27سێپتامبه‌ری 1935- دراكۆر- دانیمارك
له وتووێژێكی چه‌ن شه‌و له‌مه‌و پێشم له گه‌ڵ برێشت، باسی له دوودڵییه‌كی قووڵ كرد كه له ئێستادا وای لێ كردووه نه‌توانێ گهلاَڵهیهكی رۆشن و روون داڕێژێ وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی جاری یه‌كه‌م باسی كردبوو، هۆی ئه‌و دوودڵییه ئه‌وه‌یه دۆخی ئه‌و له گه‌ڵ زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌كان جیاوازه. كه وایه له‌و رووه‌وه كه برێشت ناتوانێ ئه‌وه قبووڵ بكات كه كۆچ بناغه‌یه‌كی گونجاوه بۆ داڕشتنی گهلاَڵه و پرۆژه‌كان، له قبووڵ كردنی ئه‌م دۆخه‌ش به نیسبه‌ت خۆیهیوه به شێوه‌یه‌كی رادیكاڵتر خۆی ده‌بوێرێ. بهربلاَوی به‌رنامه‌كانی زۆر زیاتر له سه‌رده‌می كۆچه. برێشت لێره‌دا دوو بژارده‌ی له به‌رده‌مه. له لایه‌كه‌وه پرۆژه‌ی نووسینی ده‌ق له به‌رده‌ستدایه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه به ئه‌نجام بگه‌ن. پرۆژه‌یه‌كی كورت Ui – كه توانجبێژییهكی هیتله‌ره به شێوه‌ی ژیاننامه نووسه‌كانی سه‌رده‌می رێنێسانس- و پرۆژه‌ی درێژی نۆڤلTui .
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانستی له سه‌ر نهفامییهكانی رۆشنبیران به ده‌ربڕینی بنیامینTellectual-Ins ه وادیاره لانیكه‌م به‌شێكی له ولاَتی چین روو ده‌دات. مۆدێڵێكی بچووكتر له‌م جۆره پرۆژانه پێشتریش ئه‌نجام درابوون بهلاَم زه‌ینی برێشت جگه له‌م جۆره ده‌قانه سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی تریشه كه گرێ ده‌درێته‌وه به خوێندنه‌وه‌و ئایدیا زۆر كۆنهكانییهوه. هه‌ر بۆیه زۆر ئاسان ده‌یتوانی نووسین و ئه‌نجامه‌كانی بۆ Versuche بێنێته نووسین. ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ی له پانتای هونه‌ری حه‌ماسیدا به زه‌ینی ئه‌ودا ده‌هاتن و بیركردنه‌وه‌ی تر به سه‌رنج راكێشیهكی هاوشێوه‌وه كه له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌كانی ئه‌و له سه‌ر لنینیسم و هه‌روه‌ها مه‌یله زانستییه‌كانی ئه‌زموون باوه‌ڕه‌كان ئاوێته بووه‌و سه‌ره‌نجام چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكی شكاندووه.
برێشت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ سه‌رقاڵی وه‌ها بیركردنه‌وه‌یه‌ك بوو و ئێستا له بری ئه‌م زانستنامه نوێیه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیركردنه‌وه‌كان، له ژێر چه‌تری چه‌مكێكی گرینگ، ئێستا له ژێر چه‌تری چه‌مكێكی گرینگیتردا، وه‌ك لۆژیكێكی نائهرهستوویی و تیۆرییه‌كی ره‌فتار باوه‌ڕ له ناوه‌ندی سهرقاڵیییهكانی ئه‌ودا جێی گرتووه.ئێستا ئه‌م سه‌رقاڵییه جۆراوجۆرانه له گه‌ڵ ئایدیای «شیعری فێركاری فه‌لسه‌فی» به‌ریه‌ك كه‌وتوون ، بهلاَم بریشت له‌م باره‌وه دوودڵه. به‌ر له هه‌ر شتێك نازانێ ئاخۆ خه‌ڵك وه‌ها كارێك له باری سه‌رده‌می به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌و به تایبه‌ت توخمه ستاتیرییهكهی به تایبه‌ت ده‌رباره‌ی «چیرۆكی سێ پێنی» وه‌رده‌گرن یان نه. ئه‌م دوودڵییه له دوو جۆره بیركردنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له حاڵێكدا برێشت پێشووتری زیاتر نیگه‌رانی كۆسپه‌كان و شێوه‌كانی خه‌باتی چینی پرۆلتاریا بوو، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دوودڵ ده‌بێت له روانگه‌ی ستاتیریی و به تایبه‌ت توانج خستن ، بهلاَم قووڵترینی ئه‌م دڵهڕاوكیێانهكه به زۆری تایبه‌تمه‌ندی كرده‌ییان هه‌یه زۆر جار له گه‌ڵ دوودڵیهكانیتر به هه‌ڵه وه‌رده‌گیردرێن و خراپ لێیان ده‌گه‌ن. دوودڵییه قووڵهكانیتر ده‌رباره‌ی توخمه هونه‌ری و زه‌ق و به‌رچاوه‌كانی هونه‌ره و زیاتر له هه‌مووان ئه‌و توخمانه‌ی به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی و هه‌ندێ جار یاخییه بوونه هونه‌رییه‌كان به شێوه‌یه‌كی عاقلاَنه ده‌خه‌نه روو.
ههوڵیپاڵهوانانهی بریشت بۆ به یاسایی كردنی هونه‌ر له به‌رامبه‌ر عه‌قڵدا زۆر جار ئه‌وی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ بۆچوونێك كه له‌ودا زاڵ بوونی هونه‌ر له لایه‌ن ئه‌م راستییه‌وه ده‌سه‌لمێندرێ كه سه‌ره‌نجام هه‌موو توخمه هونه‌رییه‌كان یه‌كتر پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌و راست هه‌موو ئه‌م ههولاَنه گرێدراوی ئه‌م روانگه‌ن كه ئێستا به شێوه‌یه‌كی رادیكاڵتر له ئایدیای شیعری فێركاردا ده‌ده‌كه‌وێ. من له‌م وتووێژه‌دا هه‌وڵم دا بۆ بریشتی شی كه‌مه‌وه وه‌ها شیعرێك پێویستی به‌وه نییه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای بۆرژوازییه‌وه په‌سه‌ند بكرێ، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگای پرۆلتاریا ده‌بێ په‌سه‌نی بكه‌ن كه ره‌نگه پێوه‌ره‌كانی ئه‌م جۆره شیعره له به‌رهه‌مه‌كانی پیشتری برێشتدا ، كه به‌شێكیان هه‌ڵگری روانگه‌ی بۆرژوازی بوون، ده‌دۆزێته‌وه نه‌ك له ده‌روونی تیۆرییه دۆگماكانی خودی شیعری فیركارییدا. پێم گوت « ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعره فێركاره له گه‌ڕان به دوای خۆیدا له ناو هێزی ماركسیزم‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه، كه وایه كاره‌كانی پێشترت هیچ شتێكی له‌و هێزه كه‌م نه‌كردۆته‌وه.»
4ی ئۆكتۆبه‌ر
برێشت دوێنی چوو بۆ له‌نده‌ن. جا بوونی من بێت كه ده‌بێ به هۆی دڵه‌ڕاوكه‌یه‌كی زۆر له‌م باره‌وه یان ئه‌وه‌ی كه برێشت ئێستا زیاتر له جاران هۆگرییه‌كی زیاتری هه‌یه بۆ ئه‌م رێ و ره‌سمه، به هه‌ر حاڵ هه‌ڵچوونه‌كانی برێشت( كه خۆی به «به تۆڕ خستن» ناویان لێ ده‌با) ئێستا زۆر زیاتر له رابردوو له مشت و مڕو و گفت‌و گۆدا ده‌رده‌كه‌وێ. له راستییدا من كه‌وتوومه‌ته ژێر كاریگه‌ری كۆمه‌ڵێك وشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه به‌رهه‌می ئه‌م ههڵچوونهن. برێشت زۆر حه‌زی له به كار هێنانی وشه‌ی Wiirstchen (سووسیسی بچووك) هه‌یه.
من له دراگۆر كتێبی «تاوان و سزای»ی دۆستۆیۆفسكیم ده‌خوێنده‌وه. برێشت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی به هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆش بوونم ده‌زانی. برێشت بۆی ده‌گێڕامه‌وه ئه‌و كاته‌ی گه‌نج بووه، یه‌كێك له هاوپۆله‌كانی رۆژێ پارچه‌یه‌ك له كاره‌كانی شاپنی به پیانۆ ژه‌نده‌وه له‌و رووه‌وه برێشت توانای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی نه‌بووه، تووشی نه‌خۆشییه‌كی درێژ ماوه بوو.( كه بێ گۆمان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه‌ی هه‌بوو).
برێشت له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه شاپن و دۆستۆیۆفسكی ، كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه له سه‌ر ته‌ندرووستی كه‌سه‌كان. به هه‌ر حاڵ برێشت هه‌موو سات پرسیار ده‌كا به‌وه‌ی بزانی من ده‌رباره‌ی چی ده‌خوێنمه‌وه، له‌و رووه‌وه كه خۆی له هه‌مان كاتدا خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی شوایك بوو، سوور بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو نووسه‌ره پێكه‌وه به‌راورد بكات. روون بۆوه دۆستۆیۆفسكی به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاستی هاسك(2) دا نییه‌و بڕێشت به هیچ هه‌ست دهبڕینیك به (Wiirstchen) سووسیسه بچكۆله‌كان ناوی لێ برد، ته‌نها تۆزێك گه‌وره‌تر به lump ) K lump) (كوڵۆ خۆڵ) ناوی لێ برد كه وه‌سفێكی نوێیه به كاری ده‌بات بۆ هه‌ر به‌رهه‌مێك كه هه‌ڵگری (تایبه‌ت مه‌ندی رۆشنگه‌ری) نه‌بێت، وتی ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت دیاره ئه‌و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له به‌رچاو ناگرێ.
28ی ژووئنی 1938
من له توناوتوونی ساتیرهكاندا گیرم كردبوو، توناوتوونێك كه به ته‌واوی سه‌ره‌كه‌ی دانه‌پۆشرابوو، من به سه‌ریدا هه‌ڵگه‌ڕام و چوومه‌ته سه‌ر. دیمه‌نێكی بهربلاَو له پانتایه‌كی جۆراوجۆر له به‌رچاوم ده‌كه‌وت. خهڵكانێكیترم ده‌بینی كه له سه‌ر بهرزاییهكانیتر وه‌ستاون. یه‌كێك له‌م كه‌سانه كوت وپڕ سه‌ری به گێژه‌وه هات و كهوتهخوار. سهرهگێژهكهی بلاَو بۆوه‌و كه‌سانیتر یه‌ك له دوای یه‌ك كه‌وتنه ناو خه‌ره‌نده‌كانی به‌رده‌میان. ئه‌و كاته‌ی خۆشم سه‌رم به گێژه‌وه هات به ئاگا هاتمه‌وه.رۆژی 22 ژووئه‌ن چووم بوو لای برێشت .برێشت باسی له جوانی و بێ به‌رته‌سكی روانگه‌ی ویرژیل و دانته كرد كه به وته‌ی برێشت باكگراونی ژێستی شكۆداری ویرژیل بونیاد ده‌نێت. ئه‌و ویرژیل و دانتهی به promeneurناو لێ برد و به جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر پێگه‌ی كلاسیكی «دووزهخی»دانته وتی « ده‌توانی ئه‌م كتێبه له شوێنێكی كراوه‌دا بخوێنیته‌وه.» دواتر باسی له‌وه كرد ئه‌وانه‌ی دۆكترینی ماركسیان هه‌ڵبژاردوه‌و له به‌رنامه‌كانی خۆیاندا به كاریان هێناوه بۆ هه‌میشه ده‌بن به مه‌حره‌مه‌كانی خه‌ڵوه.
ماركسیزم ئه‌وه‌نده قه‌رزاری خۆیه‌تی كه «ناونان لێی» كارێكی زۆر ساده‌یه. ئه‌مڕۆكه سه‌د ساڵ به سه‌ر ماركسیزم‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، ئێمه به چی گه‌یشتووین و چیمان به ده‌ست هێناوه؟(وتووێژی ئێمه لێره‌دا بڕا.): «ده‌بێ حكوومه‌ت بڕووخێ» كی ئه‌مه ده‌ڵێت؟ «حكوومه‌ت.
مه‌به‌ستی برێشت لێره‌دا ته‌نها یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت بوو.» برێشت به شێوه‌یه‌كی سه‌یر و وه‌ك كه‌سێك كه شتێكی دزی بێت خۆی گه‌یانده كورسییه‌كه‌ی من- له حاڵێكدا كه خه‌ریك بوو وشه‌ی «حكوومه‌ت»ی دووپات ده‌كرده‌وه- له ژێره‌وه چاوی له هاوده‌مه خهیاڵییهكی كرد‌و وتی « خۆم ده‌زانم ده‌بێ بڕووخێم.»
ئینجا ده‌ستمان كرد به وتووێژ ده‌رباره‌ی نۆڤلێتهكانی یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت كه ئیتر نایانخوێنینه‌وه. دواتر باس له شیعر و وه‌رگێڕانی شیعر له زمانه جۆراوجۆره‌كانه‌وه كرا له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت كه یاخی بوونیان Das Wort ی(3) له گه‌ڵ خۆی بردووه. برێشت وتی شاعیران له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت ژیانێكی دژوارییان هه‌یه:» ئه‌گه‌ر ناوی ستالین له شیعریكدا نه‌یه‌ت وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ده‌روونی خراپی شاعیره‌كه دێته ئه‌ژمار و باسی لێ ده‌كرێ.»
29 ژووئه‌ن
برێشت باسی له شانۆی حه‌ماسی ده‌كرد و وتی ئه‌و شانۆیانه‌ی له لایه‌ن مندالاَنهوه نمایش ده‌كرێن به هۆی هه‌ڵه‌ی نمایش كردنیانه‌وه، بهرههمگهلێكن نامۆن و تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی شانۆی حه‌ماسی نمایش ده‌كه‌ن. ره‌نگه شتێكی وه‌ك ئه‌مه له شانۆی پله سێی لۆكاڵی «گوندی»یشدا روو بدات. دواتر من ئاماژه‌م دا به نمایشی Cid له شانۆی ژنێڤ له سۆیسرا. كه له‌وێ به دیتنی تاجێكی لار له سه‌ر پادشا، بۆ یه‌كه‌م جار ئایدیای كتێبی Trauerspiel هات به زینمدا، سه‌ره‌نجام 9 ساڵ دواتر نووسینهكهیم ته‌واو كرد.
بریشتیش له به‌رامبه‌ردا بۆ ساتێك ئاماژه‌ی دا بۆ یه‌كه‌م جارێك كه شانۆی حیماسی هاتووه به زه‌ینیدا. ئه‌م ئایدیا له كاتی پێداچوونه‌وه‌و پرۆڤه‌ی شانۆی «ئێدواردی دووهه‌م» له مۆنیخ رێك و پێك كرا، به پێی ده‌قی شانۆنامه‌كه، جه‌نگ ده‌بێ له سێ چاره‌كه ساعه‌تدا هه‌موو دیمه‌نی شانۆكه بگرێته‌وه، بهلاَم نه برێشت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو سه‌ربازه‌كانی سه‌ر شانۆكه رێبه‌ری بكات و نه یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ئاسیه (لاسیس). سه‌ره‌نجام به‌و په‌ڕی بێ هیواییه‌وه رۆشته لای كارۆل ڤالنتین كه ئه‌و ده‌م یه‌كێك بوو له هاوڕی نزیكه‌كانی و هه‌موو له راهێنان و پرۆڤهكانیدا به‌شداری ده‌كرد.
برێشت لێی پرسی « ده‌ی، رات چییه؟ چ بكه‌م له‌م سه‌ربازانه؟ چی به‌وان بڵێم؟» ڤالنتین وتی :» ئه‌وانه ترسان و ره‌نگیان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه، هه‌ر ئه‌مه.» برێشت هاوده‌نگی كرد له گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌یدا و وتی « ئه‌وان ماندوون.» ئینجا ده‌م و چاوی سه‌ربازه‌كان به گه‌چ سپی كرا، به‌م شێوه، ستایلی شانۆكه هه‌ر ئه‌و رۆژه دیاری كرا.
دواتر باسی كۆنی «پۆزه‌تیڤیزمی لۆژیكی» هاته گۆڕ. من ئه‌و كات هه‌ڵوێستێكی قورس و قایمم گرتبووه به‌ر و خه‌ریك بوو گفتوگۆ كه‌مان ببێت به ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی ناخۆش. بهلاَم برێشت به‌ری به‌م كاره گرت و بۆ یه‌كه‌م جار دانی به‌وه‌دا نا به‌ڵگاندنه‌كانی رووكه‌شن. برێشت ئه‌م كاره‌ی به یاریده‌ده‌ری فۆڕموولێكی گونجاو ئه‌نجام دا( هه‌موو ده‌م پێویستییه قووڵه‌كان ده‌بن به بابه‌تی رووكه‌ش.) دواتر ئه‌و كاته‌ی به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی ده‌ڕۆیشتین( ئه‌م گفت‌و گۆیه له ماڵه‌كه‌ی من بوو) وتی 🙁 زۆر باشه مرۆڤ دوای ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته دۆخێكی ناهاوسه‌نگی خراپه‌وه ، په‌رچه‌كردارێك له خۆی بنوێنی، به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ بكه‌وێته دۆخێكی باش و هاوسه‌نگه‌وه.)باسی له‌وه كرد ئه‌م شته به سه‌ر خۆیدا هاتووه: ئینجا ئارام بۆوه.
21 جوولای
بلاَو بوونه‌وه‌ی كتێبه‌كانی لۆكاتس(4) و كۆرلا(5) به ته‌واوی فیكر و زه‌ینی برێشتی داگرتبوو، هه‌رچه‌ن برێشت له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو نابێ له ئاستی تیۆریدا به‌رامبه‌ریان بوه‌ستینه‌وه. هه‌ر بۆیه، من ئاستی سیاسیم باس كرد. لێره‌دا بوو برێشت نه‌یتوانی به‌رخۆی بگرێت وتی : «ئابووری سۆسیالیستی پێویستی به جه‌نگ نییه، هه‌ر بۆیه من دژ به جه‌نگم.» خوو و خه‌ده‌ی ئاشتخوازانه‌ی خه‌ڵكی رووسیا»، خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌یه ، ئابووری سۆسیالیستی ناتوانێ له هیچ ولاَتێكدا بوونی ببێت، درووست كردنی چه‌ك و چۆڵ به ناچار چینی پرۆلتاریای به‌ره‌و دواوه بردووه، بۆ سه‌رده‌مانێك له گه‌شه‌ی مێژوویی كه له مێژه تێپه‌ڕ كراوه، سه‌رده‌مانێكی زۆر له‌وانه سه‌رده‌می پاشایه‌تی، ئێستا رووسیا له ژێر ركێف و فه‌رمانڕه‌وایی خۆیدایه.
هه‌ڵبه‌ت ته‌نها گێل و گهوجهكان ده‌توانن نكۆڵی له‌م شته بكه‌ن.» ئه‌مه وتووێژێكی كورت بوو كه زۆر زوو كۆتایی پێ هات. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم برێشت له‌م باره‌وه جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه به هۆی رووخانی ئهنترناسیۆڵی یه‌كه‌مه‌وه، ماركس و ئه‌نگلس پێوینی ئهكتێڤی خۆیان له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكار له ده‌ست داوه له‌وه به‌دوا ته‌نها به ئامۆژگاری كردن- له كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كان نه‌ك بۆ بلاَو بوونه‌وه‌ی ئامۆژهكانیان- رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌یان قانێع و رازی كرد. ئه‌مه شتێك نه‌بوو به رێكه‌وت بێت- هه‌رچه‌ن جێگای داخه- كه ئه‌نگلس له كۆتایی ته‌مه‌نیدا رووی هێنابووه زانستی سرووشتی.
برێشت وتی كه بێلاكۆهن(6) زیاتر له هه‌ر شوێنێك له رووسیه ستایش كراوه. كراوه. له راستیدا برێشت و هاینه ته‌نیا شاعیرانێكی ئاڵمانی بوون كه بێلا كۆهن به‌رهه‌مه‌كانی ده‌خوێندنه‌وه.( برێشت هه‌ندێ جار باسی له كه‌سێك ده‌كرد له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا كه پشتیوانی له كۆهن ده‌كرد.)
25ی جوولای
دوێنی به‌یانی برێشت هات بۆ لام بۆ ئه‌وه‌ی شیعرێكم بۆ بخوێنێته‌وه كه بۆ ستالینی نووسیبوو و ناوی نابوو «وه‌رزێرێك بۆ گاكه‌ی خۆی» ، سه‌ره‌تا جوان له مه‌به‌سته‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتم كه ساتێكیتر بیركردنه‌وه له ستالین به مێشكمدا هات، نه‌موێرا بیر بكه‌مه‌وه. به هه‌ر حاڵ، ئه‌مه كارێك بوو برێشت به وشیارییه‌وه ئه‌نجامی دابوو، خۆی مانای شیعره‌كه‌ی له وتووێژێكدا كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌م بۆ شیكردمه‌وه.
ئه‌و له‌م شیعره‌دا له ناو لا یه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م شیعره‌دا، جه‌ختی له سه‌ر لایه‌نی پۆزه‌تیڤی شیعره‌كه ده‌كرده‌وه، ئه‌م شیعره له راستییدا بۆ رێز گرتن له ستالین نووسرابوو كه به لای برێشته‌وه كه‌سێكی شایسته بوو. ئه‌مه له حاڵێكدا بوو كه ستالین هێشتا نه‌مردبوو، به‌ده‌ر له‌مه‌ش، وه‌ها رێز لێگرتنێك له برێشت نه‌ده‌وه‌شایه‌وه كه ئێستا له تاراوگه بوو و چاوه‌ڕوانی ئه‌ره‌ته‌شی سووری ده‌كرد. برێشت ره‌وتی گه‌شه‌ی له رووسیا و هه‌روه‌ها له نووسینه‌كانی ترۆتێسكیدا ده‌بینه‌وه، ئه‌مه بابه‌تێكی سه‌لمێندراو بوو و ئه‌و راستییه كه جۆرێ گومان – له جۆری نه‌گۆڕ- له هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسه‌كانی تایبه‌ت به رووسیه‌دا بوونی هه‌بوو.
ئه‌م گومانه له ناو نووسه‌رانی ماركسیستدا شتێكی زاتییه. ره‌نگه رۆژێك راست بوونی ئه‌م گومان كردنانه ده‌ركه‌وێت ئه‌و كات خه‌باتی ئاشكرا دژ به رژێم ده‌بێ به شتێكی پێویست و حاشا هه‌ڵنه‌گر «خودا په‌ره‌ستش ده‌كرێ، یان هه‌ر شتێكی‌تر كه پێت خۆش بێت» به‌ڵام ئه‌م گومان كردنانه هێشتا نه‌سه‌لمێندراوه. داڕشتنی سیاسه‌ت له چه‌شنی ترۆتێسكی له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هیچ پاساوێكی نه‌بوو. « هه‌ر بۆیه ، گومان له‌وه‌دا نیهتاقم و ده‌سته‌یه‌كی جینایه‌تكار له رووسیا خه‌ریكی چالاكین.
ده‌كرێ له رووی ئه‌و خراپكارییانهوه كه دهیخۆڵقێنن بیانناسینه‌وه. برێشت به تایبه‌ت ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه ئێمه ئه‌ڵمانییه‌كان له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و شكست و پاشهكشانهداین كه له ولاَتهكهمان دیومانه‌و چێشتوومانه. « ئێمه ده‌با به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێستانه‌مان وهلاَممان هه‌بایه و وهلاَمدهرهوه باین، ئێستا جه‌سته‌و ده‌روونمان برینداره. هه‌ر بۆیه شتێكی سرووشتیه ئێمه ئه‌وه‌نده هه‌ستیار بین.» دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ له بووستان خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی «كاپیتاڵ» بووم برێشت هات بۆ لام و وتیلام وایه زۆر باشه له‌م سه‌رده‌مه‌و كاته‌دا كتێبی ماركس ده‌خوێنیته‌وه، چونكه ئیتر كه‌س له به‌رهه‌مه‌كانی ماركس ناپرسێت، به تایبه‌ت ناو خه‌ڵكی خۆماندا.» وهلاَمم داوه پێم باشه كاتێك به‌رهه‌می نووسه‌رانی گه‌وره‌و جه‌نجاڵی بخوێنمه‌وه كه ئیتر باو نه‌بن.
ئینجا ده‌ستمان كرد به قسه كردن ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی رووسیا. من به ئاماژه به لۆكاتس، گابۆر و كۆلا وتی :» یان باشتر وایه بڵێێت، ته‌نها كارێك به یارمه‌تی ئه‌م كه‌سانه ده‌كرێ ئه‌نجامی بده‌ین، پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته نه‌ك كۆمه‌ڵگا. ئه‌گه‌ر روونتر بڵێم، ئه‌وانه دوژمنانی به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی غهنمایۆشقفن ، به‌ڕێوه بردن ئارام و قه‌راریان لێ هه‌ڵده‌گرێ. له به‌ڕێوه بردندا هیچكات ناتوانی بزانی له كوێدای، به‌ڕێوه‌بردنه‌كه پێش بینی ناكرێت. ئه‌وان ته‌نها ده‌یانهه‌وێ ده‌وری ئاپاراتچییهك(8) بگێڕن و خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه له كۆنتڕۆڵ كردنی كاروباری خه‌ڵكدا. سه‌رجه‌م ره‌خنه‌كانیان هه‌ڵگری هه‌ڕه‌شه‌یه. «دواتر باسمان له نۆڤلێتهكانی گۆته كرد، له بیرم نایه چۆن. برێشت ته‌نها»خزمایه‌تییه خۆوێستهكان» ی ده‌ناسی، باسی له‌وه كرد ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی زۆر به دڵه، هه‌ڵگری روانگه‌ی جوانیناسی گه‌نجێتی نووسه‌ره. كه پێم وت ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا نووسیوه زۆری پێ سه‌یر بوو.
برێشت وتی له‌م كتێبه‌دا هیچ هێمایه‌ك له بێ كلتووری نابیندرێو به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی زانی. سه‌رجه‌م شانۆنامه ئه‌ڵمانییه‌كان، ته‌نانه‌ت دیارترینهكانیشیان، ناتۆره‌ی بێ كلتوورییان ده‌خرێته پاڵ، باسم له‌وه كرد كه كاتی بلاَو بوونه‌وه‌ی «خزمایه‌تییه خۆویستهكان» زۆر پێشوازی له‌م كتێبه نه‌كرا. برێشت وهلاَمی داوه: زۆر خۆشحاڵم به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه-ئه‌ڵمانییه‌كان خه‌ڵكانێكی پیسكهن. هه‌ڵبه‌ت راست نییه روانگه‌ی خۆمان له سه‌ر هیتله‌ر به سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌ڵمان بگشتێنین. بهلاَم له خودی خۆشمدا ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانی بوونی هه‌یه شتێكی نه‌شیاو و ناپه‌سه‌نده. شتێكی نه‌شیاو له ئێمه ئه‌ڵمانییه‌كاندا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه كاسنێكی خۆبه‌زل زان و بیر ته‌سكین. ئه‌م شته له هیچكام له شاره‌كانی ئازادی ئاڵمانی ئازادی رایشدا، وه‌ك ئاكسبۆرگی پیس نییه. لیۆن هیچكات شارێكی ئازاد نه‌بووه، شاره خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له سه‌رده‌می رێنسانسدا ئه‌یاله‌تی شاره‌كان بوون- لۆكاتس له سه‌ر ویستی خۆی كه‌سێكی ئه‌ڵمانییه. ئیتر هیچ جهوههرهیهك له‌ودا نه‌ماوه‌ته‌وه. هیچ.»
ئینجا برێشت ستایشی كتێبی «جوانترین ئه‌فسانه‌ی ڤاینۆكی چه‌ته» له نووسینی ئانا سیگرێزی(9) كرد، وتی ئانا سیگرز له‌م به‌رهه‌مه‌دا نیشانی داوه، بۆ بڕیار دان ده‌ست نابات بۆ قه‌ڵه‌م.سیگرز ناتوانی بڕیار بدات و حوكم ده‌ربكات، وه‌ك چۆن من بێ بڕیاردانی ناتوانم ده‌ست به نووسینی هیچ شتێك بكه‌م.» برێشت هه‌روه‌ها ستایشی چیرۆكه‌كانی ئه‌م كتێبه‌ی كرد به هۆی كه‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕ و بێ هاوكار و هاوسهنگهرهكانهوه.
26ی جوولای:
پێرێ شه‌و برێشت رایگه‌یاند: «ئیتر هیچ گومانی له‌وه نییه خه‌بات دژ به ئایدۆلۆژیا خۆی ده‌بێ به ئایدۆلۆژیایه‌كی تر.»
29ی جوولای
پێرێ شه‌و چه‌ن به‌ش له ده‌قێكی مشت‌و مڕی خۆی كه وه‌ك به‌شێك له مشت و مڕ له گه‌ڵ لۆكاتس نووسیویه‌تی خوێنده‌وه بۆم. ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه ده‌یویست له گۆڤاری Das Wort دا بلاَو بكاته‌وه.
ویستی بۆچوونی من ده‌رباره‌ی بلاَو كردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه بزانێت. له هه‌مانكاتدا باسی له‌وه كرد، كه ئێستا لۆكاتس «له‌وێ» پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه. من وتم هیچ تێڕوانین و بۆچوونێكم له‌م باره‌وه نیه. «پرسی دهسهلاَت و هێز له ئارادایه، تۆ ده‌بێ بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه بزانی كه له‌وێ ده‌ژین. هیچ هاوڕێیه‌كه‌ت له‌وێ هه‌یه یان نه؟» برێشت له وهلاَمدا وتی « له راستییدا له‌وێ نه. ته‌نانه‌ت خودی خه‌ڵكی مۆسكۆ هیچ هاوڕێییهكیان له‌وێ نییه- راست وه‌ك مردووه‌كان.»
3ی ئاگۆست
ئێواره‌ی 29ی جوولای وێڕای برێشت له بووستان بووین. ده‌ستمان كرد به گفتوگۆ و وتووێژ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆی ده‌كرێ به‌شێك له «شیعره مندالاَنهكان» له به‌رگی نوێی كتێی شیعره‌كانیدا بلاَو بكاته‌وه. من له گه‌ڵ ئه‌م كاره نه‌بووم. چونگه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووم ئه‌م كۆنتراستهی نێوان شیعره سیاسی و تاكه‌كه‌سییه‌كان بووه به هۆی ئه‌زموونی تاراوگه، به زیاد كردنی به‌شێكی نه‌گونجاو له گه‌ڵ شیعره سیاسییه‌كان له‌م كۆنتراسته كه‌م ده‌بێته‌وه. ره‌نگه قسه كردن له‌م بابه‌ته، جارێكی‌تر ده‌رخه‌ری لایه‌نی وێرانكه‌ری كه‌سایه‌تی برێشت بوو كه زۆر جار به‌ر له‌وه‌ی به شتێك بگات ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه. برێشت ده‌یگوت :» ده‌زانم به‌ره‌ی داهاتوو ده‌ڵێن من تووشی شتێتێتی بووم، بهلاَم ئه‌گه‌ری به‌ره‌ی داهاتوو میراتخۆری مێژووی هاوچه‌رخی ئێمه‌ن، كه وایه ئاستی تێگه‌یشتن له شێتێتی منیش میراتیانه. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه تێیدا ده‌ژین باكگراونی ئه‌م شێتێتییهی منه.
بهلاَم پێم خۆشه خه‌ڵك بڵێن :»برێشت شێتێكی میانه‌ڕه‌و بوو.» برێشت هه‌روه‌ها وتی به دۆزیینه‌وه‌ی میانه‌ڕه‌و بوونی گه‌یشتووه به مانایه‌ك له شیعر، تێكهیشتن له‌و بابه‌ته‌ی ژیان سه‌ره‌ڕای بوونی هیتله‌ر هه‌ر به‌رده‌وامه، منالاَنیش هه‌موو كات بوونیان هه‌یه، برێشت بیری له «سه‌رده‌می به‌بێ مێژوو» ده‌كرده‌وه كه له شیعره‌كانیشدا ئاماژه‌ی پێ دراوه. چه‌ن رۆژ دواتر وتی لام وایه ئه‌گه‌ری هاتنی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر زیاتره له چاو سه‌ركه‌وتن به سه‌ر فاشیزمدا. دواتر به خۆشحاڵی و شادییه‌كی زۆره‌وه كه زۆر كه‌م وه‌ها بوو ، باسی له هۆیهكیتر كرد كه وای لێ ده‌كرد «شیعری مندالاَن» له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه شیعری «شێعره‌كانی تاراوگه» بڵاو بێته‌وه.
:ئێمه نابێت له خه‌بات دژ به ئه‌وان، له هیچ روویه‌كه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بین، گهلاَله داڕشتنی ئه‌وان شتێكی بچووك نییه، به هه‌ڵه‌دا نه‌چین، ئه‌وان خه‌ریكن گهلاَڵه بۆ 30 هه‌زار ساڵی داهاتوو داده‌ڕێژن، كاره گه‌وره‌كان، جینایه‌ته گه‌وره‌كانی ئه‌وان هیچكات ناوه‌ستێ، ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ هه‌موو شت له به‌رچاو بگرن. ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ هه‌موو شت وێران بكه‌ن. هه‌موو سلووله زیندووهكان له ژێر لێدانه‌كانی ئه‌واندا ده‌پووكێته‌وه.
هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش ده‌بێ هه‌موو شت له به‌رچاو بگرین. ئه‌وان منداڵ له مندالاَندانی دایكدا فه‌له‌ج ده‌كه‌ن، ئێمه نابێ به هیچ بیانوویه‌ك مندالاَن له به‌رچاو نه‌گرین. ئه‌و كاته‌ی ئه‌و خه‌ریك بوو ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد، هه‌ستم كرد هێزی ده‌روونم كه‌وتۆته جووڵه كه به‌رامبه‌ر به هێزی فاشیزم ده‌وستێته‌وه، – مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزه‌ی له قووڵایی مێژووه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت كه‌متر نییه له هێزی فاشیسته‌كان.
هه‌ستێكی زۆر سه‌یر و تازه ده‌ستی پێ دام. ئه‌وكات به وهرچهرخانێكیتر له بیركردنه‌وه‌كانی برێشت ئه‌م هه‌سته زیاتر له هه‌موو كات له ده‌روونمدا جوولاَ. : «ئه‌وان گهلاَڵهی ئه‌وه داده‌ڕێژن هه‌موو شت وێران بكه‌ن، هه‌ربۆیه ناشتوانن ده‌ستبه‌رداری كه‌نیسه بن و هه‌زاران ساڵه هاوئاهه‌نگ ده‌چنه پێش. ئه‌وان منیشیان كردووه به پرۆلتاریا. كێشه ته‌نیا له‌وه‌دا نییه ئه‌وان، ماڵ، حه‌وزی ماسییهكانم، ماشینهكانمیان لێ داگیركردووه ، به‌ڵكوو ئه‌وان پانتای شانۆ و بهردهنگهكانیشیان لێ داگیر كردووم. هه‌ر به‌م پێیه، له‌و شوێنه‌ی كه من ئه‌مڕۆ وه‌ستاوم، ناتوانم قبووڵ بكه‌م توانایی شكسپیهر زیاتر بووه له من. بهلاَم شكسپیهر نه‌یده‌توانی وه‌ك من بنووسێت و چه‌كمه‌جه‌ی مێزی نووسینه‌كه‌ی بنووسێت. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی له به‌رامبه‌ریدا بوو. ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌و به وێنای ده‌كێشا له كۆلاَن و بازاڕدا هات و چۆیان ده‌كرد. شكسپییهر ته‌نها له هه‌ڵسووكه‌وتیان ورد ده‌بۆوه‌و چه‌ن تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵده‌گرت. زۆربه‌ی تایبهتمهندییهكانیتریش- به گرنگی وه‌ك یه‌كه‌وه- لای ئه‌و باسیان لێوه نه‌كراوه و له قه‌ڵه‌م كه‌وتوون.»
سه‌ره‌تای ئاگۆست
«له رووسیا دیكتاتۆری به سه‌ر پرۆلتاریادا دهسهلاَتداری ده‌كات. بهلاَم تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م دیكتاتۆرییه هێشتا كارێكی به‌كه‌ڵك ئه‌نجام ده‌دات بۆ پرۆلتاریا، ئێمه نابێ خۆمانی لێ جیا بكه‌ینه‌وه. به دهربڕنێكیتر، تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تی دیكتاتۆری خواسته‌كانی پرۆلتاریا به ره‌سمی ده‌ناسێت، یارمه‌تی ده‌دات به هاوكاری نێوان چینی كرێكار و وه‌رزێر.» چه‌ن رۆژ دواتر برێشت باسی له «دهسهلاَتداری كرێكاران» كرد و من وه‌ها ئۆرگانیسمێكم به هه‌وڵدانی گرۆتسكی هێزه سرووشتیه‌كان له ناودهریادا شوبهاند كه وه‌ك ماسییه شاخدارهكان یان زهبهلاحهكانیتر له قووڵاییه‌وه سه‌ر ده‌ردێنن.
25ی ئاگۆست
ئامۆژهیهكی برێشتی : «له شته باشه كۆنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ مه‌كه. له شته خراپه نوێكانه‌وه ده‌ست پێ بكه.»
.
2- یاروسلاڤ هاسك(1883-1923) نووسه‌ری چێك كه ناوبانگی به هۆی نووسینی رۆمانی The Good Soldier svejk ه‌وه‌یه.
3- dos wortبَڵاو كراوهیهكی دژه نازیسم كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چوو و برێشت له سه‌رده‌می تاراوگه بوونیدا هاوكاری ئه‌م بلاَوكراوهیهی ده‌كرد.
4-جۆرج لۆكاتس(1971-1885) ، فیلسووف و ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی ماركسیستی هه‌نگاری(مه‌جارستانی) كه به‌شێكی زۆر له لێكۆڵه‌ران لۆكاتس به دامه‌زرێنه‌ری ئایدیای(ماركسیزمی رۆژئاوایی) ده‌زانن
5-ئالفرێدكۆرلا(1975-1895) نووسه‌ری ئاڵمانی و ئه‌ندامی حیزبی سۆسیالیسی ئاڵمان(SED) له ئاڵمانی رۆژئاوا.
6-(بێلا كۆهن)(1886-1938) ، سیاسیهتمهنداری كۆمۆنیستی هه‌نگاری كه ساڵی 1919 بۆ ماوه‌یه‌كی كورت رێبه‌ری كۆماری شوورای مه‌جارستانی به ده‌ست بوو.
7-كریستییه‌ن یۆهان هاینرێش هاینه(1856-1797) رۆژنامه‌نووس و شاعیری رۆمانێكی ئه‌ڵمانی .
8-ئاپارتچێك: ئه‌نجامی سیته‌می بۆرۆكراسی یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت
9-ئاناسیگرێز(1900-1983) چیرۆكنووسی ئاڵمانی كه به هۆی لێكۆلینه‌وه‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌زموونه ئه‌خلاقییه‌كانی جه‌نگی دووهه‌می جیهانی نووسینه‌كانی ناوبانگی هه‌یه.