ن: یۆسۆناری كواباتا
و: مسته‌فا زاهیدی
ره‌شایی چه‌تری به‌سه‌ر ئاسماندا كێشابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ته سواڵه‌تێكی جوان بێت. له سه‌ر جێگاكه‌مه‌وه چاوم بڕِیبوه چۆمی “كامۆ” له حاڵێكدا ره‌نگی به‌یانی تێیدا شه‌وقی ده‌دایه‌وه.
بۆ حه‌وتوویه‌ك ده‌بوو شه‌وانه وێنه هه‌ڵگرتن ده‌ستی پێده‌كرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ورگێڕانی ئه‌كته‌ری یه‌كه‌می ژن بۆ ده رۆژ دواتر دواخرابوو. من “ته‌نها” نووسه‌ر بووم، هه‌ر بۆیه ته‌نها ئه‌ركم ئه‌وه بوو چاو له وێنه هه‌ڵگرتن بكه‌م. لێوه‌كانم وشك هه‌ڵگه‌ڕابوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به لای لایته سپییه‌كانه‌وه وه‌ستابووم، به‌ڵام چاوه‌كانم ئه‌وه‌نده ماندووبوون نه‌مده‌توانی هه‌ڵیانبێنم.
به‌مه‌شه‌وه ره‌نگی ئاسمان هێزێكی نوێی پێده‌به‌خشیم. خه‌یاڵی تازه داگیركردبووم. سه‌ره‌تا دیمه‌نی شه‌قامی”شیجوورا” هات به زه‌ینمدا. دوێنی نانی نیوه‌ڕۆمان له شه‌قامی “ڤۆهاشی” كه وه‌ك شه‌قامێكی رۆژئاوایی ئه‌چوو خواردبوو. كێوه‌كان به به‌رچاومه‌وه بوون. له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی سێهه‌مه‌وه داره سه‌رسه‌وزه‌كانی “هیگاشیما”دیار بوو. جگه له‌مه چاوه‌ڕوانی هیچیتر نه‌ده‌كرا، به‌ڵام بۆ من كه تازه له تۆكیۆوه هاتبووم، شتێكی نوێ بوو. هه‌روه‌ها ئه‌و بووكه‌شووشه هات به زه‌ینمدا كه له فرۆشگای “كۆریۆ” دیبووم, ده‌مامكێك كه وه‌ك ئه‌وه وابوو پێبكه‌نێت.
كه به حاڵه‌تێكی ورووژانه‌وه چه‌ند لاپه‌ڕه كاغه‌زم خسته‌به‌رده‌مم و خه‌ونه‌كانم هێنایه نووسین، له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم:” دۆزیمه‌وه، وێنایه‌كی جوانم دۆزییه‌وه” دیمه‌نی كۆتایی فیلمانه‌كه‌م سه‌ر له نوێ نووسییه‌وه. كاتێك كاره‌كه‌م ته‌واو بوو نامه‌یه‌كیشم بۆ ده‌رهێنه‌ره‌كه نووسی.
“دیمه‌نی كۆتایی فیلمه‌كه به وێنایه‌كی خه‌یاڵییه‌وه كۆتایی دێت.ده‌مامكه ده‌م به پێكه‌نینه‌كان هه‌موو دیمه‌نه‌كه ده‌گرنه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی هیوادار نیم ئه‌م چیرۆكه كۆتاییه‌كی خۆشی هه‌بێت. لانیكه‌م ده‌توانم راستی له ده‌م‌وچاوی ده‌م به پێكه‌نین و جوانی ئه‌و ده‌مامكانه‌دا نیشان بده‌م.”
ده‌ستنووسه‌كه‌م برده ستۆدیۆ. له ده‌فته‌ری كاری ستۆدیۆدا جگه له رۆژنامه‌ی به‌ره‌به‌یان هیچ شتێكی‌تر نه‌ده‌بینرا. خزمه‌تكاره‌كه خاكه‌داری به‌رده‌م ژووری پرۆڤه‌كه‌ی خاوێن ده‌كرده‌وه.
“ده‌توانی ئه‌م نامه‌یه لای جێگای خه‌وه‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ر دابنێیت؟”
وێنه‌هه‌ڵگرتن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چوو. بینینی ژیانی له‌ده‌ستچووی ئه‌و مرۆڤه شێتانه‌ی ئێمه هه‌موو رۆژ وێنه‌مان لێهه‌ڵده‌گرت زۆر ناخۆش بوو بۆم. به‌ره‌به‌ره بیره‌م له‌وه كرده‌وه فیلمه‌كه بێ هیوایی به وێنا ده‌كێشێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتاییه‌كی خۆشی بۆ بدۆزمه‌وه.
زۆرم شانازی به خۆمه‌وه ده‌كرد له به‌ر ئه‌وه‌ی بیرم له ئاماده‌كردنی ده‌مامكه‌كان كردبۆوه. كاتێك بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه هه‌ر كه‌سێك له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیدا ده‌م و چاوێكی به پێكه‌نینی هه‌یه، هه‌ستێكی خۆش ده‌ستی پێده‌دام.
میچی شووشه‌یی ستۆدیۆكه به ره‌نگی زه‌رد ده‌ینواند. ره‌نگی ئاسمان له رۆژدا روونتر ببۆوه. هه‌ستم به سووكایه‌تی ده‌كرد، گه‌ڕامه‌وه ژووره‌كه‌ی خۆم و به ئارامی چوومه‌وه سه‌ر جێگاكه‌م.
ئه‌و پیاوه‌ی كه رۆشتبوو بۆ كڕینی ده‌مامكه‌كان نزیك به كاتژمێر11 ی شه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ ستۆدیۆ:” سه‌ردانی سه‌رجه‌م دووكانی فرۆشتنی یاری منداڵانی كیۆتۆم كردووه، به‌ڵام ده‌مامكی باشیان نه‌بوو.”
“چیت كڕیوه با بیبینم.”
كه پاكه‌ته‌كه‌م كرده‌وه، بێ هیوا بووم:”ئه‌مه‌ت كڕێوه؟ ئی…”
“ئه‌زانم به دڵت نییه. لام وابوو دۆزینه‌وه‌ی ده‌مامكه‌كان كاریكی ئاسانه. هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه هه‌موو ئه‌و شتانه‌م له دووكانه‌كاندا بینیوه، به‌ڵام به درێژایی رۆژ ته‌نها ئه‌م ده‌مامكه‌م ده‌ستكه‌وت.”
“ئه‌مه زیاتر وه‌ك ده‌م و چاوی “نووح” ئه‌چیت. ئه‌گه‌ر ده‌مامكه‌كان به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری دروست نه‌كرابێتن له فیلمه‌كه‌دا گاڵته‌جاڕ ده‌رده‌كه‌وێت.” بیرم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ده‌مامكه گاڵته‌جاڕه منداڵانه‌یه بگرم به ده‌سته‌وه ده‌ست ده‌كه‌مه گریان.
وتم:”ره‌نگی ئه‌م ده‌مامكه له وێنه‌هه‌ڵگرتندا وه‌ك ره‌شایی له به‌رچاو ون ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌مامگی ده‌م به پێكه‌نین به باكگراوندی سپیمان ده‌ستناكه‌وێت، كه وایه….”
ده‌مامكه‌كه زمانێكی سووری هه‌بوو كه له ده‌مێكی قاوه‌ییه‌وه هاتبووه ده‌ره‌وه.
“هه‌وڵ ده‌ده‌ین ره‌نگی سپی بده‌ین له ده‌مامكه‌كه.”
به شێوه‌یه‌كی كاتی وێنه‌هه‌ڵگرتن راگیرابوو. ده‌رهێنه‌ریش دیمه‌نی وێنه‌هه‌ڵگرتنه‌كه‌ی به‌جێهێشت و له گه‌ڵ هه‌ركام له ئێمه ده‌ستیكرد به پێكه‌نین. هیچ رێگایه‌كیتر نه‌بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌مامكه زۆره‌كان. ناچاربوون وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نه رۆژێكیتر هه‌ڵبگرن. ئه‌گه‌ر نه‌یانده‌توانی ده‌مامكی كۆنی له‌و چه‌شنه بدۆزنه‌وه، سه‌ره‌نجا سلۆلیدیان به كار ده‌هێنا.
فیلمنامه‌نووسێك كه وادیاربوو ئه‌ویش وه‌ك من بیری ده‌كرده‌وه وتی:”ئه‌گه‌ر ده‌مامكی گونجاو نه‌دۆزینه‌وه باشتر وایه رایبگرین، ئه‌ڵێن چی بڕۆین و دواتر بێینه‌وه؟ هێشتا سه‌عات 11ه‌یه‌و ره‌نگه له “كیۆگۆكۆ” شوێنێك كراوه بێت.
“ئه‌لێن چی؟”
به ماشێن له كۆتایی رێگا چه‌وڕێژه‌كه‌ی ته‌نیشت چۆمی كامۆوه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆشتین. تیشكی چراكانی نه‌خۆشخانه له لێواری به‌رده‌ماندا له سه‌ر ئاوه‌كه ده‌بیندرا. كه‌س لای وانه‌بوو ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆش له‌و شوێنه رازاوه‌دا ئازار ده‌كێشن. بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر ده‌مامكی گونجاو نه‌دۆزینه‌وه ره‌نگه بكرێت په‌نجه‌ره رازاوه‌كانی نه‌خۆشخانه بۆ كۆتایی فیلمه‌كه به كار بهێنرێت.
سه‌ردانی سه‌رجه‌م دووكان و فرۆشگاكانی “شین كیۆگۆكۆ”مان كرد كه خه‌ریك بوو داده‌خران و ده‌مانزانی ئه‌مه كارێكی بێهووده‌و بێ كه‌ڵكه. بیست ده‌مامكی كیسه‌ڵی كاغه‌زیمان كڕی. به‌ڵام زۆر كارێكی دژوار بوو به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری به كاریان ببه‌ین. گه‌ڕه‌كی شیجۆش نووستبوو.
فیلمنامه‌نووسه‌كه رۆشته شه‌قامێكی لاوه‌كی و وتی “ڕاوه‌ستن ئێره چه‌ند فرۆشگای لێیه كه كه‌ره‌سه‌ی مێحرابی بوودایی ده‌فرۆشن. لام وایه كه‌ره‌سه‌ی نیشاندانی نووحیشیان هه‌بێت.”
به‌ڵام لێره‌ش كه‌س به خه‌به‌ر نه‌بوو. پڵتۆكێكم دا له درگای فرۆشگا‌كان.
“سبه‌ی سه‌عات 7ی به‌یانی سه‌ردان ده‌كه‌م. به‌هه‌رحاڵ ده‌بێت ئه‌مشه‌و نه‌خه‌وم.”
وتم:” منیش دێم. تكایه منیش له خه‌و هه‌ستێنه.”
به‌ڵام رۆژی دواتر ته‌نها رۆیشت. كه له خه‌و هه‌ستام، ده‌كرێ بڵێم ده‌ستیان كردبوو به وێنه‌هه‌ڵگرتن له ده‌مامكه‌كان. پێنج ده‌مامكی شانۆ مۆزیكاڵه‌كانی كۆنیان دۆزیبۆوه. لام وابوو لانیكه‌م ئه‌بوایه بیست یان سی جۆر له‌و ده‌مامكانه‌مان به‌كار هێنابا. به‌ڵام هه‌ستی ئارامبه‌خشی پێنج ده‌مامكی ده‌م به پێكه‌نین، وایكردبوو ئارام بمه‌وه. هه‌ستم كرد ئه‌ركی خۆم به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشه‌كان ئه‌نجامداوه.
فیلمنامه‌نووسه‌كه وتی:”به‌كرێ هێناومن له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر گران بوون. وریابن، ئه‌گه‌ر پیسیان بكه‌ن ناتوانین بیانگه‌ڕێنینه‌وه.”
دوای قسه‌كانی فیلمنامه‌نووسه‌كه ئه‌كته‌ره‌كان هه‌موویان ده‌سته‌كانیان شۆرد و به وریاییه‌وه ده‌مامكه‌كانیان كرد به ده‌م‌وچاویاندا و وه‌ك ئه‌وه‌ی جا‌و له گه‌نجێك بكه‌ن چاویان بڕییه یه‌كتر.
“ئه‌گه‌ر بیانشۆرن ره‌نگه‌كانیان كاڵ ده‌بێته‌وه، خۆ نایشۆرن؟”
“زۆرباشه، ئێستا كه وایه من ئه‌و ده‌مامكانه ده‌كڕم.”
به‌ڕاست ده‌مویست ئه‌و ده‌مامكانه بكڕم. له خه‌یاڵمدا جیهانێكی یه‌كدڵ و یه‌كده‌ستم له داهاتوودا ده‌بینی ، ئه‌و جیهانه‌ی خه‌ڵكه‌كانی هه‌موویان روخساری ده‌م به پێكه‌نینی له چه‌شنی ئه‌م ده‌مامكانه‌یان هه‌یه.
له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا كه گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌م له تۆكیۆ، ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی ژنه‌كه‌مم كرد له نه‌خۆشخانه.
منداڵه‌كان ده‌ستیانكرد به پێكه‌نین و هه‌ركامه‌یان ده‌مامكه‌كانیان كرده سه‌ریاندا. شادییه‌كی سه‌یر ده‌ستی پێدابووم.
“باوكه یه‌كێكیان بكه ده‌م و چاوتا.”
“نا”
“ده‌ی باوكه له ده‌م و چاوی بكه”
“نا”
“ده‌ی باوكه”
كوڕه دووهه‌مه‌كه‌م هه‌ستا و ده‌یویست یه‌كێك له ده‌مامكه‌كان بكات به ده‌م و چاومدا.
هاوارم كرد:”مه‌كه”
ژنه‌كه‌م فریام كه‌وت:”بمده‌یه، یه‌كێكیشان بده به من.”
له ناو پێكه‌نین منداڵه‌كاندا سوورهه‌ڵگه‌ڕام” چی ده‌كه‌ی؟ تۆ نه‌خۆشی؟”
بینینی ئه‌م ده‌مامكه ده‌م به پێكه‌نینه له سه‌ر روخساری باریك و زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی ئه‌و زۆر ترسێنه‌ر بوو. كه ژنه‌كه‌م ده‌مامكه‌كه‌ی له سه‌ر ده‌م و چاوی لابرد كه‌وته هه‌ناسه‌بڕكه. ئه‌و ساته‌ی ده‌مامكه‌كه‌ی له سه‌ر روخساری لابرد زۆر تۆقێنه‌ر بوو. كه ته‌ماشای ده‌م و چاوی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاویم كرد ته‌زوویه‌ك به گیانمدا هات. له‌و شته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌ر ده‌م و چاوی ژنه‌كه‌م بینیم سه‌رم سووڕما بۆ سێ ده‌قه له ژێر رواڵه‌تی ده‌م به پێكه‌نین و ئارامی ئارامی ده‌مامكه‌كه‌دا زیندانی كرابوو، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار ده‌متوانی ناشیرینی جه‌سته‌ی ده‌روونی ئه‌و ببینم. به‌ڵام نه، به‌ده‌ر له ناشیرینی، وه‌ك كه‌سێكی به‌دبه‌خت ده‌چوو. ده‌م و چاوی دوای شاردنه‌وه له ژێر ئه‌و ده‌مامكه جوانه‌دا، ئه‌م سێبه‌ری ژیانی به‌دبه‌ختییه‌ی ده‌خسته روو.
“ده‌ی باوكه بیكه به ده‌م و چاوتدا.”
هه‌مدیسان منداڵه‌كان ده‌وریان دام:”ئێستا سه‌ره‌ی باوكمه.”
هه‌ستام و وتم :”نه”
ئه‌گه‌ر ناچار ده‌بووم ده‌مامكه‌كه بكه‌م به ده‌م و چاومدا و هه‌مدیسان لای ببه‌م له به‌رچاو ژنه‌كه‌مدا وه‌ك شه‌یتانێكی ناشیرین ده‌رده‌كه‌وتم. له‌و ده‌مامكه ده‌ترسام. ئه‌و ترسه گومانێكی لا دروستكردبووم كه روخساری هه‌میشه ده‌م به پێكه‌نینی ژنه‌كه‌م، ره‌نگه ده‌مامكێك بێت یان ئه‌وه‌ی ئه‌و پێكه‌نینه‌ی ژنه‌كه‌م فێڵێك بیت، راست وه‌ك ده‌مامكه‌كه.
له ده‌مامكه‌كه بێزار بووم. له هونه‌ر بێزاربووم. تێلگرافێكم نووسی بۆ ئه‌وه‌ی بینێرم بۆ ستۆدیۆی “كیۆتۆ”
“دیمه‌نی ده‌مامكه‌كان لا ببه‌ن.”
دواتر ورد ورد تێلگرافه‌كه‌م دڕی.