وتاری نووسین
-
شۆڕشی ژینا، گۆڕینی هاوکێشەی هێز
رۆژی ١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢، ژینا ئەمینی، کچێکی گەنجی ٢٢ ساڵ تەمەنی سەقزی، دوای ٣ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران، گیانی لەدەستدا. ٣ رۆژ پێشتر و رۆژی ١٣ی ئەیلوول، ژینا لە شاری تاران لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی کۆماری ئیسلامییەوە بە بیانووی نەگونجابوونی حیجاب، دەستبەسەرکرا و بە هۆی لێدان و توندووتیژی پۆلیسەوە باری تەندروستی تێکچوو و دوای ٣ رۆژ لە نەخۆشخانە…
زیاتر -
لەفەزیلەت داراییەوە تا پەخشان عەزیزی
لەفەزیلەت داراییەوە تا پەخشان عەزیزی ئێعدامی سیاسی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ن: مستەفا زاهیدی ئێعدام جۆرێک سزا و لە راستییدا قورسترین سزایە کەبەسەر تاوانباردا دەسەپێنرێت.لەئێستادا لە بەشێکی زۆرلە وڵاتان ئەم سزایە بە پێی یاسا نراوەتە لاوە، بەڵام لە هەندێک لە وڵاتان و لەوانە لە ئێران هێشتا ئەم سزایە جێبەجێ ئەکرێت و بە پێی ئاماری کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی…
زیاتر -
فێمێنیزمی کەلتووری، پێناسەو تایبەتمەندییەکانی
فێمێنیزمی کەلتووری فێمێنیزمی کەلتووری (Cultural feminism) جۆرە روانینێکی فێمێنیستانەیە و لایەنگرانی فێمێنیزمی کەلتووری باوەڕیان بەوەیە کە ژنان خاوەنی جۆرێک جەوهەرە یان سروشتی دیاریکراوی ژنان کە ئەوان لە پیاوەکان جیا ئەکاتەوەو ئەکرێت وەک خاڵێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی ببینرێت. فێمنیستە کەلتوورییەکان لەسەر ئەو باوەڕەن پێویستە گرینگی زیاتر بە بیروبۆچوون و روانگەکانی ژنان بدرێت و ئەو شتانەی کە پێشتر وەک خاڵی لاوازی…
زیاتر -
مەلەکە وەک پاسەوانی پاریسیایی
وشەی پاریسیا (Parrhesia) بە مانای راستگۆبوون و بێ پەردە قسەکردن، بۆ یەکەمجار لە ئەدەبیاتی یۆنانی لە ئۆریپیبید( ٤٨٤ – ٤٠٧ ی پێش زایین)بەکار هاتووە. پاریسیا لە وشەی ( پاریسازستای) ەوە وەرگیراوە بە مانای وتنی هەموو شت. پاریساستێس ئەو کەسەیە کە راستییەکی لایە و کەڵک لە پاریسیا وەردەگرێت و ئەو راستییە ئەدرکێنێت و باسی ئەکات. پاریسیا ئەگەر وەک ناو (Noun) بەکار…
زیاتر -
تەیفوور بەتحایی: سینەماکار، نووسەر، پەیکەرتاش و وەرگێڕ
کە لە ئەنتەرنێت بۆ ناوەکەی ئەگەڕێی زۆر زوو وێنەیەک ئەکەوێتە سەرەوە کە لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و نووسەر و رووناکبیرانی دیاری چەپی ئێرانی لەوانە خوسرەو گوڵسروخی، کەرامەت دانشیان، عەباس سەماکار، مەنووچێهری سەلیمی لە دادگا وەستاون و دادگایی دەکرێن. دیمەنی دادگایی کردنەکە بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە تەیفوور بەتحایی و ژمارەیەک لە چالاکانی چەپ دەستگیر و دادگایی کران لەبەر ئەوەی پلانیان…
زیاتر -
عەبدولخالق مەعرووف، چرایەک لە تاریکستاندا
لە مزگەوتەوە دەرکەوت. مزگەوتەکان فتوای کوشتن و تیرۆریان دەکرد . بە بەدئەخلاق، خۆفرۆش، کافر و نۆکەری بێگانە و جوولەکە ناویان برد. تەنها تاوانی ئەو نووسینی نامیلکەیەک بوو دەربارەی کۆمەڵگای کوردستان. دەرباری پێگەی مرۆڤ لە کۆمەڵگای کوردستاندا. “ئادەمیزاد لە کۆمەڵگای کوردەواری” رەخنە گرتنە لە پێگەی مرۆڤ و ژن لەم کۆمەڵگایەدا. رەخنە گرتنە لەو بناغە نەریتی، کەلتووری و ئایینییەی کە پێگەی مرۆڤ…
زیاتر -
جەنگی ئیسرائیل- ئێران و کوردی رۆژهەڵات
لە ٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە دوای هێرشی حەماس، وەک هێزێکی پرۆکسی سەر بە ئێران، کێشە و ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل زیاتر لە هەمووکات پەرەی سەندووەو ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی سەربازی زیاتر بووە. بە شێوەیەک کە ئێران ٢ جار بە فەرمی هێرشی مووشەکی کردۆتە سەر ئیسرائیل. ئیسرائیل ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی لە سوریا و لوبنان کوشتووە. لە…
زیاتر -
کۆنسێرڤاتیزمی ئیسلامی و مەترسییەکانی
کۆنسێرڤاتیزمی ئیسلامی و مەترسییەکانی ١ رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، مامۆستایەکی فەرەنسی بە ناوی “سامۆئل پێتی” لە لایەن یەکێک لە خوێندکارەکانی خۆیەوە کە موسوڵمانێکی ١٨ ساڵەی “چێچن”ی بوو، سەری بردرا. سەربڕینی ئەم مامۆستا ٤٧ ساڵەیە لە لایەن خوێندکارەکەیەوە، شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. ماکرۆن ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسە دەستبەجێ کردەوەکەی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوبرد کە لە لایەن ئیسلامییەکانەوە جێبەجێ کراوەو مامۆستاکەی…
زیاتر -
سروودێ بۆ مەرگ، وەسییەتێک بۆ ژیان
سروودێ بۆ مەرگ، وەسییەتێک بۆ ژیان لە قەندیلی سەربەرزەوە هەواڵت بۆ ئەنێرمەوە شەهیدبوونمان شانازییە، هاوڕێ رەنگە نەتبینمەوە کەم کەسمان هەیە ئەم سروودەمان یان لانیکەم بەشێک لەم سروودەمان لەبەر نەبێت. رەنگە هەبن کەسانێک نەزانن ئەو سروودە کێ وتوویەتی،بەڵام کەمن ئەوانەی ئەو سروودەیان نەبیستبێ. سروودێک کە ئەوپەڕی لەخۆبردوویی و گیانبازی ئینسانێکی تێدایە لە پێناو نیشتمان. خاوەنی سروودەکە لە وتووێژێکدا ئەڵێت…
زیاتر -
ساڵڕۆژی هەتیو کەوتنی وشە
رۆژی 2ی گهلاوێژ ساڵڕۆژی مهرگی كهسێكه كه به مهرگی وشه ههتیو كهوتو وارتانهكان بێ زمانتر مانهوهو كچانی دهشتهكیش بێناز. 2ی گهلاوێژ ساڵڕۆژی ئهو كهسهیه كه بهردی دهكێشا به شانانی، بهردی وشه،بەردی سەروا، بۆ وهی خۆی تێدا زیندانی بكات. زیندانی كردنی خود له ناو قهفهسی وشهدا مانای به زمان بوونه بۆ بێ زمانهكان.یان به شیعر شانه كردنی قژی ئهو كچه دهشتهكیانهی…
زیاتر









