Mustafa Zahidi

  • کتێبPhoto of پیاسەیەک بە شەقامی پەیڤی ژندا

    پیاسەیەک بە شەقامی پەیڤی ژندا

    کتێبی پیاسەیەک بە شەقامی پەیڤی ژندا کۆمەڵێک وتووێژە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی نووسەر و بیرمەندی دونیا و مەبەست لەم کارە ئاشناکردنی خوێنەری کوردە بە دونیای بیرکردنەوەو نووسینی ئەم نووسەرانە   بۆ خوێندنەوەی لێرە کلیک بکە

    زیاتر
  • چیرۆکی وەرگێڕانPhoto of باسکردن لە مێشەکان قەدەغەیە

    باسکردن لە مێشەکان قەدەغەیە

    نەمدەزانی چەند رۆژە لە ژووری تاکەکەسی زینداندام، زیاتر بیرم لە ئەشکەنجە دەکردەوە نەک گوزەری زەمان و رۆژ، هەرچەند زۆر بە ئارامی و بێزارکەر دەگوزەرا. زیاتر لە دوو کاتژمێرە چاوەڕێم، هەست ئەکەم ئاگام لە تێپەڕینی کات نییە و پەیوەندییم لە گەڵ دونیای دەرەوە لە دەستداوە، بێ ئەوەی بزانم چی روویداوە. زۆربەی کات لە خۆم دەپرسم :” بۆ ئەوەندە دەیخەنە دواوە؟ بۆچی…

    زیاتر
  • چیرۆکی وەرگێڕانPhoto of گیتار

    گیتار

    ھیچکات وەک گیتارەکەی لە باوشم ناکات. ساڵانێکی زۆرە بەو شێوەیە لەمسی نەکردوم. بۆ ئەوەی لە باوەشیدا جێم بێتەوە ، دەچمە ناو گیتارەکەی. بە درێژایی رۆژ شکڵ و دەنگی دەگۆڕێ، بەڵام حەزی لە باوەش گرتن نە. سەرەنجام لاڵ، نادیار و بێ جووڵە لەوێدا جێی بۆوەو چاوەڕوان بوو. “ئازیزەکەم، ھاتمەوە! گیتارێکی تازەم کڕیوە! ئازیزەکەم…؟

    زیاتر
  • وتووێژPhoto of وتووێژ لە گەڵ ژۆزە ساراماگۆ

    وتووێژ لە گەڵ ژۆزە ساراماگۆ

      دوای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل لە ساڵی ١٩٩٨، ھەستت نەکرد بەرپرسایەتی نوێت کەوتۆتە ئەستۆ؟ بەڵی، ھەر وایە، لە بەر ئەوەی یەکەم نووسەری پورتەگالیم ئەم خەڵاتەم وەرگرتووە. ھەر بۆیە، ئەو ھەستەم ھەبوو کە لە بەرزترین لوتکەی ئەدەبی سەد ساڵەی پورتەگالدا وەستاوم و ھەمووان چاویان لێمە. بۆ ھەر کوێ بانگھێشتیان دەکردم دەچووم. بەڕازیل، موزامبیک و ھەروەھا پورتەگال. کەسانێکم دەدی خوشحاڵ بوون و…

    زیاتر
  • وتاری نووسینPhoto of ژیانی شیعری و دونیا بینی فەرەیدوون موشیری

    ژیانی شیعری و دونیا بینی فەرەیدوون موشیری

    زۆربەی زۆرمان فەرەیدوون موشیری بە شیعری کۆڵان (کوچە)ەوە دەناسین. شیعرێک کە بەس بوو بۆ ئەوەی ئەم شاعیرە ناوبانگێک دەربکات و وەک شاعیر بناسرێت. موشیری ٢٢ی سێپتەمبەری ١٩٢٦ ، واتە رێک ئەو کاتەی رەزاشای پەهلەوی تاجی پاشایەتی لەسەرنا لە شەقامی (عەین ئەلدولە)ی تاران و لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و لایەنگری شیعر و ئەدەب لە دایکبوو. باوەگەورەی فەرەیدوون لە بەرەی باوکیەوە یەكێک بوو…

    زیاتر
  • چیرۆکی وەرگێڕانPhoto of حیكایەتێكی بچووك

    حیكایەتێكی بچووك

    مشكەكە وتی :” مخابن! دونیا تا دێت بچووك و بچووكتر دەبێتەوە. پێشتر دونیا ئەوەندە پان و بەرین بوو، ترسام لێی. هەڵهاتم، هەر هەڵهاتم تا سەرەنجام ئەو كاتەی بینیم كە لە هەر شوێنێكەوە ئاسۆی دیوارەكان سەر لە ئاسمانان دەسوێ، ئارامم گرت. بەڵام ئەم دیوارە بەرزانە ئەوەندە خێرا لەیەكتر نزیك دەبنەوە كە من ئێستا خۆم لە خاڵی كۆتاییدا دەبینم و ئەو تەڵەكەی…

    زیاتر
  • چیرۆکی وەرگێڕانPhoto of پرتەقاڵێك دەسەڵاتی جیهان دەگرێتە دەست

    پرتەقاڵێك دەسەڵاتی جیهان دەگرێتە دەست

    شتێكی چاوەڕوان نەكراو بوو، بەڵام دەسەڵات بە شێوەیەكی كاتی لە لایەن كائیناتەوە سپێردرا بە پرتەقاڵێ. پرتەقاڵەش كە لە باغێكدا بوو لە فلۆریدا بەو پەڕی بێ فیزییەوە ئەم ئەمانەتەی وەرگرت و پرتەقاڵەكانی تر، پەلەوەرەكان مرۆڤەكانی سەر تراكتۆرەكان لە شادییدا گریان و ماتۆڕی تراكتۆرەكان شەكریان لێ دەڕژا. فرۆكەوانەكان كە بەسەر باخەكەدا دەسووڕانەوە بە موسافیرەكانیان رادەگەیاند ئێمە لە سەر باخێكین كە لەودا پرتەقاڵێكی…

    زیاتر
  • وتاری وەرگێڕانPhoto of چەن خاڵێ دەربارەی خەون بینەکان بەرھەمی بێرتۆلۆچی

    چەن خاڵێ دەربارەی خەون بینەکان بەرھەمی بێرتۆلۆچی

      لەم ساڵانەدا کە دوروشمی” سینەما مردووە ” کەوتۆتە سەر زاران و ھەموو کەس ئیزن بە خۆی دەدات بەوەی دەربارەی گرینگترین دیاردەی سەدەی بیستەم قسە بکات، کۆمەڵێ دەرھێنەر دەبینین کە فیلم ساز دەکەن بەوەی روانگەیەکی جیا لەم روانگەیە بخەنە روو. فیلمی نوێی بێرنارد بێرتۆلۆجی، “خەون بینەکان” بەڵگەیەکە بۆ سەلماندنی ئەم پرسە. ئەم دەرھێنەرە ناودارەی سینەمای ئیتالیا، زۆر جار و لە…

    زیاتر
  • چیرۆکی وەرگێڕانPhoto of شەمدانییە غەمگینەکان

    شەمدانییە غەمگینەکان

        ولفگانگ بورشێرت ( Wolfgang Borchert)     کە ئەو دوو کەسە یەکیان ناسی، دونیا تاریک داهاتبوو. ژنەکە ئەوی بانگهێشت کرد بۆ ئاپارتمانەکەی. پیاوە قبووڵی کرد. ژنە ئاپارتمان، سەرمێزی، چەرچەف و تەنانەت دەوری و چەتاڵەکانیشی پێ نیشاندا. بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە رووناکیەکە لە بەرامبەر یەکترا دانیشتن، پیاوەکە لووتی ژنەی بینی.   لە بەر خۆیەوە بیری کردەوە: وەک ئەوە وایە…

    زیاتر
  • چیرۆکی وەرگێڕانPhoto of یاری

    یاری

    ئیتالۆ کالڤینۆ   شارێک  هەبوو کە هەموو شت تێیدا قەدەغە بوو.لە بەر ئەوەی تەنها شتێک قەدەغە نەبوو یاری هەلووکێن بوو، خەڵکی شار هەموو رۆژێک دەچوونە دەرەوەی شار و کاتی خۆیان بە هەلووکین دەبردە سەر. لە بەر ئەوەی یاسا قەدەغەکراوەکان کوت و پڕ دانەنرابوون، بەڵکوو بەرە بەرەو هەموو کات هۆکارێک هەبوو بۆ دانانیان، کەس هۆیەکی نەبوو بۆ گلەیی و گازەندە کردن…

    زیاتر
Back to top button