كات نه‌ناس! ئاخر گوناه نییه به كوشتنی بابانوئێلهكان جێژنی منداڵان تێك بدرێ؟
ڕۆژی دواتر شار پڕ بوو له مه‌ئمووری پۆلیسی شار و ئه‌یاله‌ت و F.B.I ته‌نانه‌ت مه‌ئمووره‌كانی پاراستنی نهێنی هێزی ده‌ریایی، مه‌ئمووره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و به‌رپرسانی قوه‌ی قه‌زاییه‌ش كه‌مته‌رخه‌م دانه‌نیشتن ، هه‌ركامه‌یان بیانوویه‌كیان بۆ كوشتنی بابانۆئێلهكان ده‌دۆزیه‌وه و 10 بابانۆئێل كوژرا و بكوژی ئازا هێشتا ئازادانه ده‌گه‌ڕا. بابانۆئێلهكان به شه‌و له دانیشتنی نهێنیدا ڕا و بۆچوونیان دهگوڕییهوه و ده‌رباره‌ی كاره‌كانی داهاتوو و ئه‌و كارانه‌ی ده‌بێ بیكه‌ن قسه‌یان ده‌كرد. گرینگی كاره‌كه‌ی خۆیان ده‌زانی، به‌ڵام شتێكی زۆر گێلانه بوو كه بڕۆنه سه‌ر شه‌قام و ئه‌و بكوژه بێ و بیانكوژێ، پیاوێكی بوێر په‌یدا بوو، خوازیارانه بڕیاری دا بڕواته ده‌ره‌وه، هیچ كه‌سی نه‌بوو. بڕیار بوو جل و به‌رگێكی زرێی له به‌ركا و بڕوات.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌و شه‌وه له ناو جێگه‌كه‌یدا سه‌ریان بڕی. به‌م شێوه ڕۆژی دواتر هیچ بابانۆئێلێ له سه‌ر شه‌قام نه‌ده‌بینرا. هه‌مووان تۆڕه و په‌شۆكا بوون، منداڵه‌كان ده‌گریان، ئاخر جێژن به بێ بابانۆئێل جێژن نه‌بوو. به‌ڵام ڕۆژی دواتر خاتوونێكی هالیوودی، كه هونه‌رمه‌ندێكی خوازیاری ناو ده‌ركردن بوو و ده‌یه‌ویست ناو ده‌ربكات، جلی مامانۆئێلهكانی له به‌ر كرد و هاته سه‌ر شه‌قام. هه‌مووان لێی كۆبوونه‌وه، ئاخر ته‌نیا بوونه‌وه‌رێك بوو كه زۆر له بابانۆئێلهكان ده‌چوو. هه‌مووان ڕێزیان لێ ناو نهكوژراش. هه‌مووان لایان وابوو كه ئه‌و شێته ده‌ست به‌ردار بووه و یه‌كێ له بابانۆئێلهكان بۆ تاقیكردنه‌وه هاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام كاتژمێرێكی نه‌خایاند ته‌رمه‌كه‌یان خسته ئامبوڵانس و بردیان. سێ گولله‌یان لێ دابوو. كریسمه‌سی ئه‌و ساڵه به مامانۆئێلهكان به‌رێوه چوو. ساڵی دواتر ئه‌م شته دووپات بووه و مامانۆئێلهكانیان نارده سه‌ر شه‌قام. ساڵی دوای ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ها. ساڵی دواتر و دواتر. هه‌موو ساڵێ خۆزگه به ساڵی پێشتر. شێته‌كه ته‌مایه‌ر ده‌ما و بابانۆئێلهكانی ده‌كوشت. تا ئه‌وه‌ی كه بابانۆئێل له زه‌ینی خه‌ڵك، ڕۆژنامه و ڕاگهیاندنهكانا نه‌ما و له بیر كرا. كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی كریسمهسیش بوو به مامانۆئێل.
بابانۆئێل به‌ڵام له به‌ین نه‌چوو، له جه‌مسه‌ری باكوور كه‌ره‌سه‌ی یاری دروست ده‌كرد و به‌رپرسایه‌تی “گهوزن”ه‌كانی به ئه‌ستۆ بوو، به‌ڵام مامانۆئێل سواری خێشهكه ده‌بوو و له دووكهڵكێشهكانهوه ده‌ڕۆشته خواره‌وه و یارییه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كرد و هه‌موو ساڵێ كریسمه‌سی به‌ڕێوه ده‌برد. ته‌نیا به‌شی پێكه‌نینی ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دا بوو كه ژنه‌كان حه‌زیان له مامانۆئێل بوون بوو. كه‌سیش پاره‌یه‌كی پێ نه‌ده‌دان و سه‌رده‌مانی كریسمه‌س شه‌قام ده‌نگه ده‌نگێ بوو كه بۆ سه‌یر كردن ده‌بوو، له به‌ر مامانۆئێلهكان نه‌ت ده‌توانی بجووڵی. پاش ماوه‌یه‌ك گۆڕانكاریش له جلی مامانۆئێلهكاندا كرا، سه‌ره‌تا سوورییهكهیان كه‌م كرده‌وه و دواتر چه‌ن ڕه‌نگێكی تریشیان تێكه‌ڵ كرد و سه‌رئه‌نجام هه‌ر كه‌س به مه‌یلی خۆی جلی جوان و ڕازه‌وه‌ی ڕه‌نگا و ڕه‌نگی له‌به‌ر ده‌كرد. له پێشه‌وه‌ی كریسمهسهوه بوون شانازییه‌كی ته‌واو بوو. منداڵه‌كان پێی خۆشحاڵ بوون! قه‌ت كریسمه‌س وه‌ها نه‌بوون، ئه‌م هه‌موو مامانۆئێله، ئه‌م هه‌موو شادیه، چه‌ن خۆشه!
به‌ڵام ئه‌م به‌ره تازه‌یه له منداڵان، كه باوه‌ڕیان به مامانۆئێلهكان بوو شتێكی‌تر بوون…ئاخر بابانۆئێلهكان بۆ منداڵانی زۆر بچووك شتێكی پێرۆز بوو. ئه‌و كاتانه‌ی كه باوه‌ڕیان به بابانۆئێلهكان نه‌بوو ده‌چوونه خوێندنگه مه‌زهه‌بییه‌كان و شتگه‌لێكی تازه ده‌رباره‌ی ئه‌و خودایه فێر ده‌بوون كه ته‌نیا كاری شت پێشكه‌ش كردن نه‌بوو، خوداییهكی توانا.
به‌ڵام ئه‌م به‌ره نوێیه كه ڕوویان هێنا بووه مامانۆئێلهكان باوه‌ڕێكی تریان هه‌بوو. ڕوانینی ئه‌وان بۆ ژنان ڕوانینێكی تر بوو. ژنیان وه‌ك نوێنه‌ری په‌رله‌مان هه‌ڵبژارد، سهركۆمار ژن، شاره‌دار ژن،…زۆری نه‌برد هه‌موو وڵات كه‌وته ده‌ستی ژنان. باسی سه‌ره‌كیان خواردن بوو و له په‌رلمان نوێنه‌ره‌كان زۆر كه‌میان ده‌خوارد و زۆری نه‌خایاند كه ته‌نانه‌ت ماڵه هه‌ژاره‌كانیش خواردنێكی فراوانیان ده‌ست ده‌كه‌وت. دواتر مامانۆئێلهكان روویان هێنایه خانوو و هۆگری خانوو بوون زۆری نه‌برد هه‌مووان بوون بو خاوه‌نی خانوو و كێشه‌ی نه‌بوونی خانووش چاره‌سه‌ر كرا. كارێ بوو كه نه‌یانده‌كرد. چون عادڵ بوون ئه‌م كاره‌یان نه‌ده‌كرد. چ پێویستهك هه‌بوو كه ئه‌وان له به‌ر كێشه‌ی سیاسی منداڵه‌كانی خۆیان بنێرن بۆ كوشتن؟ گاڵته جاڕ بوو! كه هێزی سیاسیان به ده‌سته‌وه گرت و سه‌رچاوه‌ی ماڵیان به ده‌ست هێنا به ئه‌وپه‌ڕی توانا و شكۆوه وڵاتانی تریان ناچار كرد كه ده‌سه‌ڵات بسپێرن به ژنان.
به‌م شێوه بۆ هه‌میشه كۆتایی به شه‌ڕ هات. پیاوه‌كان كه‌وتنه دوای كاری خۆیان. له كارگه‌كاندا كاریان ده‌كرد و بیركارییان ده‌خوێند، مه‌ریان له سهرخێرا بوونی ئه‌سپه‌كان ده‌به‌ست و سه‌هۆڵیان ده‌فرۆشت و ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه قسه‌یان ده‌كرد. به‌ڵام قسه كردنیان ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه هیچكات نه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان بكه‌ونه گیانی یه‌كتر و یه‌كتر بكوژن.
زۆری نه‌برد كه هه‌موو دونیا… چیتر كه‌س به‌رپرسی نه‌بوو… هه‌مووان خانوویان هه‌بوو… شه‌ڕ نه‌ده‌كرا…
خه‌ڵك خۆشحاڵ ده‌ژیان. قه‌ت بیرت نه‌ده‌كرده‌وه كه له هه‌موو دونیا شۆڕشێ كراوه. 42 بابانۆئێل بۆ شۆڕشێكی وه‌ها گه‌وره شتێ نه‌بوو.
به‌ڵام ده‌رباره‌ی بكوژ یان ڕزگار ده‌ری مرۆڤایه‌تی، كه ئه‌م شۆڕشه گه‌وره‌یه‌ی به بێ خوێن ڕشتن ڕێكخست، هیچكات نه‌ناسراو ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌مین نه‌كرا.
كه‌س ئه‌م مرۆڤه پیرۆزه‌ی نه‌ناسی… جگه… له من.
ده‌زانی كێ¬یه.
هه‌ڵبه‌ت به‌ڵگه‌یه‌كم به ده‌سته‌وه نییه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی كه به باوه‌ڕه‌وه ده‌یڵێم ته‌واوه. ته‌نیا كه‌سێ ده‌توانێ وه‌ها كارێ بكات. ههڵكهوتویهك، مرۆڤێكی بوێر كه خه‌ونی هه‌یه، عه‌شقی خه‌ڵك، سه‌بر و بێ ڕهحمییهك كه بۆ ئه‌م كاره پێویسته له‌ودا شه‌پۆل ده‌دا.
ئه‌م مرۆڤه خوشكی منه