وتاری وەرگێڕان
-
شیعر، وەرگێڕان، خیانەت بە دەق
وەرگێڕان، وەك خیانەتێك لە دەقی یەكەم، پێگەیەكی گەورەو بەربڵاوی هەیە. “وەرگێڕی خیانەتكار” یان “جوانیی بێ وەفا” لە هەموو زمانەكاندا زاراوەیەكی باوە، زاراوەی یەكەم بە هۆی لاددان لە دەقی سەرەكی و دووهەمی بۆ پاساو كردنی “بێ وەفایی” لە بەر جوانی بە كار دەبرێ. بە هەر حاڵ ئەو جوانییەی لە زمانی نوێدا بە دەست هاتووە، هیچكات لە گەڵ دەقی سەرەكیدا بەراورد ناكرێ.…
زیاتر -
كورتەچیرۆك یان كورتبوونی چیرۆك
نیگاركێشە مۆدێڕنەكان، ئەوانەی كە تێڕوانینی مۆدێڕنیان هەبوو خەریكی گەڕان وتیڕامان بوون لە سروشت، بە ورد بوونەوە لە نیگارەكانی پێشینیانی كوڵكنی سەرەتایی ئێمە، لە سەردیواری ئەشكەوتەكان و قاپە سواڵەتەكان فێربوون بە سڕینەوەی هێڵە زیادییەكان و دووركەوتنەوە لە تۆخی رەنگەكان لە نیگاركێشاندا، ماهیەتی راستەقینەی نیگاركێشان بخەنە روو. ئەوان تێگەیشتن ئەگەر دەكرێ گایەكی تووڕە بە چەن هێڵی ناسك بكێشنەوە ئیتر بۆچی خۆیان…
زیاتر -
وتاری ماراگارێت ئەتود دەربارەی ژیان و بەرهەمەكانی ئالیس مۆنرۆ”
ئالیس مۆنرۆ یەكێك لە چیرۆكنووسە ناودارە ئینگلیزی زمانەكانی هاوچەرخی ئێمە. رەخنەگرانی ئەدەبی لە ئەمریكای باكوور و بەریتانیا ستایشی بەرهەمەكانی دەكەن و هەروەها ئەو ژمارەیەك خەڵاتی بردۆتەوەو دونیا بە باشی لەگەڵ بەرهەمەكانی ئاشنایە. لە ناو نووسەرەكانیشدا ناوی ئالیس مۆنرۆ بە ئارامی دەوترێتەوە. ئالیس مۆنرۆ لەو نووسەرانەیە كە زۆربەی كاتەكان دەربارەیان ئەڵێین هەرچەند لە دونیادا ناسراوبن بەڵام پێویستە زیاتر بناسرێن. بەڵام هەموو…
زیاتر -
گیان و دونیای ئالیس مۆنرۆ/ تەنها لە چیرۆكەكانیدا خۆی بەجێ دێڵێت!
ئەو رووداوانەی كە بكرێت وەك چیرۆك دوایان بكەوین، تەنها بۆ ئەو كەسانە روودەدەن كە دەتوانن زۆر باش بیگێڕنەوە. پاوڵ ئاوستێر رۆیشن بۆ ئەو شوێنەی ئالیس مۆنرۆ دەژی كارێكی دژوارە، واتە شاری كلینتۆن لە ناوچەی ئۆنتاریۆ، مەزرایەكی بازنەیی لە باشووری كەنەدا. لە وەرزی پاییزدا، كلینتۆن بەو خانووە بچووكانەوە كە وەك یەك دەچن و هەموویان لە دار و خشت…
زیاتر -
بیرکردنەوەی فێمنیستی رەش پێستەکان، لە ماتریکسی دەسەڵاتدا دانایی، وشیاری و سیاسەتی بەهێز کردن
بیرکردنەوەی فێمێنیسمی رەش پێستەکان، دەرخەری هێزێکی نوێی ژنانی رەش پێست وەک بکەرانی دانایی[1]. بە بەوێنا کێشانی ژنانی ئەفریقایی – ئەمریکایی (African-American) وەک تاک کە خۆ- پێناسەکەر و پشت بە خۆ بەستووە خۆیان نیستان داوە ، بۆ ئەوەی دژی چەوسانەوەی رەگەزی، جێندەری، چینایەتی بوەستنەوە و فێمنیستە ئەفرۆتەوەرکان[2] لایان وایە دانایی دەورێکی گرینگ دەگێڕێت لە بەهێزکردنی خەڵکانی چەوساوە (empowering oppressed people)…
زیاتر -
بێرتۆڵت برێشت به گێڕانهوهی واڵتر بنیامین
27سێپتامبهری 1935- دراكۆر- دانیمارك له وتووێژێكی چهن شهو لهمهو پێشم له گهڵ برێشت، باسی له دوودڵییهكی قووڵ كرد كه له ئێستادا وای لێ كردووه نهتوانێ گهلاَڵهیهكی رۆشن و روون داڕێژێ وهك ئهوهی خۆی جاری یهكهم باسی كردبوو، هۆی ئهو دوودڵییه ئهوهیه دۆخی ئهو له گهڵ زۆربهی پهنابهرهكان جیاوازه. كه وایه لهو رووهوه كه برێشت ناتوانێ ئهوه قبووڵ بكات كه كۆچ…
زیاتر -
لێکدانەوەی ئەدەبیاتی فێمنیستی ئالیس واکر
لێکدانەوەی ئەدەبیاتی فێمنیستی ئالیس واکر ن: کیانا وایتد و: مستەفا زاهیدی ئالیس ماسینیۆر واکر[1] (١٩٤٤) رۆماننووس، شاعیر، چیرۆکنووس، وتار نووس و چالاکی ئەمریکایی – ئەفریقاییە. ناودارترین رۆمانی “رەنگی ئەرخەوانی”[2] بووە بە براوەی خەڵاتی پۆلیتزەر و خەڵاتی کتێبی نەتەوەیی لە ساڵی ١٩٨٣. دیدی داهێنەرانەی واکێر دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی دژواری ئابووری، تیرۆری رەگەزی و عەقڵی رەشۆکیانەی ژیان و کەلتووری ئەمریکایی- ئەفریقایی،…
زیاتر -
چەن خاڵێ دەربارەی خەون بینەکان بەرھەمی بێرتۆلۆچی
لەم ساڵانەدا کە دوروشمی” سینەما مردووە ” کەوتۆتە سەر زاران و ھەموو کەس ئیزن بە خۆی دەدات بەوەی دەربارەی گرینگترین دیاردەی سەدەی بیستەم قسە بکات، کۆمەڵێ دەرھێنەر دەبینین کە فیلم ساز دەکەن بەوەی روانگەیەکی جیا لەم روانگەیە بخەنە روو. فیلمی نوێی بێرنارد بێرتۆلۆجی، “خەون بینەکان” بەڵگەیەکە بۆ سەلماندنی ئەم پرسە. ئەم دەرھێنەرە ناودارەی سینەمای ئیتالیا، زۆر جار و لە…
زیاتر -
پێشەکى کتیێبى تیناو چیرۆکە ئەندێشەکراوەکان
محەممەد رەزا کەلهوڕ پوختە: گیڕانەوە بە شێوەی نەقڵکردن و حیکایەتبێژی بەلای “عەتا محەممەد”ەوە گرینگی تایبەتی هەیە. هەروەها لە بەرهەمی چیرۆکنووسانی پۆست مۆدێڕن، لەوانە “ئیتالۆ کالڤینۆ”دا، گەڕانەوە بۆ ئەم شێوە جیاوازانەی نەریتی گێڕانەوە دەبینین. بەڵام بۆچی عەتا محەممەد کتێبی بچووکی “تینا و چیرۆکە ئەندێشەکراوەکان” بەپێی نەریتی چیرۆکبێژیی “گێڕانەوە” یان “نەقڵکردن” دەگێڕێتەوە؟ لەم وتارەدا هەوڵ دەدرێت بە خوێندنەوە و وردبوونەوە لە…
زیاتر -
نامەیەك لە ماركسەوە بۆ فۆیەرباخ
مستەفا زاهیدی ئەم نامەیە بۆ یەكەم جار بە شێوەیەكی ناتەواو، لە كۆمەڵی نامەكان و بەرهەمەكان پاش مەرگی فۆیەرباخ و دواتر لە كۆمەڵەی بەرهەمەكانی ماركس و ئێنگلس دا چاپ بوو. وەك دیارە ماركس ئەم نامەیەی لە سەردەمی ناسراو بە “گەنجی”دا نووسیوە، سەردەمێك كە ئێنگلس وتەنی ، دوای چاپی زاتی مەسیحییەتی فۆیەرباخ،” كوتووپڕ هەموومان بووین بە فۆیەرباخی!” بەڵام ئەوەی لەم نامەیەدا سەرنج…
زیاتر









