رۆژ لە گەڵ رۆژ دەردەکەوێ کە هەردەم شارۆمەندان لە کایەکانى دەسەڵاتدا دۆڕاون، قەیرانى ئەم دواییانە ئەم بابەتەى بە تەواوەتى خستە روو. بۆچی کۆمەڵگا ئەوەندە بێ هێز لە پەرچە کردار نیشان دان، بەم شێوەیە هەست بە پێویستى ئولگوویەکىتر دەکرێت.
بەدیۆ: کێشەى سەردەمى ئێمە ئەوەیە لە چوارچێوەى سیاسی و رێکخراوەیی هەبوودا، وەستانەوەو و پەرچە کردرا نواندن زۆر ئەستەمە. کێشە ئەوەیە هەم دەبێ ئامرازى نوآ بۆ وەستانەوە دابهێنین و هەم ناوەرۆکى ئەم پەرچەکردارە نوێ بکەینەوە. زۆر باشە، ئەمە کاتى دەوآ بەڵام هەر دەم لام وایە ئەمە کارێکى بێ ئەگەر نییە و دەشێ بکرێت.
ئاخۆ وەک ژان لۆک مێلن شۆن کە دوێنێ ئێوارە لە دامەزراوەى سێرژ مۆرتىدا قسەى دەکرد لاتان وایە دۆخى ئازادى گشتى لەم چەند مانگەى دواییدا بە هۆى هەنگاوەکانى دەوڵەت و سەرۆک کۆمار(سارکۆزى) لە فەرانسە زۆر “خراپە”؟
بەدیۆ: بە دڵنیاییەوە. بەشێک لە سیاسەتەکانى دەوڵەتى سارکۆزى بە تەواوى بووە بە هۆى بەرتەسک بوونەوەى ئازادییە گشتییەکان. ئەوەى دەیبینم، زۆرتر بوونەوەى چاودێرییەکان، توندتر بوونەوەى سەرکوتەکان، هێرشی ئاشکرا بۆ ئەو دامەزراوانەیە کە بەوە تاوانبارن کە بەرگرى لەم ئازادییانە دەکەن. ئیتر هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە کە وینا کردنى سەرۆکى (دەوڵەت) لە بنەڕەتدا وێنا کردنێکى دەسەڵاتدارانە و سەرکوتگەرانە بێت.
حیزبی سۆسیالیست رۆژى پێنج شەممە خەڵکى بۆ جۆشدانى کۆمەڵایەتى و سیاسی” بانگهێشت کردوە. ئاخۆ سەرەنجام کاتى ئەوە جۆشدانى جەماوەرى دژ بە سیاسەتەکانى سارکۆزى هاتوە؟
بەدیۆ: لام وا نییە حیزبی سۆسیالیست لەم ساڵانەدا هیچ تواناییەکى تایبەتى لە خۆى نیشان دابێت کە بتوانى مۆتۆڕى جووڵێنەرى کۆمەڵگا بێت. زۆرتر وا دەردەکەوێ شوێنکەوتووى هەنگاونانى دیترانە کە لەم رێگایەدا هەڵیانگرتووە. ئەم جۆشدانى ( جەماوەرییە) زۆر لە مێژە لێرەو لەوێ سەرى هەڵداوە. پرسیار لێرەدایە ئاخۆ سەرەنجام دەتوانن یەکگرتوو بن و ببن بە هێزێکى فەراوان و بە هێز.
لە ماوەى یەک لە سێی سەردەمى پێنج ساڵەى سەرۆک کۆمارى سارکۆزییدا سیاسەتى چاوەڕواننەکراوتان لە سارکۆزى و وەزیرەکانى کابینەکەى و نوینەرە بۆرژواکانى پەڕلەمان دیوە؟ لە کوێ بە رووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ سیاسەتەکانى راچڵەکیون یان کەى بە پێچەوانەوە، راست بەو شێوە بووە کە پێش بینیت کردوە؟
بەدیۆ: بەشێک لە هەنگاوە سەرکوتگەرانەکانى بەدیۆ بۆ من جێگاى باوەڕ نەبووەو نەمدەتوانى لە خەیاڵیشدا بیریان لێ بکەمەوە. بۆ وێنە دەکرێ ئاماژە بدەم بە سیاسەتەکانى دەوڵەتەکەى لە چاودێرى کردنى نەخۆشە زەینییەکاندا، یان هەوڵی بەردەوامى بۆ سەرکوتى کەمایەتییەکان و هەوڵدانى هەوسار پچڕاوى بۆ رووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەو کەمایەتییانە. لە روانگەى دیترانەوە، دەکرآ سەرت سووڕ بمێنآ لە سەرنجى سیستەماتیک و گەڵاڵەدارى دەوڵەت لە یارمەتى دان بە بانک و دامەزراوە ماڵى-ئێعتبارییەکان، ئەویش لە سەردەمێکدا کە لایەنگرانى ئامۆژەکانى ئابوورى لیبراڵ دیمۆکراسی دەیانویست مەسرەفە گشتییەکان تا ئاستێکى زۆر بەرتەسک بکەنەوە.
زۆر کەس چاوەڕوانى ئەوە لە ئێمە دەکەن “رووناکبیران” ئەگەر هێشتا بەرهەمەکانیان کاریگەرى هەیە، بێدەنگى بشکێنن و یەک دەنگ دەنگ هەڵبڕن و مامۆستایانى بوێرمان لە “وەستانەوە” ،”خۆڕاگرى” و “نافەرمانى” (بەرامبەر بە فەرمانە حکوومەتییەکان) تەنها جێ مەهێڵن. ئەوەى کە بەشێک لە مامۆستاکانمان، ئامادە نییە هیچ مەترسییەک قبووڵ بکەن، دەنگ هەڵبڕن و کارێک بکەن.
بەدیۆ: لام وایە بێ ئینسافییە ئەگەر بڵێین هیچ رووناکبیرێک رەخنە لە دۆخى هەبوو ناگرێت. راستى ئازار دەر ئەوەیە ئێمە هێدى هێدى ئەو سەردەمە پڕ هیوایە تێپەڕ دەکەین کە لەودا ژمارەیەکى زۆر لە رووناکبیران وا دیار بوو تواناى قەبووڵ کردنى سیستەمى دامەزراویان هەبوو، من لە سەر ئەو باوەڕەم ئەم دۆخە دەگۆڕدرێت. بە هەر حاڵ، تا ئەو شوێنەى بە من دەکرێ، راستە تازە ئەوەیە من دژ بە سیستەمى هەبوو قسە دەکەم، ئەوەیە ئەو شتەى کە دەڵێم باشتر لە پێشتر دەبیسترێت.
راتان چییە دەربارەى ئەو هەواڵانەى لە فەرانسە دەربارەى هێرشی ئیسرائیل بۆ غەزە دەبیسترێت؟
بەدیۆ: پێم خۆشە لەم بارەوە بە پێی هۆکارێکى بە رواڵەتى دووهەم راى خۆم دەرببڕم کە لام وایە زۆر گرینگە. پێویستە زانیارى و بەڵگەى زیاتر دەبارەى رێپێوانى دژە شەڕ تەنانەت لە خودى ئیسرائیلیشدا کۆ بکرێتەوە. ئەم رەوتە وەک چۆن چاوەڕوان دەکرا رەوتێکى بە هێز نەبوو و کەمینە بووو بەڵام بوونى هەبوو، رەوتێکى بوێر و جەسوور بوو، ئەگەر داهاتوو بۆ ئاشتى بێت، هەر ئەم رەوتەیە شکڵ دەبەخشێ بە داهاتوو.
ئێوە بیرمەندێکى بێ خودان. ئایا بە راى ئێوە دینەکان شتێکن جیاواز لە فۆڕمی کۆن یان سیاسەت؟ مەبەستم لە سیاسەت رەتکردنەوەى هەر چەشنە پلەیەکى بەرزە وەک نۆرمێ کە بۆ گشت دیارى دەکرێ.
بەدیۆ: روانگەى من لەم بارەوە، کە لە سەفەرەى ئەم دواییەمدا بۆ فەلەستین زیاتر پێی گەیشتووم، ئەوەیە ئەمڕۆکە جیا کردنەوەى دین و سیاسەت شتێکى پێویست و زەروورییە، راست بە هەمان شێوە کە دەبێ سیاسەت بۆ وێنە لە پرسە رەگەزی و نەژادى و شوناسییەکان جیا بکرێتەوە. ئایینەکان دەتوانن و دەبێ لە وڵاتێکى یەکدەست دا پێکەوە بژین، بەڵام بە مەرجێک سیاسەت و “دەوڵەت” لێک جیا بکرێنەوە.
لات وایە فەرانسەوییەکان دواى کۆتایی هاتنى سەردەمى سەرۆک کۆمارى سارکۆزى بە ئاگا دێنەوە؟ ئاخر، کە مرۆڤ بیر لەوە دەکاتەوە کێ لە هەڵبژاردنەکانى 2007 دا هەڵدەبژێردرآ، ئەم رووداوە زۆر قسەى پێیە دەربارەى رووخانى بیکردنەوەى هاو وڵاتییەکانى….
هەڵبژاردنى سارکۆزى ئەنجام دوو هۆکارە: یەکەم کۆ بوونەوەى دەنگەکانى “بەرەى میللى” (بە بەرپرسایەتى لۆپن) لە بەرژوەندى پاوانخوازاندا، تایبەتمەندى نادیار و ئالۆزى سیاسەتى باڵی چەپ. تەنها بەم شێوەیە دەکرآ باس لە رووخانى بیکردنەوە بکرآ.
بۆچی وەڵامى “نا” بۆ راپرسی یەکیەتى ئورووپا نەبوو بە هۆى تەقینەوەى “حیزبی سۆسیالیست” و دواتر بونیادنانەوەى یەکدەستى “چەپ”؟
بەدیۆ: ئەنجامەکانى ئەو رووداوە ئەوەى خستە روو بە گشتى ، ریز بوونى بەشێک لە رێبەرانى حیزبی سۆسیالیست بۆ دەنگى نا دان، لە راپرسی ئورپادا زیاتر هەڵبژاردنى تاکتیکێکى ناو حیزب بوو نەک هەوڵێکى سادقانە بۆ خولقاندنى چەپێکی “نوێ”. ئەم دەنگدانە بە کردەوە زیاتر هەوڵێکى لە پێشدا رێکخراو بوو نەک هەوڵێکى شکست خواردوو بە مەبەستى خۆ نیشاندانى سیاسی.
فەلسەفەیەک کە لە تەنیشت سیاسەتدا چالاکى دەکات:ئاخۆ ئەمە شتێکى نوێ نییە؟ ئاخۆ لات وایە نیکۆلاى سارکۆزى بۆ ئەوە دەشێ خەمى بۆ بخۆى، یان ئەم خەم خواردنە زۆر بە هەند وەرگرتنى سارکۆزى نییە؟
بەدیۆ: دەربەست بوون و تێکەڵی سیاسەت بوونى فەلسەفە نەریتى تایبەتى فەرانسەوییە کە رەگەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى هەژدەیەم، کە وایە من هیچ شتێکى نوێم دانەهێناوە. سەبارەت بە سارکۆزى دەبێ بڵێم ئەو وەک هێمایەک کار دەکات کە نەخۆشی دۆخى سیاسی ئێستا دەخاتە روو، هەر بۆیە من دەربارەى کێشەیەک قسە دەکەم کە “ئەو ناوى ئەوە” نەک دەربارەى خودى سارکۆزى.
رووناکبیران مکەبەرەیەکى بچووکیان هەیە بۆ قسە کردن، ئەمە لە حاڵێکدایە حکوومەت و دامەزراوەکان دەستیان دەگات بە مایکرۆفۆنێکى زۆر گەورە و بە میلیۆن بنکەى تەلەفیزیۆنیان لە بەردەستدایە، ئاخۆ وەک چامسکى لات وایە کار و کاسبی راگەیاندنە گشتییەکان و ئامرازەکانى پێوەندى گرتنى گشتى رازى کردن و هاودەنگى هەمووان و لە هەمان حاڵدا گۆڕانى ئابوورى سیاسی بۆ سەرچاوەى سوود و سەرمایەى خۆیەتى؟ ئاخۆ ئەوە کەش و هەوایەکى دزى و کەڵک وەرگرتنى نابەجێ لە دیمۆکراسی نییە؟
دەوڵەت و خاوەن هێزەکان هەردەم کاریگەرى زیاتریان بووە لە سەر پڕووپاگەندە و راگەیاندنەکان لە چاو هەژار و تەنگ دەستەکان. با وەک نموونە دوو سیستەمى پرووپاگەندەى کەنیسە لە سەدەى ناوەڕاستدا لە بەرچاو بگرین، ئەو سەردەم کە لە هەر گوندێکدا کەنیسەیەک چالاک بوو، لێرەدا هیچ شتێکى تازە نەبوو، سەرکەوتنى بزووتنەوە خەڵکییەکان یان شۆڕشە جەماوەرییەکان هەر دەم بەوەوە گرێ دراوەتەوە کە بە سەر باوەڕ و بیرکردنەوەى زاڵی گشتىدا زاڵ بن. ئەشزانین ئەم سەرکەوتنە بێ ئەگەر نییە، پێویستمان بە ئامرازێکى تازە هەیە کە لە بەردەستماندایە، وەک چاپ، راگەیاندنەکان، رادیۆ، تەلەفیزیۆن و سەرەنجام “ئەنتەرنێت”.
لات وا نییە سازشێکى راستەقینە هەیە لە نێوان بۆرژوازى ارو رووهەڵماڵراوى سارکۆزى و رێکارى رادیکاڵ و کۆنى سواوى ئێوە؟
بەدیۆ: بۆرژوازى سەفەرى مێژوویی خۆى 4 سەدەیە دەست پێکردوە، تەنانەت لە شێوە هەوسارپچڕاوەکەشیدا زۆر کۆنتر و سواوترە لە لە هەموو رێکارە رادیکاڵەکان کە دژى وەستاونەتەوە و بە دژى خەبات دەکەن. ئیزن بدەن ئیتر نەڵێین نئۆلیبرالیسم کە لە دەیەى 1840ەوە باو بوو کە بە تەواوەتى شکڵی دەدەا بە مۆدێرنیتی و ریفۆرم خوازى. کۆمۆنیسمە کە ئایدیا و بیرێکى نوێیە لە ئورووپا.
ئاست و سنوورى سیاسی شۆڕشەکانى لاوان لە فەرانسە چەندە؟
لە پلەى یەکەمدا پرسی سەرەکى پرسی یەکگرتنى لاوانە، ئەو کات یەکگرتنى نێوان لاوان و توێژى کریکارى عادى. یەکەم ئاستى شۆڕش ئەوەیە لە ئێستادا هیچ یەکگرتنێکى راستەقینە لە نێوان شۆڕشە گشتییەکانى لاوان و ناڕەزایەتى دەربڕینى دواناوەندییەکان خوێندکارانى زانکۆکاندا نییە. ئەوەى بزووتنەوە بەرتەسک دەکاتەوە ئەوەیە کە لەودا هیچ دەنگێکى یەکگرتوو نابیسرێ کە لە نێوان دڵساردى و بێ هیوایی لاوان و گرفتى گەورەو جیدى گەورەکاندا هاوبەش بێت.
و: بۆ فارسی: ساڵەح نەجەفی
سەرچاوە: http://rokhdaad.com/spip.php?article111