ئانا لوچیچ، هەواڵنێری بڵاوکراوەی (داکلکی ئارشیڤ) کە لە لایەن کۆلێجی هونەر و زانستی هۆستۆ ڤیکتۆریاوە بەڕێوە دەچێت، ئەو کاتەی (سڤێتلانا ئێلێکسۆڤیچ) لە پاریس دەژیا، دەربارەی دیارترین کتێبەکەی (دەنگگەلێک لە چێڕنۆبێلەوە) وتووێژی لەگەڵ کرد. ٢٦ی ئاپریلی ١٩٨٦ کارەساتبارترین رووداوی ری ئاکتۆری ناوەکی مێژوو لە کۆمەڵگای چێڕنۆبێل پیریات روویدا. راپۆرتە ئینگلیسی زمانەکان کاتی باسکردن لەم رووداوە جەختیان کردەوە لە سەر باسکردن لە ناو و زانیارییەکان و زیاتر خۆیان بەوەوە مەشغووڵ کرد، بەڵام (ئێلێکسۆڤیچ) لە کتێبی ” دەنگگەلێک لە چێڕنۆبێلەوە”دا کۆمەڵێک راپۆرتی گرینگی بڵاو کردەوە لە سەر ئەوەی بە سەر خەڵکی بێلارووسدا بە هۆی ئەو رووداوەوە روویدا و هەروەها ترس، تووڕەیی و بێهیوایی ئەو خەڵکەی خستە ڕوو بە هۆی ئەم ڕووداوەوە. ئێلێکسۆڤیچ بۆ ئەوەی دەنگی ئەو خەڵکە ببیسترێت کە ئەم کارەساتەیان بەسەردا هاتبوو و بۆ ئەوەی ئەزموونەکانیان بگۆزێتەوە، لەگەڵ کەسێکدا وتووێژی کرد کە رادیۆکتیڤەی بەر کەوتبوو. ئەو ئەم وتووێژەی وەک مۆنۆلۆگ خستە بەردەم خوێنەر و زۆر بە ئاشکرا تیڕوانینی ئەو خەڵکە لە سەر ئەم رووداوە دەخاتە ڕوو.
ئەوەی لە خوارەوە دەیخوێننەوە وتووێژە لەگەڵ ستیڤلانا ئێلێکسۆڤیچ نووسەری (دەنگگەلێک لە چێڕنۆبێلەوە)
*****
کتێبی (دەنگگەلێک لە چێڕنۆبێلەوە) کتێبێکە جێی تێڕامانەو پڕە لە هەستە مرۆییەکان. دەتویست چ هەستێک یان کاریگەرییەک لە سەر خوێنەر دابنێیت؟
لە مێژە زانیاری تەواومان هەیە لە سەر ئەو شتەی لە چێڕنۆبێل روویدا: ئەوەی کە ئەم ڕووداوە لە رابردوودا روویداوەو کەس نایهەوێت دەرباری هیچ ببیستێت. بەڵام لە راستییدا ئەم کارەساتە جگە لەوەی فەرامۆش نەکراوە، بەڵکوو هیچکات بە دروستی لە دیاردەی چێڕنۆبێل تێنەگەیشتووین و دەرک نەکراوە.
زۆرترین پەرچەکردارەکانی خەڵک بەرامبەر بە (دەنگگەلێک لە چێڕنۆبێلەوە) کە بینیبێتت چی بووە؟
پەرچەکردارەکان وەک پەرچەکردارە بەرامبەر پەچەداماڵین و ڕوونکردنەوەی واقعەکان. ئەوان دەڵێن :” نەیاندەزانی راستی رووداوەکە چی بووە، بەتایبەت لە دیدی کەسێکەوە.” بەڵام ئەم رووداوە دەربارەی هۆکارەکان و چۆنیەتی کارەساتی چێرنۆبێل نییە. ئەم کتێبە دەربارەی دونیای دوای چێڕنۆبێل، دەربارەی ئەوەی کە خەڵک چۆن رووبەڕووی بوونەوەو لەگەڵیدا دەژین نووسراوە. ئەم کتێبە باسی ئەو زیان و خەسارانەی چێڕنۆبێل بە سروشت و ژنتیکی مرۆڤایەتی گەیاندوە ناکات، بەڵکوو باس لەوە دەکات ئەم ئەزموونانە چۆن کاریگەرییان لە سەر رۆح و دەروونی ئێمە هەیە.
لە حاڵێکدا چێڕنۆبێل ترس و هەستی تازە لە ناو ئێمەدا دروست دەکات، بەڵام بەشێک لە ترسە کۆنەکان لەناو دەبات. ترس لە دەوڵەت و حکوومەتی کۆمۆنیستی لەناو چوو، ئەو کاتەی خەڵک بژاردەیەکیان لە بەردەمدا مابۆوەو دەبوایە هەڵیان بژاردبایە هەڵبێن و بنەماڵەکانیان بگۆزنەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو و ئەمن یان ئەوەی بە حیزب و حکوومەت وەفادار بن و لە چێڕنۆبێل بمێننەوە. خەڵک هەڵهاتنیان هەڵبژارد لە بەر ئەوەی ترس لە رادیۆکتیڤە بوو بە هۆی ئەوەی ترس لە بەرپرسانی حیزب کەمتر بێتەوە. ئەم بەرپرسانە ئامادە بوون کارت و ناسنامەی حیزب بنێنە لاوە بۆ ئەوەی تاوانبار نەکرێن بەوەی جەختیان کردۆتەوە لە سەر قووڵ بوونی کارەساتی چێڕنۆبێل.
زۆربەی خەڵکی شتێکی ئەوتۆ لە سەر ئەم ڕووەی شتێکی ئەوتۆ نازانن. ئەم کتێبە کاریگەری ئەو پەرچەکردارانەی لە سەرە کە لە کاتی نووسینی کتێبەکدا لە مێشکمدا شکڵی دەگرت. خەڵک بەرە بەرە بیریان لە مانای ژیانی خۆیان و ژیان بە مانای گشتی دەکردەوە. هەستیان دەکرد پێویستیان بە دونیا بینییەکی ترە، دونیا بینی و ئایدۆلۆژیایەک بە بتوانێت رزگاریبەخش بێت. چۆن دەتوانین خۆمان رزگار بکەین؟
چەنێک کاتت دانا بۆ کۆکردنەوەی زانیار و وتووێژ لەگەڵ شاهیدەکانی ئەم کارەساتە؟ چەنێک لەسەر ئەم کتێبە کارت کرد؟ چەندی ئەو زانیاریانەی بە دەستت هێنابوو هاتە نێو ئەم کتێبەوە؟
سەرجەم بەرهەمەکان خاوەنی بەڵگەی شاهیدەکانن، لەگەڵ دەنگی ئەو کەسانەی کە زیندوون. زۆربەی کات سێ یان چوار ساڵ تەرخان دەکەم بۆ نووسینی کتێبێ، بەڵام ئەم کتێبە زیاتر لە ١٠ ساڵی خایاند. یەکەم مانگەکان کە لە چێڕنۆبێل بووم و ژیام، رۆژنامەنووس و نووسەر لە هەموو شوێنێکی دونیاوە هاتبوونە چێڕنۆبێل و هەموویان سەدان پرسیاریان پێ بوو بۆ پرسین. بەو باوەڕە گەیشتبووم کە لەگەڵ دیاردەیەکی نامۆ و پڕ لە راز و نهێنی رووبەڕووین و لەهەمانکاتدا هەوڵم ئەوە بوو ئەم دیاردەیە بە وشەی سادە و بێ گرێ و گۆڵ دەرببڕم. خەریکین لە سەر هەڵەکانی سیستەمی کۆمۆنسیت و ئەو خەڵکەی کە فریویان خواردوە قسە دەکەین. بەم خەڵکەیان نەگوت لەمجۆرە کاتانەدا چی بکەن و هتد. لە ناو ئەم خەڵکانەدا ناسیۆنالیستەکان، دژە رووسەکان بوون ، ئەو دژە رووسانەی کە دژی بووونی رووسیا بوون لە ئۆکراین و بلارووس. لەبەر ئەوەی وێستگەی ئەتۆمی رووسیا بوو کە تەقیەوە: خەڵک دەیانگوت :” رووسەکان ئێمەیان تووشی رادیۆکتیڤ کرد و ئێمە و ژینگەکەمانیان پیس کرد.” لام وایە پرسیار دەربارەی ئەم بابەتانەش تا رادەیەک لەو مانایەی خۆی بە دوورە و جۆرێک دروستکراوە. وەڵامە سیاسی و زانستییە تۆخەکان بەس نەبوون بۆ وەڵامدانەوە بەم پرسیارانە. کەس زیاتر لەمە هەوڵی نەدابوو لە قووڵایی کارەساتەکە بگات. بەوە گەیشتم دەتوانم کتێبێک دەربارەی دیدارم لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان بنووسم. کەوایە ڕێگا و شێوەیەکیترم هەڵبژارد. دەستم کرد بە وتووێژ لەگەڵ ئەو شاهیدانەی کە زیاتر لە ٥٠٠ کەس بوون و ئەم وتووێژانە زیاتر لە ١٠ ساڵی خایاند. لەو ڕووەوە کە رووبەڕووی راستییەکی نوێ ببووینەوە، بە شوێن ئەو کەسانەوە بووم کە ئەم کارەساتە ژیانی شێواندبوون. ئەو مرۆڤانەی کە تێدەفکرن و بیرلەوە دەکەنەوە کە بەڕاستی چی روویداوە. لە دونیای نوێدا کۆمەڵێک رووداو روو دەدەن و ئەوان هەوڵیان ئەوەیە بە شێوەی کۆن رووبەڕووی ئەم رووداوانە ببنەوە.
بۆ وێنە، کۆپتەرەکانی ئەرتەشمان لە بیرە کە فڕۆکەوانە جەنگیە سۆڤیەتی-ئەفغانەکان لێیان دەخوڕین و بە سەر ری ئاکتۆرەکاندا دەسووڕانەوە کە خەریکبوون دەسووتان. ئەوان خۆشیان نەیاندەزانی دەیانهەوێ بەو ماشێنە جەنگیانەیان چی بکەن و چیان پێ دەکرێت. سیستەم و دامەزراوەی ئەرتەش وەها کار دەکات: ئەوان لەسەر ئەو باوەڕە بوون کارمەند و ئەندامی زۆری ئەرتەش و تێکنۆلۆژیای جەنگی دەتوانێت هەموو کێشەیەک چارەسەر بکات. کەوایە روو دەکەن فیزیای وزەی سەروو، وزەی ناوەکی، رادیۆکتیڤە.
تا دوایین ساتەکان زانیاریم کۆ کردەوە. لە ٥٠٠ وتووێژ یان زیاتر کە کردبووم ١٠٧ وتووێژم لە ئێدیتی کۆتایی کتێبەکەمدا هێنا و دەکرێت بڵێم لە هەر ٥ وتووێژ یەک دانەیانم جێ کردەوە. لە وتووێژ لەگەڵ هەر کەسێکدا ٤ کاسێتم تەواو دەکرد و ئەم ٤ کاسێتە دەبوو بە ١٠٠ بۆ ١٥٠ لاپەڕە و ئەمەش پەیوەندی هەیە لەگەڵ تۆنی دەنگ و خێڕایی گێڕانەوەیان و سەرئەنجام ١٠ لاپەڕەی لێ دەمایەوە.
ئەو چیرۆکانەی تۆ لە زاری خەڵکەوە دەت بیست تا چەند جیاواز بوون لەو چیرۆکانە کە بەرپرسانی حکوومەتی و میدیاکان باسیان دەکرد؟
چیرۆکەکان بە تەواوەتی جیاوازن. هەموو کات ئەم دۆخە لە بلارووس و هەندێجار لە رووسیا دەبینین ئەو چیرۆکانەی کە بەرپرسان لە رووداوەکان دەیگێڕنەوە بۆ خەڵکانی ئاسایین. ئامانجی سەرەکی بەرپرسانی حکوومەتی و دەوڵەتی لە گێرانەوەی ئەم چیرۆکانە چییە؟ ئەوان بە تەواوەتی هەوڵیان ئەوەیە کە پارێزگاری لە خۆیان بکەن. حکوومەتی تۆتالیتەر، لەو رۆژانەدا بە روونی ئەم شتانە دەخاتە ڕوو: ئەوان لە ترسی خەڵک، لە راستی دەترسێن. خەڵکانێکی کەم ئاگاداری بابەتەکە بوون بە دروستی و ئاگادار بوون چی روویداوە. بەرپرسانی دەوڵەتی و حکوومەتی لە هەوڵدا بوون خۆیان بپارێزن، هەر بۆیە راستییەکانیان شاردەوەو خەڵکیان فریودا. ئەوان خەڵکیان دڵنیا کردەوە کە هەموو شتێک ئارام دەچێتە پێش و کۆنتڕۆڵیان بەسەر دۆخەکەدا هەیە و هیچ مەترسییەک لە سەر ژیانیان نییە. مناڵەکان لە حەوشەی ماڵەوەیان دوو گۆڵیان دەکرد و لە سەر شەقامەکان چلوورەیان دەخوارد و خەڵکانێکی زۆر بۆ رابواردن روویانکردبوە کەنار دەریا. ئەمڕۆکە سەدان هەزار مناڵ، کە ئەو کات هەبوون ئیتر نین و زۆربەیان مردوون. ئەو کاتەی خەڵک رووبەڕووی کارەساتی ناوەکی بوونەوە زانیان لە بەرامبەر ئەم کێشەیەدا تەنهان و کەس نییە بە هانایانەوە بچێت. خەڵک زانیان راستییەکانیان پێ نەوتراوەو زانا و دۆکتۆرەکانیش هیچیان پێ ناکرێت. ئەمە دۆخێکی نوێ بوو بۆ ئەوان. بۆ وێنە ئەو کەسەی لە ئاگرکوژێنەوەدا کاری دەکرد خۆی بە قەد ری ئاکتۆرێک تیشکی ئەتۆمی پێوە بوو، بەڵام دۆکتۆرەکان بە دەست ئەم کەسانەیان دەپشکنی و دەرمان دەکرد. هەر ئەم دۆکتۆرانە بە رادەیەکی زۆر رادیۆکتیڤی مەرگهێنەریان لەم نەخۆشانەوە وەردەگرت. بەشێکی زۆرم لەم ئاگرکوژێنەوەو دۆکتۆرانە دوای ماوەیەک گیانیان لە دەست ئەدا. تەنانەت ئاگرکوژێنەوەکان جل و بەرگی تایبەتیان لەبەر نەبوو بۆ پاراستنیان . لەراستییدا ئەم شێوە جل و بەرگانە ئەوکات هەر نەبوون. ئاگرکوژێنەوەکان کاتێک گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە لایان وابوو لەگەڵ ئاگرێکی ئاساییدا رووبەڕوو دەبنەوە. کەس ئامادەی وەها رووداوێک نەبوو. ئەو کەسانەی من وتووێژم لەگەڵ کردوون چیرۆکی راستیەکان دەگێڕنەوە. بۆ وێنە بەر لەوەی دەست بکرێت بە چۆڵ کردنی خانووە چەند نهۆمییەکانی شاری پریپیات ( Pripyat) خەڵک لە بەڵەکۆنەکان دەوەستان و چاویان لە ئاگرەکە دەکرد. ئەوان هێشتا لەبیریانە ئەو ئاگرە چ دیمەنێکی هەبووەو چۆن رەنگێکی سووری تۆخ لە ئاسماندا دەدرەوشایەوە. ئەوان دەیانگوت :” ئەو دیمەنە هێمای مەرگ بوو. بەڵام قەت لامان وانەبوو مەرگ ئەوەندە جوان بێت.” ئەوان تەنانەت بانگی مناڵەکانیان دەکرد بێن و ئەو دیمەنە ببینن. :” وەرە بزانە چی روو دەدات. قەت دیمەنی وا نابینیتەوەو تا هەتایە لە بیرت دەبێت.” ئێستە دان بەوەدا دەنێن، ئەو دیمەنە دیمەنی مەرگیان بوو. ئەو کەسانە مامۆستا و ئەندازیارەکانی وێستگەی ئەتۆمی بوون. ئەو خەڵکانەی قسەم لەگەڵ دەکردن وردەکاری زۆریان باس دەکرد لەسەر دیمەنی ئەم کارەساتە.
لەبیرمە دووساڵ دواتر فڕۆکەوانێکی کۆپتەر تەلەفۆنی بۆ کردم و وتی :” تکایە لە زووترین کاتدا وەرە سەردانم بکە. کاتی زۆرم نیە. دەمهەوێت ئەو شتەی دەیزانم بۆتی باس بکەم.” ئەو وتی :” خۆشحاڵم بە هاتنت. ئێستە دەمهەوێت لەسەر ئەم رووداوە قسەت لەگەڵ بکەم. تکایە هەموو چیرۆکەکە بنووسەوە. ئێمە نەماندەزانی چی روویداوەو تەنانەت ئێستەش نازانین چی روویدابوو.” وەها هەستێک دەستی پێدابووم ، ئەوەی دەێڵێت دەبێ بینووسمەوە. رەنگە ئێستەش خەڵک بە روونی و دروستی لەوەی روویداوە تێ نەگەن و زۆر گرینگە بەڵگەی راستییەکان، مێژووی راستەقینەی چێڕنۆبێل، ئەو مێژووەی کە تا ئێستە بە دروستی لێی تێنەگەیشتوون بنووسینەوەو بیپارێزین.
تۆ نووسەرێکی خەڵکی بلاڕووسی کە لە پاریس دەژیت. وا خۆت دەناسێنیت کە سەر بە بازنەیەکی تایبەتی ئەدەبیت لە وڵاتێکی تایبەت، وەها بیر دەکەیتەوە کە نووسەرێکی سەربەخۆیت و سەر بە هیچ وڵات و ناوچەیەک نیت؟
باشتر وایە بڵێم نووسەرێکی سەربەخۆم. ناتوانم خۆم بە خەڵکی یەکیەتی سۆڤیەت یان تەنانەت رووسیا بزانم. مەبەستم لە یەکیەتی سۆڤیەت، ئەو جوگرافیایە کە ئێمپراتۆری یەکیەتی سۆڤیەتی پێشتر دەستی بەسەردا گرتبوو و بە هەرێمی تۆتۆپیای یەکیەتی سۆڤیەت ناوی دەبرا. من تەنانەت خۆم بە نووسەرێکی بلارووسی ناو نابەم و وەها خۆم ناناسێنم کە نووسەرێکی بلارووسیم. باشتر وایە بڵێم من نووسەری ئەو سەردەمە بووم. سەردەمی یۆتۆپیای یەکیەتی سۆڤیەت و مێژووی ئەم یۆتۆپیایە لە سەرجەم کتێبەکانما دەنووسمەوە. بەشێوەی کاتی لە پاریس دەژیم. کتێبەکانم لە وڵاتانی جیاواز چاپ و بڵاو بوونەتەوە، بەڵام لە بلارووس چاپ نەکراون، لە ١٠ ساڵی رابردوو وحکوومەتی لۆکاشێنکۆدا هیچکام لە بەرهەمەکانم لە بلارووس چاپ نەبوون. بەڵام من هەر سوورم لە سەر ئەوەی لە سەر رووبەڕووی بوونەوەی پیاوە بچووکەکان و یۆتۆپیای گەورە بنووسم. لەناوچوونی ئەم یۆتۆپیا و چۆنیەتی کاریگەرییەکانی لە سەر خەڵکانی ئاسایی وەسف دەکەم.
وتبووت لە کتێبێکدا کە ناوت ناوە ” لە شوێنی کۆتاییەک”، بە شێوەیەک بۆ داهاتووت نووسیوە. دەتوانی زیاتر لەو بارەوە قسە بکەیت و شی بکەیتەوە؟
لەو ١٠ ساڵەیدا کە سەردانی ناوچەی چێڕنۆبیلم دەکرد ئەو هەستەم هەبوو کە بەڵگە و دێکۆمێنت بۆ ئەوانەی داهاتوو کۆ دەکەمەوە. خەڵک بەردەوام دەیانگوت :” تا ئێستە شتێکی وەک ئەمەیان نەبینیوە. هیچکات لە هیچ کوێ شتێکیان لەم بارەوە نەخوێندۆتەوە. لە هیچ فیلمێکدا نەماندیوەو نەمانبیستووە کەس لەم بارەوە قسە بکات.” چێڕنۆبیل هەستێکی نوێی دروستکرد. هەستێک وەک ترس لە عاشق بوون، خەڵک لەوە دەترسان مناڵیان ببێت. هەستێکی نوێ دروست ببوو بە ناوی بەرپرسایەتی و خەڵک پرسیاری نوێیان دەپرسی. دەیانپرسی ئەگەر مناڵەکەیان ناتەواو بێت چی دەبێت؟ چۆن دەتوانیت لە چەمکگەلێکی وەک خولی توانەوەی وردیلەی ناوەکە کە ٣٠٠٠ ساڵ بۆ ١٠٠ هەزار ساڵ دەخایەنێت تێبگەی؟ ئەم شتانە جۆریکی نوێی تێڕوانین بۆ دونیا لای تۆ دروست دەکەن. بیرت لەوە کردۆتەوە ئەو کەسە ماڵ و حاڵی خۆی جێ دێڵێت و دەزانێت هیچکات ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنە چ هەستێکی هەیە؟ بەڵام لات وایە ئەو ماڵە یان شارە بۆ هەمیشە وەک خۆی دەمێنێتەوە. ئەم هەستە بۆ ئەم خەڵکە هەستێکی نوێ بوو. یان وەرە بیر لە کێشەکانی گوندێکی پیس بوو بە رادیۆکتیڤ بکەینەوە. چۆن قوربانییەکانیان دەنێژن؟ یەکەم ئەوەی دەبێت ئەم کەسانە لە شار ببەنە دەرەوەو دواتر دەوری ماڵەکانیان هەڵکەنن و نەهێڵن سەردانی بکەن، ئەو ماڵانەی کە پڕن لە لە بیرەوەری و ئەو شتانەی کە گرێ دروان پێیەوە. ئەوان تەنانەت هەموو ئاژەڵەکانیشیان کوشت. بەم شێوەیە مرۆڤ خەیانەت دەکات بە ئاژەڵ، سەرزەمین و وڵاتەکەی خۆی.
لات وایە ئامریکاییەکان چۆن دەربارەی تۆ بیر دەکەنەوە؟
ئامریکا وڵاتێکی گرینگە، بەڵام لام وایە کە دوای روودوای ١١ ی سێپتەمبەر، ئەم وڵاتە گۆڕاوە. ئەمریکا ئێستە دەزانێت ئەم دونیا چەندە لاوازەو تا چەندە ئەوانەی لەم دونیایەدان پێویستیان بە یەکە و گرێدراوی یەکترن. ئەگەر وێستگەیەکی ئەتۆمی لە نەمسا بتەقێتەوە، بارانی رادیۆکتیڤ دەتوانێت مرۆڤەکان لە شوێنە جیاوازەکانی دونیا بکوژێت. من لام وایە دوای ١١ ی سێپتەمبەر ئەمریکاییەکان رەفتارێکی باشتریان هەیە لەگەڵ کتێبەکانی مندا. هەست دەکەم دەتوانم کەسانێک لەم وڵاتە بدۆزمەوە کە ئەزموونەکانی کتێبەکان گرینگە بەلایانەوە. لە دونیای مۆدێڕندا خۆبواردن و خۆ دوور گرن لە ئەزموونی ئازارەکانی مرۆڤەکانیتر زۆر مەترسیدارە.