کۆمەڵێک چیرۆکە لە نووسینی چیرۆکنووسانی مۆدێڕن و پۆست مۆدێرن. بەشێک لەم چیرۆکانە لە زمانی فارسی و بەشێکیان لە زمانی ئینگلیزییەوە کراون بە کوردی.
هاندەری سەرەکیم بۆ وەرگێڕانی ئەم چیرۆکانە ، لە راستییدا چێژ وەرگرتنی تایبەتی خۆم بووە لە بەرهەمی ئەم نووسەرانە.
بەشێک لەم نووسەرانە لەوانە :” دۆراس، کالڤینۆ، مۆراکامی، بۆرخس و…” تا رادەیەکی زۆر لای خوێنەری کورد ئاشنان و ژمارەیەکیتریان لەوانە “میلانی سامێر”، “سێرگئی پامێس”، “لیلیان بلۆم”، “بێنجیامین رۆزین باوم” زۆر کەمتر لای خوێنەری کورد ناسراون.
.ئەم بەرهەمە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانییەوە چاپ کراوە.