Mustafa Zahidi
-
چیرۆکی وەرگێڕان
شاری رەش
لئۆناردۆ پی. ئالیشان: نووسەر و شاعیری ئەرمەنی. ساڵی 1951 لە تاران لە دایكبووە. دوای تەواوكردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئێرانی بەجێهێشتووەو ساڵی 1973 رووی كردۆتە ئەمریكا. دوای تەواو كردنی خوێندن لە زانكۆی یۆتا لە ساڵت، خەریكی وانە وتنەوە بووە لە بواری ئەدەبی بەراوردكاریدا. ئەم نووسەرە ناودارە ساڵی 2005 لە ئاگركەوتنەوەیەكدا گیانی لەدەستدا. كاتی ریش تاشین، ئەو كاتەی لێوی خوارەوەم بڕی،…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
بیرکردنەوەی فێمنیستی رەش پێستەکان، لە ماتریکسی دەسەڵاتدا دانایی، وشیاری و سیاسەتی بەهێز کردن
بیرکردنەوەی فێمێنیسمی رەش پێستەکان، دەرخەری هێزێکی نوێی ژنانی رەش پێست وەک بکەرانی دانایی[1]. بە بەوێنا کێشانی ژنانی ئەفریقایی – ئەمریکایی (African-American) وەک تاک کە خۆ- پێناسەکەر و پشت بە خۆ بەستووە خۆیان نیستان داوە ، بۆ ئەوەی دژی چەوسانەوەی رەگەزی، جێندەری، چینایەتی بوەستنەوە و فێمنیستە ئەفرۆتەوەرکان[2] لایان وایە دانایی دەورێکی گرینگ دەگێڕێت لە بەهێزکردنی خەڵکانی چەوساوە (empowering oppressed people)…
زیاتر -
وتووێژ
من خوشک و براکانم ناکوژم
پێشەکی وەرگێڕی کوردی: ئەوەی لە خوارەوە دەیخوێننەوە، وتووێژە لەگەڵ شاعیر و نووسەری رەش پێستی ئەمریکایی، ئالیس واکر. ئالیس واکر ساڵی ٩ی فێبریواری ١٩٤٤ لە دایکبووە. ساڵی ١٩٨٣ خەڵاتی بۆکێری بۆ کتێبی بە رەنگی ئەرخەوانی (The Color Purple (1982 وەرگرتووە.هەروەها خەڵاتی کتێبی نەتەوەیی پێبەخشراوە. ئەم کتێبەی ساڵی ١٩٨٢ نووسیوە. یەکێکە لەو کتێبانەی کە بە زۆربەی زۆری زمانەکانی دونیا و لەوانەش زمانی کوردی…
زیاتر -
چیرۆکی وەرگێڕان
گوناهی مێژوو نووسی هەڵخەڵەتاو
سەردەمانێک کە تۆقاندن زاڵ بوو، دەستگیرییە بە کۆمەڵەکان ببوو بە کارێکى هەمیشەیی. بە شەو ئەم کارەیان دەکرد. دەستەیەک بە دەم و چاوى داپۆشراوەوە دەیاندا لە درگا و فەرمانیان بە خاون ماڵى خەواڵوو دەدا خۆى پۆشتە کاتەوە. دواتر دەیانبرد بۆ یەکێک لە زیندانە بچووکەکان شار کە وەک کارگ لە هەموو شوێنێکى شار دەڕوا. هەندێ جار مەئموورەکان هەموو ئەندامانى بنەماڵەى پێکەوە دەبرد…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
بێرتۆڵت برێشت به گێڕانهوهی واڵتر بنیامین
27سێپتامبهری 1935- دراكۆر- دانیمارك له وتووێژێكی چهن شهو لهمهو پێشم له گهڵ برێشت، باسی له دوودڵییهكی قووڵ كرد كه له ئێستادا وای لێ كردووه نهتوانێ گهلاَڵهیهكی رۆشن و روون داڕێژێ وهك ئهوهی خۆی جاری یهكهم باسی كردبوو، هۆی ئهو دوودڵییه ئهوهیه دۆخی ئهو له گهڵ زۆربهی پهنابهرهكان جیاوازه. كه وایه لهو رووهوه كه برێشت ناتوانێ ئهوه قبووڵ بكات كه كۆچ…
زیاتر -
وتووێژ
وتیان بگەڕێوە بۆ دونیا
بۆچی ناوی ئەم کۆمەڵەیەت ناوە “هێنانە دەرەوەی تیر لە دڵ؟”(Taking the Arrow Out of the Heart) لە پێشەکی کتێبەکەدا وتووتە، ناوی کتێبەکە لە سەرەتادا “ڕێگای درێژی ماڵەوە (ناوی شیعرێکی واکر کە ساڵی ٢٠١٦ بۆ محەممەد عەلی نووسیویەتی)، و دواتر ناوی کتێبەکەت گۆڕیوە. وا بیردەکەمەوە جارێکیتر بانگ کراومەتەوە ئەم دونیا. راکێشراومە بۆ ناو واقعێک کە خەڵک بەرگەی قورسترین ئازارەکان دەگرن و…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
لێکدانەوەی ئەدەبیاتی فێمنیستی ئالیس واکر
لێکدانەوەی ئەدەبیاتی فێمنیستی ئالیس واکر ن: کیانا وایتد و: مستەفا زاهیدی ئالیس ماسینیۆر واکر[1] (١٩٤٤) رۆماننووس، شاعیر، چیرۆکنووس، وتار نووس و چالاکی ئەمریکایی – ئەفریقاییە. ناودارترین رۆمانی “رەنگی ئەرخەوانی”[2] بووە بە براوەی خەڵاتی پۆلیتزەر و خەڵاتی کتێبی نەتەوەیی لە ساڵی ١٩٨٣. دیدی داهێنەرانەی واکێر دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی دژواری ئابووری، تیرۆری رەگەزی و عەقڵی رەشۆکیانەی ژیان و کەلتووری ئەمریکایی- ئەفریقایی،…
زیاتر -
چیرۆکی وەرگێڕان
بینینی باڵندە لەشەودا
– ئەوە چ باڵندەیەك بوو؟ – كونەپەپوو – ئەی ئەوەیتر چ باڵندەیەك بوو؟ – كونەپەپوویەكیتر – نە، بابە، وا نییە، زۆر بچووكتر و چوستتربوو لە كونەپەپوو. – ئەی چی بوو؟ – كونەپەپوویەكی بچووك و چوست – شەوێك، لەشانزە ساڵیمدا، بەدەم لێخوڕینەوە لەگەڵ خۆشەویستەكەم لە بەرازاییەكانی “Little falls flat”ەوە رەت دەبویین. بینیم لە بەرامبەریاندا شابوویەك لە پانزەمەتریماندا، خۆی گڤ كردبوو و…
زیاتر -
چیرۆکی وەرگێڕان
خانی سێهەم
پیرەپیاوەكە لە پەنجەرەی نەخۆشخانەكەوە چاو لە ئینجانە پلاستیكییەكانی لێوار باخچەكە دەكات، ئەو ئینجانانەی نەستەرەنە سوورەكان لەناو چڵ پۆپەكان و گەڵاكانەوە باڵایان كردووەو قامكەكانی بەرەو گوڵدانەكان ناجووڵێن بۆ ئەوەی خۆڵەكەی هەڵگێڕنەوەو گوڵەكان لە باخچەكەدا بچێنن. پیرەپیاوەكە تەماشا دەكات. چاو لە دەستەكانی دەكات كە چۆن كەوتوونەتە سەر بەتانییە نیوە گوڵدارەكە كە بۆنی شێی لێدێت و پێیەكانی كە بوون بە بەشێك لە…
زیاتر -
چیرۆکی وەرگێڕان
بۆرخس و من
ئەوەی روو ئەدا بۆ ئەوپیاوەی تر، بۆ بۆرخس ، روو ئەدا. لە شەقامەكانی بۆئینس ئایرێس دا پیاسە دەكەم، هەندێ جار – رەنگە لە رووی عادەتەوە بێ- دەوستم و چاو لە سەر تاقی دەرگایەكی كۆن یان دەرگایەكی ئاسنین دەكەم، لە رێگەی نامەكانەوە ئاگاداری حاڵی بۆرخس و ناوی لە خشتەی لێژنەی مامۆستاكانی زانكۆ یان لە ژیاننامەی شاعیراندا دەبینم. زۆرم حەز لە سەعاتە…
زیاتر









