گێلدێنبێرگ: لەم وتوێژەدا دەمهەوێ 2 وتەزای وتەكانی ئێوە، باسی لێوە بكرێت. یەكەم تایبەتە بە مەرگی خودا لە وتاری Court Trait’ontologie transitoire و ئەویتر دەربارەی مەرگی كۆمۆنیسم كە لە وتاری ” دەربارەی كارەساتی ئاڵۆز” لە ژمارە 22ی گۆڤاری Lacanian ink باسی لێوە كراوە. ئێوە لە لایەكەوە باس لەوە دەكەن كە مەرگ رووداوێك نییە. بەمەشەوە مەرگی خودا و مەرگی كۆمۆنیسم هەرتكیان كۆمەڵێك ئەنجامیان لێدەكەوێتەوە. ئەو ئەنجامانە كامانەن؟
بەدیۆ: ئەنجامی ئەم دوو مەرگە؟ لام وایە ئەنجامی مەرگی خودا جیاوازییەكی تەواوی بێت لە نێوان ماناو حەقێقەت دا. كە لاكان دەڵێت مانا قبووڵ كردنی دینێكە، ئەو لە چوارچێوەی لۆژیكی مەرگی خودا دا قسە دەكات كە لەودا حەقێقەت و مانا لە یەكتر جیان. لە راستیدا لام وایە سادەترین پێناسە لە خودا و دین لەم باوەردا شاراوە ماوەتەوە كە حەقێقەت و مانا هەرتكیان شتێكی یەكەن. مەرگی خودا كۆتایی هێنان بە باوڕێكە كە حەقێقەت و مانا بە یەك شت گریمانە دەكات. هەر وەها ئەوەش دەڵێم كە مەرگی كۆمۆنیسم تا ئەو شوێنەی پەیوەستە بە مێژووەوە، جیایی نێوان ماناو حەقێقت گەرەنتی دەكات. ” مانای مێژوو” دەلالەتە لە دوو شت: لە لایەكەوە ” رووگە” ( واتە) مێژوو بەرەو شوێنێ دەروات، هەر وەها مێژوو مانایەكی هەیە كە هەمان مێژووی رزگاری مرۆڤایەتییە بە دەست پرۆلتاریان و هتد. لە راستییدا تەمەنی كۆمۆنیسم ئەو كاتە كۆتایی هات كە سەردەمی ئەم باوەڕە تەواو بوو كە دەتوانین بڕیاری دروستی سیاسی بدەین، لەو سەردەمەدا مانای مێژوو ئێمەی دەخستە جووڵەو بەرەو پێشەوەی دەبردین. لەم رووەوە وێك چوون وساچان هەیە لە نێوان حەقیقەتی سیاسی و حەقیقەتی كردەی سیاسی و مانای مێژوودا. بەم شێوەیە مەرگی كۆمۆنیسم بە مانای مەرگی خودایە، بەڵام ئەم جارە لە هەرێمی مێژوودا. پێوەندییەك هەیە لە نێوان ئەم دوو رووداوەدا و دەتوانین بڵێین ئاكامەكەی ئەوەیە كە دەبێ بەئاگا بین كە بەرهەمهێنانی بەرهەمە حەقیقییەكان، كە لە پلەی یەكەمدا ناوچەیین (دەرونشیكاریانە بن یان زانستی یان هەر شتێكیتر) هەر بەرهەمی حەقیقی ناوچەیین و هیچ كات نابن بە حەقیقەتێكی جیهانی یان گشت گر. لە لایەكی تریشەوە ئەم شتە مەرجی سەرەكی نییە بەوەی كە رەوتی حەقیقەت دەتوانێ بەرهەمێكی مانایی بەرهەم بێنێت چ بگا بە بەرهەمێك كە هەڵگری مانایەكی جیهانی بێت. ئێمە دەبێ لە گەڵ ئەم پێشهاتانەدا هەڵبكەین و لێیان بگەین.
گێلدێنبێرگ: دەكرێ زیاتر لە سەر ئەم خاڵە قسە بكەی؟
بەدیۆ: بەردەوام دەبێ لە دۆخێكی سیاسی دیاریكراوەوە دەست پێ بكەین و لەویدا باس لەوە بكەین كە فڵانە بۆچوون راستەو فڵانە بۆچون هەڵەیە. دەكرێ بەم شێوەیە بیر بكەینەوە. ئەم شێوە بیر كردنەوەیە یارمەتی دەرە لە ناسینی كێشەدا و گرێ نەدراوەتەوە بە مانای زانستی مێژوو و هەروەها زیندوو كردنەوەی گشتیەتێكی سیاسی. من لام وایە لە دەرمانی دەروونشیكارییدا دەتوانین كاریگەرییەكان حەقیقەت بەرهەم بێنین، بەڵام ئەمە بە مانای گۆڕانی مانای جیهانی سووژە نییە. ئەوانە جیاوازن پێكەوە. ئەمرۆكە دەتوانین بە رەوتێك بڵێن “سەلەفی” كە هەوڵی ئەوەیە حەقیقەت و مانا پێكەوە گرێ بداتەوە. هەر بۆیە ژاك ئالن میلەر وتەنی ئێمە پێویستمان بە رۆشنایی و نووری زیاترە!
گێلدێنبێرگ: ئاخۆ ئەم وتەیەی ئێوە جۆرێ كردەگەرایی (پراگماتیسم) نییە؟
بەدیۆ: كردە گەرایی یان بیركردنەوەیەك كە بە كرد كۆتایی دیت؟ ئەگەر كردە گەرایی وەك مانای فەلسەفی وشەكە وەر بگرین وەڵامی من نەرێ یە. لە پراگماتیسمی حەقیقی دا ، وتەزای حەقێقەت دەسڕدرێتەوەو تەنها مانا دەمێنێـەوە: پانتاكانی مانا بوونیان هەیە.
گێلدێنبێرگ : پراگماتیسم دەڵێ چ شتێ باشە یان چ شتێ راستە.
بەدیۆ: بەڵێ ، سوودمەند بوون چەمكێكە كە بە ماناوە گرێ دراوەنەوە. سوودمەند بوون بە مانای پراگماتیستی وشە چاودێری مانا دەكات. ئەمە بۆچوونی ڤیتگنشتاینە. كایەی مانایی بوونی هەیە كە وتیگنشتاین بە كایەی زمانی ناویان لێ دەباو ئەوەی گرینگە توانایی بە كردە دەرهێنانیەتی. بەڵام بەم شێوەیە ڤیتگنشتاین دەبێ بە هۆی جیایی مانا لە حەقێقەت و بەم جۆرە دەبێ بە هۆی لە ناو چوونی حەقیقەت. لام وایە شەڕی گەورەی فەلسەفی لە تیۆری هاوچەرخدا شەڕە لە سەر سنووری نێوان حەقیقەت و مانا. دەتوانین بە ئایدیای مەرگی خودا كار بكەین. بەڵام ئەو كاتە تەنها 2 ئەگەر لە پێشماندایە: یا رازی دەبی بە جیایی حەقیقەت و مانا یان ئەوەی كە بە یەكجاریی دەڵێی هیچ حەقێقەتێ بوونی نییە.
گێلدێنبێرگ: لاكان دەڵێ :” حەقێقەت هەموو شتێ نییە.”
بەدیو: “حەقیقەت هەموو شتێ نییە” لە گەڵ ” حەقیقەت هیچ نییە” جیاوازە.
گێلدێنبێرگ: لام وایە مەرگی كۆمۆنیسم شتێكی باوەڕ پێكراوتر لە مەرگی خودایە. چونكە رەنگە مەرگی خۆدا رووداوێ بوبێت كە ماوەیەكی زۆری زەمان خایاندوە.
بەدیو: خودا بەتەمەنترە كە وایە ئارامتر دەمرێ.
گێلدێنبێرگ: ئاخۆ ئەگەری ئەوە هەیە لێرەدا رووبەڕووی گیان دان ببینەوە. میگێل دێ ئۆنامۆنۆ زۆر جار باسی لە دەردی گیاندانی مەسیحیەت دەكرد. رەنگە بشكرێ بە كەڵك وەرگرتن لەو وتەیەی ئەو باس لە ئاویلكە و گیاندانی خوداش بكرێ. مەرگی خودا رەنگە ئاویلكە و گیاندانێكی درێژ ماوە بێت.
بەدیۆ: بەڵێ من لام وایە گیان دان و ئاویلكەیەكی درێژ ماوەیە.
گێلدێنبێرگ: لە وتاری Court Trait’ontologie transitoire باست لەوە كردوە كە خودا لە پێشدا مردوە.
بەدیۆ: خودا بۆ من مردوە. كە وایە مردوە.
گیلدێنبێرگ: بەڵام نە بۆ جۆرج بووش و ئوسامە بن لادن.
بەدیۆ: من لام وایە بۆ ئەوانیش خودا مردوە. ئەمە كردەی خوای مردوە. ئەو مردووە بەڵام هەر دەوری هەیە و كار دەكات. خوایەكی مردوو كە ئارام ئارام دەسڕدرێتەوە.
گێلدێنبێرگ: من زۆرم حەز لەو جیاوازیەیە كە تو لە نێوان خودای زیندووی پاسكاڵ و خودای مانای دێكارتدا دای دەنێی. یاسای مەرج بەستنی پاسكاڵ زۆر سەرنج راكێشە.
بەدیۆ: خودای پاسكاڵ ئەمڕۆییتر و سۆبژەكتیڤترە.
گێلدێنبێرگ: مەرج بەستن، كردەیەك نییە كە وتنی- بەڵگاندنی بێت.
بەدیۆ: مەرج بەستن كردەیەكی سۆبژەكتیڤە نە كردەیەكی لۆژیكی.