چیرۆکی وەرگێڕان
-
هەزار و یەك شەو
كە حیكایەتەگە گەیشتە ئێرە، شەهرزاد بە ئارامی وتی :” ئەی شازادەی بەخت گەش، ئەگەر خەوت دێ، بڵا با سەرت لە سەر سەرینەكە دانێم، رەنگە هێشتا هەندێ لە خوێنەرەكان بەخەبەر بن و بیانهەوێت حیكایەتەكە ببیستن.”
زیاتر -
باسکردن لە مێشەکان قەدەغەیە
نەمدەزانی چەند رۆژە لە ژووری تاکەکەسی زینداندام، زیاتر بیرم لە ئەشکەنجە دەکردەوە نەک گوزەری زەمان و رۆژ، هەرچەند زۆر بە ئارامی و بێزارکەر دەگوزەرا. زیاتر لە دوو کاتژمێرە چاوەڕێم، هەست ئەکەم ئاگام لە تێپەڕینی کات نییە و پەیوەندییم لە گەڵ دونیای دەرەوە لە دەستداوە، بێ ئەوەی بزانم چی روویداوە. زۆربەی کات لە خۆم دەپرسم :” بۆ ئەوەندە دەیخەنە دواوە؟ بۆچی…
زیاتر -
گیتار
ھیچکات وەک گیتارەکەی لە باوشم ناکات. ساڵانێکی زۆرە بەو شێوەیە لەمسی نەکردوم. بۆ ئەوەی لە باوەشیدا جێم بێتەوە ، دەچمە ناو گیتارەکەی. بە درێژایی رۆژ شکڵ و دەنگی دەگۆڕێ، بەڵام حەزی لە باوەش گرتن نە. سەرەنجام لاڵ، نادیار و بێ جووڵە لەوێدا جێی بۆوەو چاوەڕوان بوو. “ئازیزەکەم، ھاتمەوە! گیتارێکی تازەم کڕیوە! ئازیزەکەم…؟
زیاتر -
حیكایەتێكی بچووك
مشكەكە وتی :” مخابن! دونیا تا دێت بچووك و بچووكتر دەبێتەوە. پێشتر دونیا ئەوەندە پان و بەرین بوو، ترسام لێی. هەڵهاتم، هەر هەڵهاتم تا سەرەنجام ئەو كاتەی بینیم كە لە هەر شوێنێكەوە ئاسۆی دیوارەكان سەر لە ئاسمانان دەسوێ، ئارامم گرت. بەڵام ئەم دیوارە بەرزانە ئەوەندە خێرا لەیەكتر نزیك دەبنەوە كە من ئێستا خۆم لە خاڵی كۆتاییدا دەبینم و ئەو تەڵەكەی…
زیاتر -
پرتەقاڵێك دەسەڵاتی جیهان دەگرێتە دەست
شتێكی چاوەڕوان نەكراو بوو، بەڵام دەسەڵات بە شێوەیەكی كاتی لە لایەن كائیناتەوە سپێردرا بە پرتەقاڵێ. پرتەقاڵەش كە لە باغێكدا بوو لە فلۆریدا بەو پەڕی بێ فیزییەوە ئەم ئەمانەتەی وەرگرت و پرتەقاڵەكانی تر، پەلەوەرەكان مرۆڤەكانی سەر تراكتۆرەكان لە شادییدا گریان و ماتۆڕی تراكتۆرەكان شەكریان لێ دەڕژا. فرۆكەوانەكان كە بەسەر باخەكەدا دەسووڕانەوە بە موسافیرەكانیان رادەگەیاند ئێمە لە سەر باخێكین كە لەودا پرتەقاڵێكی…
زیاتر -
شەمدانییە غەمگینەکان
ولفگانگ بورشێرت ( Wolfgang Borchert) کە ئەو دوو کەسە یەکیان ناسی، دونیا تاریک داهاتبوو. ژنەکە ئەوی بانگهێشت کرد بۆ ئاپارتمانەکەی. پیاوە قبووڵی کرد. ژنە ئاپارتمان، سەرمێزی، چەرچەف و تەنانەت دەوری و چەتاڵەکانیشی پێ نیشاندا. بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە رووناکیەکە لە بەرامبەر یەکترا دانیشتن، پیاوەکە لووتی ژنەی بینی. لە بەر خۆیەوە بیری کردەوە: وەک ئەوە وایە…
زیاتر -
یاری
ئیتالۆ کالڤینۆ شارێک هەبوو کە هەموو شت تێیدا قەدەغە بوو.لە بەر ئەوەی تەنها شتێک قەدەغە نەبوو یاری هەلووکێن بوو، خەڵکی شار هەموو رۆژێک دەچوونە دەرەوەی شار و کاتی خۆیان بە هەلووکین دەبردە سەر. لە بەر ئەوەی یاسا قەدەغەکراوەکان کوت و پڕ دانەنرابوون، بەڵکوو بەرە بەرەو هەموو کات هۆکارێک هەبوو بۆ دانانیان، کەس هۆیەکی نەبوو بۆ گلەیی و گازەندە کردن…
زیاتر -
سی و دوو ساڵەیی، رێبواری رۆژگار
هارۆکی مۆراکامی و: مستەفا زاهیدی من سی و دوو ساڵمەو ئەو هەژدە ساڵی تەمەنە. کە بیرلەمە دەکەمەوە مێشکم تێک دەچێت.هێشتا سی و دوو ساڵم تەمەنەو ئەو هەر هەژدە ساڵیەتی. کێشەیەکم لە گەڵ ئەم شتەدا نییە. ئێمە تەنها دوو هاوڕێین، نە زیاتر لە دوو هاوڕێ و نەکەمتر لەوە. من ژنم هەیە و ئەو 6 خۆشەویستی بۆی فرێندی هەیە. لە گەڵ هەرکام…
زیاتر -
چەند چیرۆكێكی لیدیا دەیڤیس
لە ئینگلیزیەوە: مستەفا زاهیدی لیدیا دەیڤیس (Lydia Davis)، ساڵی 1947 لە نۆرس ئێمپتۆن ماساچۆسێت لە دایك بوو، باوك و دایكی هەردووكیان ئەدیب بوون، لیدیاش هەر لە منداڵییەوە دەستی كرد بە خوێندنەوەی ئەدەب. لە زانكۆ زمانی ئینگلیزی و ئەدەبی ئینگلیزی تەواو كرد و دەستی كرد بە وەرگێڕان. ساڵی 1974 لەگەڵ پاوڵ ئاوستێر، ڕۆماننووسی ناوداری ئەمریكایی ژیانی هاوسەریی پێكهێنا و ساڵی 1978…
زیاتر -
قوتابخانە
ن: دۆناڵد بارتێلمی ________________________________________ و: مستەفا زاهیدی ئێ، هەموو منداڵەکانمان برد بۆ ئەوەی دار بچێنن، لەبەر ئەوەی وامان دانا ئەمە بەشێکە لە پرۆگرامی پەروەردەیان بۆ ئەوەی فێربن رەگەکان چۆن کار دەکەن. باسی هەستی بەرپرسایەتی و چاودێری لە شتەکان و بەرپرسایەتی تاکەکەسی دەکەم. خۆ ئەزانن باسی چی ئەکەم. هەموو دارەکان وشک بوون. دار پرتەقاڵ بوون. نازانم بۆچی وشک بوون، تەنها ئەوە…
زیاتر









