دایكم ساڵێك پێش باوكم مردبوو. حه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی باوكم مرد، من ته‌نها، له ماڵه‌كه‌یدا بووم. ماڵی له ئاركادیا بوو و من كه نزیكترین كه‌س بووم به‌و، چه‌ند رۆژ دوای مه‌رگی، له چوونمدا بۆ شانتا ئانیتا كوت و پڕ بڕیارمدا سه‌ردانێكی بكه‌م.
رێ و ره‌سمی ناشتن ته‌واو ببوو، هه‌ربۆیه هیچكام له جیرانه‌كان نه‌یانده‌ناسیم. چوومه چێشتخانه و له به‌لۆعه‌كه په‌رداخێك ئاوم بۆخۆم تێكرد و خواردمه‌وه. دواتر هاتمه ده‌ره‌وه‌و ئیتر نه‌مده‌زانی چی بكه‌م. له حه‌وشه‌كه‌دا به‌لۆعه‌یه‌كی ئاوی لێ‌بوو، كردمه‌وه‌و ده‌ستم كرد به ئاودانی باخه‌كه. هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌وێ وه‌ستابووم، ده‌مبینی په‌رده‌كان لاده‌درێن و دواتر جیرانه‌كان یه‌ك به یه‌ك له ماڵه‌كانیانه‌وه دێنه ده‌ره‌وه. ژنێك له شه‌قامه‌كه‌وه هاته ئه‌مبه‌ر و هاته ژووره‌وه‌و پرسی:” تۆ هێنریت؟”
وه‌ڵامم دایه‌وه به‌ڵێ هێنریم.
:”چه‌ند ساڵ بوو دایك و باوكتم ده‌ناسی.”
دواتر مێرده‌كه‌ی هات و وتی:” دایكیشتمان ده‌ناسی.”
من دانه‌ویمه‌وه‌و به‌لۆعه‌ی ئاوه‌كه‌م به‌ست و وتم” ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه ئه‌توانین بڕۆینه ژووره‌وه.”
ئه‌وان خۆیان پێناساندم. تام و تێلی میلله‌ر. دواتر چووینه ژووره‌وه.
– زۆر وه‌ك باوكت ده‌چیت!
– به‌ڵێ زۆر كه‌س وا ده‌ڵێت.
– رووبه‌ڕووی یه‌كتر دانیشتین و چاومان له یه‌كتر كرد.
ژنه وتی: :” ئاای… باوكت چه‌نده تابلۆی شێوه‌كاری بووه. حه‌زی له شێوه‌كاری بوو؟
– به‌ڵێ وا دیاری
– ئه‌و تابلۆی ئاشی بایه له خۆرئاوابووندا زۆر جوانه
– ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ن ده‌توانن هه‌ڵیبگرن.
– به‌ڕاست؟
– دایان له درگا، دوو جیرانی تربوون، گیبسۆنه‌كان. ئه‌وانیش وتیان ساڵانێكی زۆره دراوسێی باوكمن. دواتر خانمی گیبسۆن وتی:
– “زۆر وه‌ك باوكت ده‌چیت!”
– هێنری ئه‌و تابلۆی ئاشی ئاوییه‌ی داوه به ئێمه.
– زۆر باشه. من عاشقی ئه‌و تابلۆی ئه‌سپی ئاوییه‌م.
– به‌ڕاست؟
– به‌ڵێ، به دڵنیاییه‌وه.
دووباره دایان له درگا و ژن و مێردێكیتر هاتنه ژووره‌وه. درگاكه‌م نیوه كراوه جێ هێشت. دواتر پیاوێك سه‌ری هێنایه ژووره‌وه.
– من داگ هۆدسنم. خێزانه‌كه‌م رۆشتووه بۆ ئارایشتگا.
– فه‌رموون به‌ڕێز هۆدسن.
ئه‌وانیتریش به‌ره‌به‌ره ده‌هاتن. ئه‌وان كه زۆربه‌یان ژن و مێردبوون ده‌ستیان كرد به پیاسه‌كردن له ناو ماڵه‌كه‌دا.
– ده‌تهانهه‌وێت ئێره بفرۆشن؟
– لام وایه ده‌یفرۆشم.
– ئێره گه‌ڕه‌كێكی زۆر باشه
– به‌ڵێ، ده‌زانم.
– ئاای.. چوارچێوه‌ی ئه‌و تابلۆیه چه‌ند جوانه. به‌ڵام تابلۆكه جوان نییه.
– ئه‌توانن چوارچێوه‌كه‌ی هه‌ڵبگرن.
– ئه‌ی چی بكه‌ین له تابلۆكه؟
– فڕێی بده‌ن.
– دواتر چاوم له‌وانه‌ی ده‌ورو به‌رم كرد.
– تكایه هه‌ركه‌س هه‌ر تابلۆیه‌كی به‌دڵه هه‌ڵی بگرێت.
ئه‌وانیش ئه‌م كاره‌یان كرد. زۆری نه‌برد دیواره‌كه رووت بۆوه.
– ئه‌م كورسیانه‌ت پێویسته؟
– نه، لام وا نییه.
ئیتر ته‌نانه‌ت ئه‌و رێبوارانه‌ش له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌وه ره‌ت ده‌بوون سه‌ریان داده‌خست و ده‌هاتنه ژووره‌وه. ئه‌وان ئیتر زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌دا به خۆیان، خۆیان بناسێنن. كه‌سێك به ده‌نگی به‌زر پرسیاری كرد:
-” ئه‌ی ئه‌م مۆبیلیاتانه؟ ئه‌مه‌ت پێویسته؟
– نه پێویستم پێی نییه.
مۆبیلیاته‌كه‌شیان له ماڵه‌وه برده ده‌ره‌وه. دواتر سه‌ری كورسی و مێزی چێشتخانه‌كه هات.
– هێنری تۆ فێرنی كاره‌باییت هه‌یه؟
فێرنه‌كه‌شیان برد.
– ئه‌م قاپانه چی؟ پێویستت پێیانه؟
– نه پێویستم پێیان نییه.
– ئه‌ی ئه‌م تاقمی زیوه؟
– نه پێویستم پێی نییه.
– ئه‌گه‌ر پێویستت به‌م كووپی قاوه‌و تێكده‌ر(Mixer) ه نییه، هه‌ڵیان ده‌گرم.
– هه‌لێ بگره.
یه‌كێك له ژنه‌كان درگای قه‌فه‌سه‌ی چێشتخانه‌كی كرده‌وه:
– ئه‌ی ئه‌م هه‌مووه میوه؟ لام وا نییه به ته‌نها هه‌مووت بۆ بخورێت.
– زۆر باشه. هه‌ر كه‌س گه‌ره‌كییه‌تی بڕێك هه‌ڵبگرێت. به‌ڵام هه‌وڵ بده‌ن به هه‌مووتان بگات.
– من تووت فه‌ره‌نگییه‌كانم ده‌وێت.
– منیش هه‌نجیره‌كان
– منیش مربام ده‌وێت.
خه‌ڵك ده‌هاتن، ده‌ڕۆیشتن و خه‌ڵكانی تازه‌یان له گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنا.
– هه‌ی.. ئێره پێنج بتڵ ویسكی لێیه. هێنری! خۆ تۆ مه‌شرووب ناخۆیته‌وه؟
– ئه‌وانه با ببن.
خانووه‌كه به‌ره‌به‌ر پڕده‌بوو له خه‌ڵك. له تۆالێته‌كه‌وه ده‌نگی ئاو ده‌هات و دواتر ده‌نگی شكانی قاپێك له چێشتخانه‌وه.
– باشتر وایه ئه‌م گسكی كاره‌باییه دانین. بۆ ئه‌پارتمانه‌كه‌مان به‌كه‌ڵكه.
– باشه كارمان پێی نییه.
– له ناو گه‌راجه‌كه چه‌ند كه‌ره‌سه‌یه‌كی باخه‌وانی لێیه، پێویستت پێیانه؟
– بۆچی نه، ئه‌وانه به‌كه‌ڵكم دێن.
– به پانزه دۆلار لێت ده‌كڕم.
– باشه.
پیاوه‌كه پانزه دۆلاری پێدام و كلیلی گه‌راجه‌كه‌م پێ دا. زۆری نه‌برد ده‌نگی ماشێنی چه‌مه‌ن بڕین كه ده‌یانكێشا به شوێن خۆیانا له‌و به‌ری شه‌قامه‌كه‌وه بیسترا.
– هێنری پانزه دۆلار بۆ ئه‌م هه‌موو شته به‌ڕاستی زۆر كه‌م بوو. ئه‌وانه زۆر له‌وه به‌نرختر بوون.
– ئه‌ی ماشێنه‌كه؟ چوار ساڵه هه‌یه.
– گه‌ره‌كمه ماشێنه‌كه رابگرم.
– په‌نجا دۆلاریشت پێ ده‌ده‌م.
– ده‌مهه‌وێت رای بگرم.
– كه‌سێك فه‌رشی ژووره‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی هه‌ڵگرت و بردی. دواتر كه شتێكی به‌كه‌ڵك نه‌ما هه‌موویان یه‌ك به یه‌ك چوونه ده‌ره‌وه. ته‌نها سێ چوار كه‌س مانه‌وه، ئه‌وانیش زۆر نه‌مانه‌وه. سۆنده‌ی ئاو، ته‌ختی خه‌و، به‌فرگر(سه‌لاجه) گازه‌كه و گلۆزێك ده‌سڕه‌ی توالێت، ئه‌و شتانه‌بوو كه مابوونه‌وه.
له ماڵه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه‌و درگای گه‌راجه‌كه‌م داخست. خه‌ریكبووم درگای گه‌راجه‌كه‌م داده‌خست دوو منداڵ كه سواری سكێت بوون له به‌رده‌م درگای خانووه‌كه وه‌ستان.
– ئه‌و پیاوه ئه‌بینی؟
– ئه‌ری.
– باوكی مردووه.
ئه‌وان به سواری سكێته‌كانیان رۆشتن. دواتر من سۆنده‌ی ئاوه‌كه‌م هه‌ڵگرت. به‌لۆعه‌كه‌م كرده‌وه‌و باخه‌كه‌م ئاو دا.