له ئینگلیزییه‌وه: مسته‌فا زاهیدی
چیماندا نگووزی ئادیچی، نووسه‌ری رۆمانی پڕفرۆشی”نیوه‌ی خۆرێكی زه‌رد” ده‌رباره‌ی رۆمانه نوێكه‌ی “ئامریكانا” و سه‌رده‌می منداڵی له نیجیریا و شوێنگه‌ی ره‌گه‌ز له به‌رهه‌مه‌كانیدا قسه ده‌كات. ئه‌م نووسه‌ره ساڵی 2007 به نووسینی یه‌كه‌م رۆمانی خه‌ڵاتی “ئۆره‌نجی” برده‌وه. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه وتووێژێكه ده‌رباره‌ی سێهه‌مین رۆمانی واته رۆمانی “ئامریكانا”.
* له‌م رۆمانه‌دا یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانت ئاگادارمان ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ی بێهووده‌بوونی پرسیار كردن ده‌رباره‌ی چیرۆكی كتێبێك،” وه‌ك ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه ته‌نها باس له یه‌ك شته ده‌كات.” … ئه‌بێ بپرسم:”ئه‌مریكانا” ده‌رباره‌ی چییه و باس له چی ئه‌كات؟
– له عه‌شق ئه‌دوێت و باسی عه‌شق ده‌كات. ده‌مویست بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له كه‌س یان كه‌سانێك بكه‌م چیرۆكێكی عاشقانه‌ی كۆن بنووسم، به‌ڵام كتێبه‌كه ده‌رباره‌ی ره‌گه‌زه و ئه‌وه‌ی كه ئێمه چۆن جارێكی‌تر خۆمان دروستده‌كه‌ینه‌وه و ده‌دۆزینه‌وه. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و كاته‌ی له‌ماڵ ئه‌ڕۆینه ده‌ره‌وه ده‌بین به كۆپییه‌ك له خۆمان. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی قژه….
* دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر قژ و باس له قژ ئه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌توانیت پێم بڵێت بۆتۆ ماڵه‌وه كوێیه؟
– من نیوه‌ی ساڵ له نیجیریا ده‌ژیم و نیوه‌كه‌یتری له ئه‌مریكا، به‌ڵام ماڵه‌وه بۆ من نه‌یجیریایه‌و هه‌موو كاتیش ئه‌وێ ماڵمه. من خۆم به خه‌ڵكی نه‌یجیریا ده‌زانم، كه‌سێك كه له دونیادا ئاسووده‌یه. له روانگه‌ی كه‌سێكی نه‌یجیریاییه‌وه چاو له دونیا ده‌كه‌م.
* تا چه‌ند گرنگه سه‌ر به شوێنێك بیت؟
– سه‌ربه شوێنێك بوون گرنگه. من له 19 ساڵیدا ماڵه‌وه‌م به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی له فیلادیلفیا بخوێنم و درێژه به خوێندن بده‌م. تا ئه‌و كاته‌ی نه‌ڕۆشتمه ئه‌مریكا و به‌ر له رۆشتنم به ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك بیرم له شوناسی خۆم نه‌ده‌كرده‌وه. پیته‌ر ئه‌كرۆید قسه‌یه‌كی زۆر جوانی هه‌یه ده‌رباره‌ی ویستن و په‌یوه‌ست بوون و سه‌ربه شوێنێك بوون. من گرێدراومه‌ته‌وه به نۆستالۆژیایه‌كه‌وه كه شتێك نییه پێویست بێت، ویستن ئه‌و شته‌یه له‌وێدا نییه.
كاتێك له نه‌یجیرییات بیری ئه‌مریكا ده‌كه‌یت؟
به‌ڵێ، بیری ئه‌نتێرنێته خێراكه‌ی و كاره‌بای هه‌میشه‌یی و ئه‌وه‌ی كه ناچار نیم بیر له ژێنراتۆر(موه‌لیده) بكه‌مه‌وه ده‌كه‌م. من ئه‌مریكام پێخۆشه‌و هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌بێ رێز له‌و ئیمكاناتانه بگرم كه هه‌یه له‌وێ و ئه‌توانم به‌كاریان بێنم و به‌و بۆنه‌شه‌وه سپاسی بكه‌م.
* به زۆری ده‌رباره‌ی عه‌شقێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌نووسیت. لات وایه چی ئه‌بێت به هۆی به‌رده‌وامێتی و مانه‌وه‌ی عه‌شق؟
– خۆزگه ده‌مزانی… ئه‌گه‌ر ده‌مزانی هه‌وڵم ده‌دا هه‌مووان له‌و شته ئاگادار كه‌مه‌وه‌و هه‌مووانم فێر ده‌كرد. عه‌شقێك كه ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌میشه‌ییه ئه‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزلێگرتن و گرنگی پێدانی دوو لایه‌نه بێت. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ببینی. په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان زۆر به‌لای منه‌وه گرنگن و زۆرم حه‌ز له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان و ئه‌وكاته‌ی ژن و مێردێك ده‌بینم، هه‌ندێ جار هه‌ست به جۆرێك كوێری بوون ده‌كه‌ن له نێوانیاندا. ئه‌وان یه‌كتر نابینن. بینینی كه‌سێكیتر كارێكی دژواره.
* تا ئێسته عه‌شقت له روانینی یه‌كه‌متدا ئه‌زموون كردووه؟(واته له روانینی یه‌كه‌مدا عاشقی كه‌سێك بیت.)
– نه، به‌ڵام حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌زموونی بكه‌م.
* تۆ به ته‌نزێكی ورده‌وه ده‌رباره‌ی شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ ره‌ش پێسته‌كان له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ده‌نووسیت، ئه‌وه‌ی كه وه‌ك كۆیله‌و بنده‌سته چاو له ره‌شپێسته‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌م ره‌فتار و هه‌ڵسووكه‌وته تا چه‌نده به‌ربڵاوه له ناو خه‌ڵكدا؟ یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی رۆمانه‌كه‌ت “كێمبرلی” سه‌رجه‌م ره‌شپێسته‌كان به كه‌سانێكی “جوان” وه‌سف ده‌كات؟
– ئه‌م پرسه زۆر به‌ربڵاوه‌و له زۆر شوێن ده‌بیندرێت. نیگه‌رانی قووڵ هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته. خه‌ڵك هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه بێگرێ و راستگۆ بن و زۆر ئاسایی بژین. خۆزگه ره‌گه‌ز و جیاوازی ره‌گه‌زی بوونی نه‌با. خۆزگه كێمبرلی(كه كه‌سایه‌تییه‌كه كه خۆم زۆرم خۆش ده‌وێت و ره‌گه‌زپه‌ره‌ست و راسیست نییه) وابیری نه‌ده‌كرده‌وه سه‌رجه‌م ره‌شپێسته‌كان جوانن. له ئه‌مریكا كه به هۆی مێژووی ره‌گه‌زی و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستییه‌وه كه هه‌یه‌تی دۆخه‌كه زۆر له‌مه خراپتره.-خه‌ڵك ره‌گه‌ز ده‌نێنه لاوه‌و ئه‌ڵێن :” ئێمه هه‌موومان وه‌ك یه‌كین”- به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و جۆره نییه. من دونیا به شێوه‌یه‌كیتر ئه‌زموون ده‌كه‌م و ده‌بینم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م ژنم و هه‌م ره‌شپێست. به ده‌ربڕینێك رووبه‌ڕووی هه‌ردوو هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی و سێكسی ده‌بمه‌وه. چ وه‌ك ژن و چ وه‌ك ره‌ش پێست.
* رۆمانه‌كه‌ت وه‌سفی ورد و سه‌رنجڕاكێشی تێدایه ده‌رباره‌ی قژی ژنه‌كان، تكایه به وردی باسی قژی خۆت بكه، هه‌روه‌ها بڵێ كه قژت چ هه‌ستێكت پێده‌دات و چ هه‌ستێكت به‌رامبه‌ر به قژت هه‌یه؟
ئه‌مه باشترین پرسیاره! قژم وه‌ك په‌لكه چنراوه‌و له سه‌ر سه‌رییشم به‌شێكیم كۆ كردۆته‌وه. زۆرم پێ جوانه. شتێكی ئاساییه كه پێم جوان بێت. ئه‌وكاته‌ی باس له قژی ژنان ده‌كرێت من تا راده‌یه‌ك باوه‌ڕم به یه‌ك بنه‌ما هه‌یه. راسته كه قژ، قژه، به‌مه‌شه‌وه پرسیاری گه‌وره‌تر له پشتی ئه‌و قژه‌وه شاراوه‌یه، بۆ ژنێكی ئه‌فریقایی قژ و رازاندنه‌وه‌ی قژ به‌و مانایه كه ئه‌و كه‌سه خۆی پێ په‌سه‌نده و متمانه‌ی به خۆی هه‌یه، یان ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی به‌خۆی نییه. ئه‌وه‌ی كه رازی ده‌بیت به‌وه‌ی كه چۆن بیت ده‌توانی ببینی دونیا جوانه‌و جوانییه‌كانی دونیا ببینی. به‌شێكی زۆی ژنه ره‌شپێسته‌كان، به شانه‌كردن و دروستكردنی قژیان به شێوه‌ی تایبه‌تی خۆیان كه شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازه، له‌گه‌ڵ دونیا قسه ده‌كه‌ن. به نه‌ریته‌كانیان له‌گه‌ڵ دونیا ده‌دوێن.
* باسی سه‌رده‌می منداڵیت بكه….
من له شاری نسۆكا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و له‌یه‌كتر نزیك و شاد له دایكبووم. من یه‌كه‌م كچی بنه‌ماڵه بووم، پێنجه‌مین منداڵ له شه‌ش منداڵی بنه‌ماڵه. دوای له دایكبوونی سێ منداڵی یه‌كه‌م، باوك و دایكم رووناكبیرانه‌تر هه‌ڵسووكه‌وتیان كرد‌و زۆر شته‌كانیان به قورسی وه‌رنه‌ده‌گرت. سه‌رده‌می منداڵیم سه‌رده‌مێكی خۆش بوو، هه‌موو ده‌م شاد و ده‌م به بزه بووین. بنه‌ماڵه‌م ئێستاش زۆر له‌یه‌كتر نزیكن و هه‌ست به نزیكایه‌تی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتر. باوكم مامۆستای بیركاری بوو و ئێستا خانه‌نشین بووه. دایكم به كاركردن له زانكۆ وه‌ك یه‌كه‌م كارمه‌ندی ژنی به‌شی ئیداری، ناوی له مێژوودا وه‌ك یه‌كه‌م ژنی كارمه‌ندی به‌شی ئیداری نووسراوه. هیچكام له خوشك و براكانم توانایه‌كی تایبه‌تیان له باری داهێنانی هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌وه نییه- هه‌موویان زانست خۆشه‌ویستن و به شێوه‌ی لۆژیكی له‌گه‌ڵ شته‌كان هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن-.
* چۆن بوو تۆ له زانست دوور كه‌وتیته‌وه؟
دوور نه‌كه‌وتمه‌وه. باوك و دایكم وتیان:” تۆ ئه‌بێ ببیت به دوكتۆر.” هه‌ر بۆیه من پزیشكیم خوێند، به‌ڵام پێم خۆش نه‌بوو، شتێك نه‌بوو به حه‌زی خۆم بێت، بۆیه بیرم له هه‌ڵهاتن كرده‌وه. پێشكه‌وتنم له زانستی پزیشكیدا زۆر باش بوو، زۆر باش شته‌كانم وه‌رده‌گرت، به‌ڵام گرنگیم به‌و كاره نه‌ده‌دا كه ده‌مكرد. له كاتی وانه‌ی ئاناتۆمی(جه‌سته‌ناسی)دا شیعرم ده‌نووسی.
* كه‌ی ده‌ستت كرد به چیرۆكنووسین؟
– گه‌نج بووم، زۆر گه‌نج. یه‌كه‌م چیرۆكه‌كانم به ئیلهام و لاسایی كردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی ئانید بلایتۆن نووسی.
* چینوا ئاچه بێه تۆ وه‌ك نووسه‌رێكی “نه‌ترس” ده‌ناسێنیِت. پێویستت به‌وه‌یه نه‌ترسیت؟
– نه، ئه‌بێ وه‌فادار بن به حه‌قیقه‌تی خۆتانه‌وه. حه‌ز ئه‌كه‌م خه‌ڵك خۆشیان لێم بێت، به‌ڵام پێویستم به‌وه نییه. خه‌ڵكانێكی زۆر دژ به منن و دژایه‌تیم ده‌كه‌ن، به‌ڵام من نامهه‌وێت و مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه سووكایه‌تی به كه‌س بكه‌م.
* وا هه‌ست ئه‌كه‌م كه‌وتنه باسه‌وه‌و قسه كردنت پێ خۆشه؟
– به‌ڵێ! زۆرم پێخۆشه رووبه‌ڕووی ره‌خنه ببمه‌وه، ئایدیا جیاوازه‌كان تاقی كه‌مه‌وه‌و هه‌ندێ جار هه‌ركه‌س به قه‌ناعه‌تم بگه‌یه‌نێت ئه‌بێ بۆچوونم بگۆڕم.