سێرگئی پامیس ، ساڵی 1960 له پاریس له دایك بووه. رۆژنامه‌نووس و وه‌رگێڕ و هه‌واڵنێری رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه. ساڵی 1992 یه‌كه‌م رۆمانی به ناو “غه‌ریزه” بلاَوبۆوه‌و خه‌لاَتی پرۆدنسی بێرترانای وه‌رگرت و رۆمانی “هه‌ستیار بوونی” ساڵی 1996 بلاَو كرده‌وه. كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی به ناو رۆمانی گه‌وره‌ی بارسلۆن ساڵی 1998 خه‌لاَتی سێرا دیڤۆر كریتیكسی وه‌رگرت
به‌یانی كه له خه‌و خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه ، زۆرم حه‌ز له گریانه. به‌لاَم كاتیم نیه‌و زۆر كارم هه‌یه كه ده‌بێت پێیان بگه‌م. بۆ دواتر. ده‌كه‌ومه رێ. به‌ره‌و دایره‌و بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له كاتی خۆیدا بگه‌م. به‌رپرسی گشتی راپۆرتی چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان یان هاتنه خواره‌وه‌ی نرخه‌یان ده‌خوێنێته‌وه. له سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ی به‌رده‌مم داس و چه‌كوشێك ده‌كێشمه‌وه. فرمێسك زاوه‌ته چاوم و هاكا ده‌ستم كرد به گریان. هه‌ڵبه‌ت ئێستا به‌ر به گریانه‌كه‌م ده‌گرم.له ئیداره خه‌ریكی تاو توێ كردنی حیسابه‌كانم ده‌بم. ساعت دووی پاش نیوه‌ڕۆ كۆته په‌شمینه‌كه‌م ده‌كه‌مه به‌رم و ده‌چمه ده‌ر به‌وه‌ی بگه‌مه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له گه‌ڵ مامۆستای كوڕه‌كه‌م. له گه‌ڵ ژنه كۆنه‌كه‌مدا هاوكات ده‌گه‌ینه ئه‌وێ. له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستاكه زیاتر رووی قسه‌ی له منه نه‌ك له گه‌ڵ ئه‌و و ئه‌مه ئه‌زیه‌تم ده‌كات. هه‌رچه‌ن ره‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌كرا پێم خۆش نه‌بوو. ده‌ڵێت كوڕه‌كه كێشه‌ی هه‌یه. ئاگای له پۆله‌كه نییه و ئه‌زیه‌تی هاوپۆلییه‌كانی ده‌كات، به تایبه‌ت كچه ئه‌فریقییه‌كان. زۆر جه‌خت له سه‌ر ئه‌فریفی بوون ده‌كاته‌وه. بڕیار ده‌ده‌م به شوێنی‌دا بڕۆم و كارێك بكه‌م. هه‌رچه‌ن دادوه‌ر ته‌نها ئیزنی پێداوم دوو حه‌وتوو جارێك كوڕه‌كه‌م ببینم و له راستییدا به‌م شێوه هیچم له ده‌ست نایه. كاتی ماڵئاوایی من و ژنه كۆنه‌كه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ین كاتێك دیاری بكه‌ین و به وردی له باره‌یه‌وه قسه بكه‌ین. به‌لاَم هه‌ردووكمان په‌له‌مانه‌و هه‌ر قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌ن زۆر رازیمان ناكات. هه‌ر كامه‌مان به رێگای خۆمان دا ده‌ڕۆین. سه‌ره‌ڕای ترافیكی قورس، به‌وه‌ی به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوا نیوه‌ڕۆ بگه‌م له گه‌ڵ كڕیارێكی هه‌میشه‌ییماندا. ئاسۆكان، شێوه‌ی كار كردنه‌كان و كۆمه‌ڵێك شتی‌تر باس ده‌كه‌م و خۆم ده‌كێشمه لاوه بۆ ئه‌وه‌ی كڕیاره هه‌میشه‌ییه‌كه نه‌تارێنم و سه‌ره‌نجام ده‌توانم كاریگه‌رم ببێت له سه‌ر كڕیاره‌كه‌و كڕیاره‌كه گرێبه‌ست ده‌به‌ستێت له گه‌ڵمان. دواتر سكرتێری كۆمپانیا راوێژم له گه‌ڵ ده‌كات. به ده‌نگێكی ناسك و هه‌ژێنه‌ر ده‌ڵێت كۆمپانیایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشنیاری كاری پێداوه‌و ئه‌و ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بزانێت ده‌رفه‌تێكی گونجاو هه‌یه بۆ گۆڕین یان نه. له‌و رووه‌وه چاكه‌ی ئه‌وم ده‌وێ پێی ده‌ڵێم بڕواته سه‌ر ئه‌و كاره. كه تێده‌گه‌م وه‌لاَمه‌كه‌م بووه به هۆی رۆشتنی، به‌وه ده‌گه‌م ئه‌و ویستوویه‌تی به هێنانه به‌ر باسی ئه‌م پێشنیاره‌ی كه قه‌ت بوونی نه‌بووه، مامه‌ڵه‌مان له گه‌ڵ بكات و من داوا بكه‌م به‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی زیاد بكه‌ن. بێ هیوا ده‌بم. به‌لاَم خۆم وا ده‌رناخه‌م و هیچ ناڵێم. حه‌بێكی دڵ ده‌خۆم و به‌ر له چوونه ده‌ره‌وه ته‌له‌فۆن ده‌كه‌م و له گه‌ڵ دایكم قسه ده‌كه‌م. پێی ده‌ڵێم له بری یه‌كشه‌ممه شه‌ممه دێم. به خۆشكه‌كه‌م ئه‌ڵێم هه‌موو نموونه‌كانت بۆ ده‌نێرم، جگه له یه‌كیان كه هێشتا پێیان نه‌داوین. زه‌نگ ده‌ده‌مه كاپیته‌نی تیپی فووتباڵی بچووك و پێی ده‌ڵێم له گه‌ڵ خۆمدا تۆپ دێنم. كه ده‌گه‌مه ماڵه‌وه نانی شه‌و ده‌خۆم. ماسی قوتوو له ئاو خوێ و ماستدا. تۆزێ له سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه راده‌كشێمه‌وه ده‌یژمێرم به‌وه‌ی چه‌ن كاتژمێرم ماوه كوڕه‌كه‌م ببینم. له ژووری خه‌وه‌كه‌م رووت ده‌بمه‌وه. له به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌دا ده‌وه‌ستم، ده‌ستم له كه‌مه‌رم قوفڵ ده‌كه‌م. ددانم ده‌شۆم . له سه‌ر قه‌ره‌ویڵه‌كه راده‌كشێم. دوای چه‌ن ساتێك دوودڵی له خۆم ده‌پرسم كارێكی هه‌یه كه ده‌با بمكردبا و نه‌مكردبێت. خۆم به خۆم ده‌ڵێم، نه. چراكه ده‌كوژێنمه‌وه‌و سه‌ر ده‌خه‌مه سه‌ر سه‌رینه‌كه‌م و ده‌ست ده‌كه‌مه گریان. سه‌رم ده‌كه‌مه ناو سه‌رینه‌كه‌دا به‌وه‌ی گریانه‌كه‌م جیرانه‌كان ئه‌زیه‌ت نه‌كات.