كتێبی ئه‌زموونی مۆدێنیتی كه ناوه‌كه‌ی تری” ئه‌وه‌ی پته‌و و به‌ستووه ، به دووكه‌ڵ‌و هه‌با ده‌بێ” كتێبیكی مارشال بێرمهنه كه له لایه‌ن موردا فهرهادپوورهوه كراوه به فارسی‌و هه‌ر ئه‌م كتێبه له لایه‌ن مه‌نسوور تهیفوورییهوه كراوه به كوردی.
ئه‌م كتێبه وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌ڵێ هه‌وڵی ئه‌وه‌یه تا ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و هه‌رێم یان گۆڕه‌پانی هه‌ندێ له ماناكانی مۆدێرنیتی بكاته‌وه‌و لایه‌نه‌كانی مۆدیرنیتی لێك بداته‌وه‌و گهلاَڵهیان بۆ بكێشێ. نووسه‌ر بۆ ئه‌م كاره به ناو بهرههمو تیۆرییه ئه‌ده‌بییه‌كانی سه‌ده‌ی 19و 20 دا رۆدهچێو له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش كه‌ڵك له‌و ئهزموونو فه‌نتازیانه وه‌رده‌گرێ كه ژینگه جوغرافیایی‌و كۆمهلاَیهتی پێكی ده‌هێنن. له‌م كتێبه‌دا ده‌ست ده‌داته لێكۆڵینه‌وه له‌و ههستوئهزموونانهی كه گۆڕان پێك دێنن. له‌م بارهێنانهی چاخی مۆدێرندا دڵه‌ڕاوكه‌و گومان، خۆشحاڵی‌و سه‌رلێشێواوی، ترس‌و هیوا پێكه‌وه ده‌بینرێن. بهلاَم ئه‌م پارادۆكسیكاڵ بوونه نابێ به هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤی مۆدێرن ده‌ستبه‌رداری شهڕكردنو عاشق بوون بێ. ئه‌و به درێژه دان درێژه ده‌دات . هه‌رچه‌ن ده‌كرێ بوترێ ئه‌م درێژه‌دانه ته‌نیا بۆ جوانی‌و چێژگهڵیكی عادیو رۆژانه بێ. ئه‌و جوانیانه‌ی كه تا ئه‌و كاته‌ی تووشی گرفت نه‌بین یان لێیان دانهبرَین، یان وه‌ك كیهركه گۆر ده‌ڵێ تووشی شه‌یتان نه‌بین هه‌ست به دیتنیان ناكه‌ین. نووسه‌ر له سه‌ره‌تادا سێ وشه‌ی ” مۆدێرنیتی”، مۆدێرنیزاسیۆن”،و “مۆدێرنیسم ” لێك جیا ده‌كاته‌وه‌و بۆ هه‌ركامیان مانایه‌كی جیاواز ئه‌دا به ده‌سته‌وه .
ئه‌و كه باسی مۆدێرنیتی ده‌كا وه‌ك لایه‌نێكی تایبه‌ت له ئه‌زموونی ژیان_ ئه‌زموونی شوێن‌و زه‌مان، خود‌و دیتران، ئه‌زموونی ده‌سكه‌وت‌و مه‌ترسییه‌كانی ژیان” كه پیاو ژنانێكی زۆر پێیدا تێپه‌ریون باس ده‌كا. پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌كوو بازاری جیهانی، سه‌رمایه‌و گه‌ڕانی سه‌رمایه، كۆمپانیا گه‌وره‌و چه‌ن نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، تێكنۆلۆژی، سیستم‌و كه‌ره‌سه‌كانی پێوه‌ندی گشتی‌و رێكخراوه برۆكراتیكهكانو شێوه‌كانی نوێی سیسته‌می شار و…. كه ئه‌مانه گێژاوێ پێك دێنن كه مرۆڤی مۆدێرن له خۆدا دهسووڕێننهوهو ده‌یخه‌نه ژێانێكی مۆدێرنه‌وه كه پێی ده‌وترێ مۆدێرنیزاسیۆن.
ئاشكرایه كه ئه‌م پرۆسه مێژوویی- جیهانییه لایه‌نێكی بهربلاَو له خهونو ئیده‌كان ده‌گرێته خۆ توانای گۆڕان ده‌دا به مرۆڤ . مارشال بێرمه‌ن ئه‌م خه‌یالو به‌هایانه به مۆدێرنیسم ناودێر ده‌كا.
بێرمه‌ن به راشكاوی باس له مێژوو‌و ئه‌ندێشه‌ی مۆدێرنیسم ده‌كا له 5 سه‌ده‌ی رابردوودا كه مۆدێرنیتی تێدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و گه‌شه‌ی سه‌ندووه. ئه‌و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه مۆدێرنیتی له ماوه‌ی ئه‌م 5 سه‌ده‌دا توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێ سوونه‌ت به‌رهه‌م بێنێ‌و به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ كه له‌م سوننه‌تانه بكۆڵێته‌وه تا بزانێ كامه‌یان ده‌كرێ به‌سوود بێ له ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی مۆدێرنیتیداو كامیان ده‌بێ به هۆی هه‌ژار بوونی مۆدێرنیتی. هه‌رچه‌ن بێرمه‌ن له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ” ئێمه ئه‌مڕۆ خۆمان له چاخێكی مۆدێرندا ده‌بینینه‌وه كه چیتر له ره‌گه‌كانی مۆدێرنیتی یان ماهییه‌تی مۆدێرنی خۆی دابڕاوه” بهلاَم ده‌كرێ بوترێ زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا هاتوون له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای له حاڵی گوزاری كاتی رۆسۆدا دێته‌وه. سێن پێرۆ ” قاره‌مانی رۆمانی رۆسۆ ژیان له شاره گه‌وره‌كاندا وه‌ك ” شه‌ڕی به‌رده‌وامی نێوان گرووپ‌و تاقمه‌كان، هه‌ڵچوون‌و داچوونو پێشداوهریو باوه‌ڕه دوژمنانهكان” ده‌بینێ، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موان به‌رده‌وام وته‌و كرده‌كانی خۆیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌موو شتێ ئاڵۆز‌و پووچه، بهلاَم هیچ شتێ هه‌ژێنه‌ر نییه. چونكه هه‌مووان خوویان به هه‌موو شت گرتووه.
بێرمه‌ن نه وه‌ك فۆتۆریستهكان یان تێكنۆ پاستراله مۆدێرنه‌كان ده‌چه‌سپێ به مۆدێرنیتیهوهو نه له ده‌ره‌وه‌ی واقیع‌و له فه‌نتازیادا هێرش ده‌كاته سه‌ر مۆدێرنیتی. به‌ڵكوو وه‌ك موراد فه‌رهادپوور ئاماژه‌ی پێده‌كا ده‌یهه‌وێ دیالیكتیكی نێوان مۆدێرانسیۆنو مۆدێرنیسم بخاته روو. هه‌ر بۆیه هه‌ر ده‌سته‌و تاقمێ كه لایه‌نێكی ئه‌م دیالیكتیكه له به‌رچاو نهگرنو لایه‌نێكی تری زۆر زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه،ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌خنه. هه‌ر وه‌ها ده‌كرێ بوترێ كه ئه‌و به خۆزگه‌وه ده‌ڕوانێته كهشو هه‌وای مۆدێرنیتی له سه‌ده‌ی 19هه‌مدا. سه‌ده‌یه‌ك كه زۆربه‌ی بیرمه‌نده‌كانی هاوكات لایه‌نگری” ههیهجانو دوژمنایه‌تی مۆدێرن بوون.”
ئه‌و شته‌ی كه بێرمه‌ن ئازار ده‌دا ئه‌وه‌یه كه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مۆدێرنیتی وه‌ك گابهردێ ته‌ماشای ده‌كرێ كه هیچ نه‌رمییه‌كی بۆ گۆڕان تێدا به‌دی ناكرێ ئه‌مه له حاڵێكدایه كه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ورانی مۆدێرنیتی گۆڕانه، گۆڕانێ كه ره‌نگه هێنده قووڵ له بنه‌ماكانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا ببینرێ كه ماركس ده‌ڵێ: هه‌موو شت بگۆڕه ته‌نیا بگۆڕه كه نه‌گۆڕه.” ئه‌و هه‌ر به‌م دیده‌وه ره‌خنه له لایه‌نگرانی پۆست مۆدێرنیسم ده‌گرێ كه لایان وایه چاخی مۆدێرنیسم به سه‌ر چووه‌و سۆفیانه په‌نا ده‌به‌نه ته‌كیه‌ی پۆست مۆدێرنیسم.
هه‌ڵبه‌ت بێرمه‌ن ره‌خنه له ژماره‌یه‌كی زۆر له بیرمه‌ندانی مۆدێرن وه‌ك ماكس ڤێبه‌رو ئێلیوتو .. ده‌گرێ كه ژیان له ده‌ستی مرۆڤ ده‌سێننه‌وه‌و ماشێن ده‌كه‌ن به بكه‌ر. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ماركس‌و نیچه‌و جان ئێستوارت میلو كیهركهگۆرو … وێڕای ململانێ له گه‌ڵ مۆدێرنیسمو، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به بێدهسهلاَتی مرۆڤی ” ئێستا ” هه‌بوو به‌ڵام بڕوایه‌كی قووڵیان به داهاتوو هه‌بوو، داهاتوویه‌ك كه به ده‌ستی مرۆڤی مۆدێرن بینا ده‌نرێ. لێره‌دا مرۆڤ وه‌ك بكه‌ر سه‌یری ده‌كرێ. ئه‌و لای وایه ئه‌مه كێشه‌یه‌ك نییه كه ته‌نیا له لایه‌ن نئۆ ئهلمپییه راست گه‌راكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابێ. گۆڕان له ناوه‌رۆكی فه‌لسه‌فه‌ی كه‌سانێكی وه‌كوو ماركس و هێگل له لایه‌ن لایه‌نگرانی دیمۆكراسی هاوبه‌ش له بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی نوێ زۆرتر جێگای نیگه‌رانییه. چونكه هێربێرت ماركۆزه مرۆڤی ” ته‌ك ره‌هه‌ندی” به جیگای ” چین”ی ماركس “مێژوو”ی هێگل‌و “ناكۆكییه ده‌روونییه‌كان”ی فرۆید ده‌باته كار.
دواتر بێرمه‌ن ده‌په‌رژێته سه‌ر بۆچوونه ئهدهبیو هونه‌رییه‌كانی 1960 كه ههڵقولاَوی هزری تایبه‌تی ئه‌و كاته. بێرمه‌ن هاوكات وه‌ك یه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رتك روانگه‌ی پۆزهتیڤیستیو نیگهتیڤیستی. هێرش ده‌كاته سه‌ر بۆچوونی نیگهتیویستی كه جگه له شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان هیچ دهسكهوتێكیتری نییه له مۆدێرنیسم به هه‌مان راده‌ی پۆزهتیڤیستی له هه‌ڵه‌دایه كه لای وایه مۆدێرنیسم هزرو بێرێكه بێ هیچ ههڵهیهكو لای تیژی مۆدێرنیسم كه گیدێنز باسی لێده‌كا دهگهڕنێتهوه بۆ ئه‌ژدیهایه‌كی مۆدێرنیست كه ده‌بێ له به‌هه‌شتی مۆدێرنیسم وه ده‌ر بنرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئارامشی مۆدێرنیسم دونییا داگیر بكات. نیگهتیڤیستهكان ده‌سكه‌وت‌و توانای مۆدێرنیسم له به‌رهه‌مهێناندا نابینن‌و پۆزه‌تیڤیسته‌كان هیچكام له لایه‌نه خراپه‌كانی مۆدێرنیسم.
بهلاَم پرسیار ئه‌مه‌یه كه بۆچی مارشال بێرمه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی مۆدێرنیسم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رابردوو‌و به تایبه‌ت سه‌ده‌ی 19. بێرمه‌ن په‌ی به‌وه بردووه لانیكه‌م له ولاَتێكدا كه ئه‌و ده‌ژی، ئه‌و ولاَتهی كه ئێسته بووه به یه‌كێ له هێزه گه‌وره‌كانی دونیا و به یه‌كێك له مۆدێرنترین ولاَتهكان(ئه‌مریكا) ، چه‌تری مۆدێرنیسم له چه‌ن ده‌یه‌ی رابردوودا وه‌ها بهربلاَوه كه چیتر نیشانه‌یه‌ك له ناكۆكییهكانو دیالكتیكی سوونهتو مۆدێرنه ، به‌و شێوه‌ی سه‌ده‌ی 19 نابینرێ. ئه‌گه‌ر ماركس‌و نیچه‌و گۆته‌و داستایۆفسكی بۆدڵیر و له جهنگهیهكدا ده‌ژیان كه هه‌ستیان به هه‌موو ناكۆكییه‌كانی مۆدێرنیسم دهكردو له گه‌ڵیدا ده‌ژیان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێرشیان ده‌كرده سه‌ری هاوكات به‌ره‌و رووشی ده‌ڕۆشتن. واته ناكۆكییه‌كانی مۆدێرنیسم هه‌ڵویستی ناكۆك‌و جیاوازی ده‌ویست. ئه‌وان نه وه‌ك پۆزهتیڤیستهكانی سه‌ده‌ی 20 باوه‌شیان به‌ره‌و رووی ده‌كرده‌وه‌و نه وه‌ك نیگهتیڤیستهكانی نفره‌تیان لێ ده‌كرد.
بێرمه‌ن له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌دا ده‌په‌رژێته سه‌ر فاوستی گۆته‌و تراژیدی مۆدێرنیزاسیۆن له‌م به‌رهه‌مه‌ی گۆته‌دا ده‌بینی. فاوست به‌رهه‌می جهنگهیهكه كه یه‌كێ له گه‌وره‌ترین شۆڕشه‌كانی جیهان تێیدا سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌م شاكاره ئه‌ده‌بییه زۆربه‌ی برینه مێژووییه‌كانی ده‌ورانی گۆته‌و هاوچه‌رخه‌كانی وه خۆ گرتووه. له‌م به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌دا خوێنه‌ر جگه له‌وه‌ی كه گۆڕان له كه‌سایه‌تی فاوستدا ده‌بینێ گرینگتر له‌وه‌ش گه‌شه‌و گۆڕانی هه‌موو جیهان به‌دی ده‌كرێ.بێرمه‌ن لای وایه كه ره‌وتی گۆڕانی فاوست، نیشانده‌ری ره‌وتی گۆڕانه له سه‌ده‌ی 18و 19، كه بوو به هۆی شۆڕشی مه‌زن له دهورووبهرداو سه‌رئه‌نجام هاتنه گۆڕی سیسته‌می مۆدێرن. هه‌ر بۆیه ئه‌و هێزی گۆڕانی فاوست كه ئه‌و له باپیرانی جیا ده‌كاته‌وه‌و وا ده‌كا ئه‌و فه‌ڕی به سه‌ر ئه‌وانه‌وه ببێ به (Development) و ئینسانێكی فڕهخواز وه‌ك گۆته به “گهشهدهر”( Developer) ناو ده‌با.
فاوست به‌و باوه‌ڕه كه گۆِران له هه‌موو بنه‌ماكانی ئه‌و جیهانه‌ی كه تێیدا ده‌ژی ته‌نیا رێگای گۆڕانی ده‌روونی خوده، خۆی له رابردوو جیا ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌م گۆڕانه ،گۆڕان له كۆمه‌ڵگای سوونه‌تیدا شتێكی پێویسته‌و هه‌ر بۆیه به ئه‌و په‌ڕی فره خوازییه‌وه له هه‌وڵی گۆڕانه جیهانی ده‌رورووبه‌ری دایه .تا ئه‌و ئاسته‌ی كه له به‌شێ له كتێبه‌كه‌دا ئه‌و ته‌نانه‌ت چاوی ته‌ماح ده‌بڕێته پارچه زه‌وییه‌كی بچووكی ژن‌و مێردێكی پیر ، ئه‌و به‌م شێوه‌یه‌و به‌م فره خوازییه ده‌یهه‌وێ گۆڕان له هه‌موو جیهاندا پێك بێنێ.
بێرمه‌ن سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی فاوست په‌سه‌ند ده‌كا. ئه‌وه‌ی كه گۆته تا چه‌ن خۆی ئه‌م ههڵسووكهوتهی فاوست په‌سه‌ند ده‌كا شتێكی جیاوازه له‌وه‌ی كه بێرمه‌ن په‌سه‌ندی ده‌كا یان نا. لێره‌دا ئه‌وه گرینگه كه ئه‌و دهروازهییهی كه بێرمه‌ن له‌م رووه‌وه به‌ره‌و مۆدێنیتی ده‌كاته‌وه تا چه‌نده كارێگهره بۆ خوێندنه‌وه‌ی مۆدێرنیتی.
یه‌كه‌مین تایبه‌تمه‌ندی فاوست هه‌وڵی ئه‌وه بۆ گۆڕان، ئه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌ڵك له هێزی فیكری خۆی وه‌رده‌گرێ كه هه‌ندێ جار جڵه‌وی ئه‌م هێزه له ده‌ستی ده‌رده‌چێ. فاوست ماوه‌ی چه‌ن ساڵه گۆشه نشینی ماڵه‌و له‌م ماوه‌دا لانیكهمی كاری ئه‌وه‌یه له بواری زهینیو تیۆرییه‌وه پرسه‌كان لای خۆی تاوتوێ دهكاو چێژ‌و ده‌رد لای ئه‌و وه‌ك یه‌كن. ئه‌گه‌ر فاوست عه‌وداڵی خواستهئیدئالههكانی بایه هیچكات ته‌نیایی به جێ نهدههێشتو نه‌ده‌هاته ناو كۆمه‌ڵگا. ئه‌و لای وابوو كه هه‌موو ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی چێژ‌و ده‌رده. ئه‌و لای وابوو كه ئه‌م دو شته پارادۆكسه به یه‌ك راده كاریگه‌رن له سه‌ركه‌وتنیدا.
ئه‌و ده‌یخاته روو كه چۆن فاوست له دونیای ده‌روونی خۆیه‌وه به یارمه‌تی (مێفیستوفاس) دێته دنیای ده‌ره‌وه‌و چوارچێوه‌ی ته‌نیایی جێ دێڵێ‌و ده‌ست ده‌داته دۆزینه‌وه‌ی تیۆری گه‌شه. ئه‌و ده‌ڵێ: سه‌ره‌تا كرده بوو” ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی وته‌ی عیساییه له ئینجیل كه ده‌ڵێ سه‌ره‌تا وشه بوو. فاوست ئه‌و كاته‌ی بڕیار ده‌دا خۆی بكوژێ ده‌ورانی منداڵی‌و مێردمنداڵی خۆی دێنێته‌وه بیر هه‌مدیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان. هیواو یه‌ئس ، ئه‌و شتانه‌ی كه له مرۆڤی مۆدێرندا جێگیرن له فاوستیشدا ده‌بینرێن. بێرمه‌ن له‌م به‌شه‌دا فه‌رمانی _(مفیستوفاس) بۆ فاوست به هه‌ند وه‌رده‌گرێ‌و له‌م رووه‌وه ده‌ڕوانێ‌و ههڵیهَنجانی ئه‌و له‌م رووه‌وه ده‌بێ” نابێ ئه‌و كاته‌ی رووبه‌رووی كرده جۆراوجۆره‌كان ده‌بینه‌وه به پاساوی ئه‌م پرسیاره ئه‌خلاقییه( ده‌بێ چی بكه‌ین؟) خۆ فه‌له‌ج بكه‌ین‌و ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌كییه كه هۆكاری گه‌شه‌یه( چۆن ده‌بێ ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م؟) له بیر بكه‌ین. ” ئه‌م چۆنییه‌تی ده‌لاله‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ. له قۆناغی دووهه‌می ژیانیدا فاوست عاشقه، بهلاَم له عه‌شقه‌كه‌یدا تهوسێك نووستووه. فاوست عاشقی كچێ ده‌بێ كه سۆمبۆلی جیهانێكه كه فاوست لێی دووركه‌وتۆته‌وه. فاوست له بواری فیكری‌و رۆحییه‌وه له ده‌روه‌ی ئه‌و دونیا بچووك‌و داخراودایه. بهلاَم به یارمه‌تی ماڵی مێفیستوفاس جه‌سته‌ش ئازاد ده‌بێ. ئێستا ئه‌و جیا بۆته‌وه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا له روانگه‌یه‌كی بازترهوه بۆ رابردوو بڕوانێ.هه‌ر له‌م گه‌ڕانه‌وه‌دایه كه مه‌به‌ستی خێری ئه‌و ده‌بینرێ.
مارشال بێرمه‌ن له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌دا ده‌په‌رژێته سه‌ر كتێبی مانیفست وه‌ك یه‌كێك له به‌رهه‌مه گه‌وره‌كانی چاخی مۆدێرنه. ئه‌و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه هه‌مان راده ده‌توانێ ده‌رباره‌ی مۆدێرنیسم قسه بكات كه مۆدێرنیسم ده‌رباره‌ی ماركس”. بنهمایخوێندنهوهو ره‌خنه‌ی ماركس له سه‌ر ئه‌م رستهییهی ماركسه” ئه‌وه‌ی پته‌و و به‌ستووه به دووكه‌ڵ‌و هه‌وا ده‌بی.” رسته‌یه‌ك كه ماركس به‌م رسته‌یه مزگێنی رووخانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و به دهسهلاَت گه‌یشتنی كۆمۆنیزم ده‌دا. بێرمه‌ن هه‌ر له‌م رستهییهی ماركس كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ‌و گوماندهكا له‌م پێش بینییه‌ی ماركس. ماركس به‌ر له‌وه‌ی ره‌خنه‌گری سارمایه‌داری بێ به شان‌و باڵیدا هه‌ڵده‌دا. چونكه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه بۆرژوازی هێز و پێتانسێلهكانی ئازاد كرد‌و وای لێیان كرد كه روو بێننه كار ئه‌مه شتێكه كه له مێژوودا بێوێنه بووه. بێرمه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی مۆدێرنیتی هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وت‌و نیشانانه ده‌خوێنێته‌وه كه كاریگه‌ره له مۆدێرنیزاسیۆنه كردنی كۆمه‌ڵگادا. بۆ وێنه بێرمه‌ن له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌دا ده‌په‌رژێته سه‌ر كاره‌كانی بۆدلێر. ” ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی باسه‌كانی ئه‌م به‌شه بۆدلێره، ئه‌و هونهرمهندهیزیاد له هه‌موو كه‌سێكی دیكه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ده‌وری هه‌بوو له وشیار كردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوانی سه‌رده‌می خۆی به‌رامبه‌ر به شوناسی مۆدێرنیان.مۆدێرنیتی، ژیانی مۆدێرن، به‌رهه‌می مۆدێرن، ئه‌مانه ئه‌و زاراوانه‌ن به‌رده‌وام له به‌رهه‌مه‌كانی بۆدلێر دا دووپات ده‌بنه‌وه. دوونموونه‌ی وتاره هه‌ره باشه‌كانی ئه‌و ، وتاری ” قارهمانگهریی ژیانی مۆدێرن”و وتاری درێژتری” شێوه‌كانی ژیانی مۆدێرن”سه‌رباسی بۆ بیرمه‌ندانی سه‌د ساڵی دوایی دیاری كرد.
بێرمه‌ن لای وایه كه بۆدلێر یه‌كێكه له بیرمه‌ندانی یه‌كه‌می شه‌پۆلی گه‌وره‌ی هه‌ڵوێسته كردن ده‌رباره‌ی مۆدێرنیتی ، بێرمه‌ن بۆدلێر له شان نوسه‌رانێكی وه‌ك گۆته ، هێگل، ستاندال، دیكێنز،داستایۆفسكیو.. داده‌نێ‌و لای وایه كه بۆدلێر خاوه‌نی وه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بووه كه خوێنه‌ر له گه‌ڵ یه‌كێ له په‌ڕگیر ترین واقعییه‌ته‌كانی ژیانی مۆدێرن واته تێكه‌ڵ بوونی هێزه‌كانی ماددی‌و مه‌عنه‌وی ئاشنا بكات. بوودلێر له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه مانای مۆدێرن شتێك نییه جێگیر‌و به‌ڵكوو به‌رده‌وام له گۆڕاندایه‌و بزۆزه، بزۆرز بوونێ كه له ههمانحاڵیشدا سه‌قامگیر بوون‌و هه‌میشه مانه‌وه‌ی له گهڵَدایه. بۆدڵێر له سه‌ر ئه‌و باوهڕهییه كه هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی مۆدێرن بناسرێن. بهَلام ئه‌و به روونی نایخاته روو كه ئه‌م هێزانه كامانه‌ن. خوێندنه‌وه‌ی بۆدڵێر بۆ وتاری ” ساڵۆنی ساڵی 1846 هه‌ڵگری ئه‌م شته‌یه.
بۆدلێر مرۆڤی مۆدێرنی به هه‌موو شتێكی ئه‌و مرۆڤه‌وه وه‌رگرت، به هه‌موو كهمو كووڕیو ئاوات‌و ناهومێدیو داماوییهكانییهوه .ئه‌و به‌و شێوه توانی جوانی به هه‌ندێ دیمه‌ن بدا كه له خۆیدا جوان نه‌بوون.ئه‌ویش نه‌ك له رێگای رازاندنه‌وه‌ی رۆمانتیكانه به‌ڵكوو له رێگای ده‌رخستنی ئه‌و به‌رامه‌یه‌ی رۆح‌و گیانی مرۆیی كه له ناخیاندا شاردرابۆوه.
دوو به‌شی تری ئه‌م كتێبه ده‌په‌رژێته سه‌ر مۆدێرنیزم له شه‌قامه‌كانی پێترز بۆرگو نیۆیۆركدا. ئه‌و به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌مانی ئه‌و ولاَتانه به ڵیكدانهوهی ئه‌و ئهدهبیاتو نووسینانه مرۆڤی مۆدێرن‌و شه‌قامی مۆدێرنت بۆ به وینا ده‌كێشێ. به گشتی ده‌توانین وه‌ك چۆن له پشت به‌رگی ئه‌م كتێبه‌دا هاتووه بڵێین” ئه‌م كتێبه به نێو گه‌لێ خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕ بووه. خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌قی وه‌ك فاوستی گۆته، مانیفستی كۆمۆنیست، یاداشته ژێرزهمینییهكانو گه‌لێكی دیكه، بهلاَم له هه‌مانكاتدا هه‌ول بۆ خوێندنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كۆمهلاَیهتیو جوگرافیایش ده‌ده‌م، هه‌ندێ ژێنگه وه‌ك شاره بچووكه‌كان، شوێنی ئاواكاری گه‌وره، لهمپهرو سه‌د، كوشكی بلوور(كریستاڵ پالاَس)ی جۆزێف پاكستۆن، بلواره پاریسییه‌كانی هۆسمان ، دیمه‌نه‌كانی پێترزبۆرگ، شارێكانی رابێرت مۆیز له نیۆیۆرك، دواتریش ، خوێندنه‌وه‌ی ژیانی مرۆی خهیاڵیو راسته‌قینه هه‌ر له سه‌رده‌می گۆته‌وه تا ماركس‌و بۆدلێرو له دهایشدا خول و سه‌رده‌می خۆمان.
خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ بۆچوون وه‌رگێڕی فارسی ئه‌م كتێبه ئاگادار بێ له خواره‌وه وتووێژێكی كورت ده‌بینن له گه‌ڵ موردا فه‌رهاد پوور .
ئاغای فه‌رهاد پوور ئێوه چۆن له گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی مارشال بێرمه‌ن ئاشنا بوون؟
به‌شێ له‌م كتێبه پێشتر له لایه‌ن ئاغای ئهبازهرییهوه وه‌رگێڕدرابووه سه‌ر زمانی فارسی‌و له گۆڤاری ئهرغهنووندا بلاَو بۆوه. بابه‌ته‌كانی ئه‌و به‌شه سه‌رنجی راكێشامو بڕیارماندا له گه‌ڵ ئاغای ئه‌بازه‌ری پێكه‌وه بیكه‌ین به فارسی.دواتر به ته‌نیایی هه‌موو كتێبه‌كه‌م وه‌رگێڕاوه.
ئایا ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه له سه‌ر ئه‌م كتێبه له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ولاَت نووسراوه خوێندووته‌ته‌وه؟
له ره‌خنه‌گرانی رۆژئاوا من ته‌نیا وتارێكی ئری ئاندرسۆنم خوێندۆته‌وه. ئاندرسۆن له روانگه‌ی ماركسیستێكی سوونهتییهوه بۆ ئه‌م كتێبه‌ی روانیبوو. ئه‌و ره‌خنانه‌ش كه لێره( ناوخۆی ئێران) نووسراوه زۆرتر ناساندنی كتێبه‌كه‌و شی كردنه‌وه‌ی به‌شێ له ناوه‌رۆك‌و به‌شه‌كانی بووه.
من خۆشم هه‌ندێ رهخنهمك له بووچوونه‌كانی مارشال بێرمه‌ن هه‌بوو كه له وتووێژێكدا باسم كردوون. ده‌رباره‌ی شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی له گه‌ڵ چه‌مكی (ئه‌زموون)و شێوه‌ی مێژوو نوسینیو كه‌ڵك وه‌رگرتنی له فۆرمی رۆمانسو ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه له سه‌ر كاره‌كه‌ی هه‌یه‌تی.
ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه ئێوه له روانگه‌كانی (مارشال بیرمه‌ن) ده‌یگرن له روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی پۆست مۆدێرنیسمهوهیه یان مۆدێرنیسم؟
ره‌خنه‌كانی من ره‌خنه بوو گۆشه‌یه‌ك له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و باسانه‌ی كه هایدن وایت ده‌رباره‌ی شێوه‌كانی مێژوو نووسین ده‌یهێنێته گۆڕ‌و منیش هه‌ر له‌و روانگه‌وه ره‌خنه‌م له چه‌مكی(ئه‌زمون) گرت‌و وتم ده‌كرا له هه‌ندێ روانگه‌ی تره‌وه بۆ وێ،ه له روانگه‌ی والتر بنیامین یان كه‌سانی دواتره‌وه بپه‌رژینه سه‌ر چه‌مكی ئه‌زموون.
ده‌وتری مارشال بێرمه‌ن له گه‌ڵ دوو به‌ره له رووناكبیراندا به‌رده‌وام ناكۆكه، یه‌كه‌میان ئه‌و به‌ره له رووناكبیرانن كه له پانتای ئهدهبو هونه‌ردا له (بنه‌ما خوازی)دا نوقم بوونه ، یان به‌ره‌یه‌ك كه چوونه‌ته باوه‌شی عیرفنو راز‌و ره‌مزی پۆست مۆدێرنیسم. ده‌كرێ له‌م باره‌وه زۆرتر قسه بكه‌ی؟
خودی كتێبه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یهه‌وێ ئه‌م دیالیكتیكهی نێوان مۆدیڕنیزاسیۆنو مۆدێرنیسم بخاته روو‌و مۆدێرنیته وه‌ك دیالیكتیكێك بداته به‌ر خوێندنه‌وه. هه‌ر بۆیه هه‌ر ده‌سته‌و تاقمێ كه لایه‌كی ئه‌م دیالیكتیكه له به‌رچاو نهگرنو لایه‌نێكی تری زۆر زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه،ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌خنه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به روانگه‌یه‌كی نیگه‌تیڤه‌وه ده‌ڕواننه مۆدێرنیسم یان گرووپی به‌رامبه‌ریان كه شێت‌و شه‌یدای مۆدێرنیزاسیۆنن.
ژێده‌ر:
ئه‌زموونی مۆدێرنیتی: ده‌قی كوردی‌و فارسی
تجربه مدرنیته: هر انچه سختو استوار است .. نسرین پورهمرنگ
له‌و بهشانهیدا كه ده‌قاو ده‌قی كتێبه‌كه‌م هێناوه‌ته‌وه له ورگێڕانه كوردییه‌كه‌ی كه‌ڵكم وه‌رگرتوه