Mustafa Zahidi
-
چیرۆکی وەرگێڕان
ئهو پیاوهی هاواری دهكرد تێرازا
له شۆستهكا پیاسهم دهكرد. چهن ههنگاو گهڕامه دواوه. له ناوهڕاستی وهك بڵهنگۆ گرت به بهردهمماو بهرهو نهۆمی سهرهوهی بینایهك هاوارم كرد:” تێرازا” سێبهرهكهم ترساو له ژێر تیشكی مانگا له ژێر پامدا خۆی شاردهوه. كهسێ خهریكی پیاسهكردن بوو. ههمدیسان هاوارم كرد” تێرازا” پیاوهكه گهیشته لامو وتی: “ههر چهن بهرز هاوار بكهی دهنگت نایگاتێ. وهره پێكهوه ههوڵ بدهین، تا سی دهژمێرین پێكهوه…
زیاتر -
ڕانانی کتێب
دەستدرێژی سێکسی و کاریگەرییە نەرێنیەکانی
ئەوەی لە خوارەوە دەیخوێننەوە رانانە بۆ کتێبی (Aggression and Violent Behavior)کە باسکردنە لە توندوتیژی سێکسی، پێناسەکانی، جۆرەکان و کاریگەرییەکانی و هەروەها بە تایبەت توندووتیژی سێکسی لەلایەن شەریکە سێکسی یان جنسییەکانەوە. تا ئێستە ئەم باسە لە کۆمەڵگەی کوردیدا زۆر کەم باسی لێوەکراوە. زۆرجار کە باسی توندوتیژی دەکرێت باس لە فۆڕمە جیاوازەکانیتری توندووتیژی دەکرێت، وەک توندووتیژی جەستەیی یان زارەکی و… کاتێکیش باس لە…
زیاتر -
وتاری نووسین
ساڵڕۆژی هەتیو کەوتنی وشە
رۆژی 2ی گهلاوێژ ساڵڕۆژی مهرگی كهسێكه كه به مهرگی وشه ههتیو كهوتو وارتانهكان بێ زمانتر مانهوهو كچانی دهشتهكیش بێناز. 2ی گهلاوێژ ساڵڕۆژی ئهو كهسهیه كه بهردی دهكێشا به شانانی، بهردی وشه،بەردی سەروا، بۆ وهی خۆی تێدا زیندانی بكات. زیندانی كردنی خود له ناو قهفهسی وشهدا مانای به زمان بوونه بۆ بێ زمانهكان.یان به شیعر شانه كردنی قژی ئهو كچه دهشتهكیانهی…
زیاتر -
چیرۆکی وەرگێڕان
دوکتۆری نازی
من پیاوێكم كە كێشەم زۆرە، لام وایە زۆربەی ئەو كێشانە خۆم درووستم كردووە. مەبەستم ئەو كێشانەیە لە گەڵ ژنەكان، قومار و دوژمنی لە گەڵ تاقم و گرووپەكانی خەڵك هەمە، هەرچەن ئەم تاقم و گرووپانە گەورەتر بن دوژمنی من لە گەڵیان زۆرترە. دەڵێن كەسێكی بێزاركەر و رەشبینم. هیشتا جوان لە بیرمە ژنێك قیژاندی بەسەرمدا:”بەنەفرەت بیت تۆ هەموو شت بەڕەش ئەبینی! ژیان…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
چاکەی چاوەڕوان نەکراوی سەرکوت
چاکەی چاوەڕوان نەکراوی سەرکوت لە بیست ساڵی رابردوودا، واتە لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کە بۆم نەبوو هیچ بەرهەمێک بڵاو بکەمەوە، کەسانێک لێیان ئەپرسیم چۆن نووسەرێک ئەتوانێ لە وەها دۆخێکدا بژی؟ هەم لە ناوخۆی وڵاتەکەم و هەم لە دەرەوەی وڵات و لە لایەن هاوکارەکانم و ئەو رۆژنامە نووسانەوە کە لە بەشی ئازادی دونیاوە دەهاتن بۆ پراگ، ئەم پرسیارەم ئاراستە دەکرا.…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
خوێ- بەنرختر لە زێڕ
وەک پەتایەک کە لە بەهاردا سەرهەڵدەدا و یەخەی هەموان دەگرێ و هەموان توشی ئەبەن، خەڵک هێرشیان برد بۆ سەر دووکان و مارکێتەکان و هەر بەهاراتێک بەردەستیان دەکەوت، تەنانەت خوێش، دەیانکڕی، راست هەر ئەو کارەی کە پێشتر کردبوویان بۆ کڕینی کاکائۆ. تا ئێستە چەندین جار لەم نەخۆشییە گشتگیرانە لەناومانا بڵاو بوونەتەوەو بەربینگیان گرتووین. هەرکات دەنگۆی ئەوە بڵاو ئەبێتەوە کە ریفۆرمێک…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
ژیان و بەرهەمەکانی لیلیان هێلمەن
هێلمەن ساڵی 1946 جارێکیتر چووەوە بۆ لای شانۆنامەی رێوی بچووک و لە شانۆنامەی بەشێکیتر لە دارستان، درێژەکەی نووسی. باخی پاییزی(1951) شانۆنامەیەکی چیخۆفی هێلمەنە، هەرچەند وەک شانۆنامەکانیتری بەهێز نییە بەڵام کاریگەری دادەنێت. هێلمەن لە پرۆسەی کارکردنی خۆیدا چەند شانۆنامەیەکی بەراوردی و وەرگیراوی تێدایە لەوانە شانۆنامەی مۆزیکاڵی پاڵێوراو(1956). هەروەها شانۆنامەکانی مۆنتسرات(1949) و خوێڕیەتی (1956). هەروەها بە کتێبی نامەکانی ئانتوان چیخۆفدا چووەوەو ئێدێتی…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
ئاخۆ سیستەمی شارستانیەت سیستەمی جەنگە
میشێل فۆكۆ لەم وانەیەدا كە لە جێنیڤەری بۆ مارچی 1976 واتە لە نێوان بڵاوبوونەوەی كتێبی دیسپلین و سزا و كتێبی “ویست بۆ زانین”لە كلژدۆفرانس وتوویەتەوە، دەپەرژێتە سەر پرس گونجاوبوونی مۆدێلی جەنگ لە شیكاریكردن و لێكدانەوەی پەیوەندییەكانی دەسەڵات. بەم شێوەیە دەست دەكاتەوە بە رەخنەی مێژوویی لە نەریتی مافی سروشتی، واتە نموونە یاسایی حاكمییەت لە سەر بنەمای گرێبەستی عەقڵانی، كە وایە ئەوەی…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
شێوەی حكومەت تا كوێ گرێ داوەتەوە بە ویستو هەڵبژاردنی ئێمەوە؟
لە هەمو بیركردنەوەكانی تایبەت بە شێوەی حكومەت، كەم تا زۆر شوێن پێی دو تیۆری ناكۆك دەربارەی دامەزراوە سیاسیەكان یان بە واتایەكی تر، شوێن پێی دو هەڵهێنجانی دژ بە یەك لەم بابەتە كە دامەزراوە سیاسیەكان لە بنەمادا چین، دەبیندرێ. هەندێ كەس لە سەر ئەو باوەڕەن حكومەت جۆرێ هونەری كردەییەو پرسێكی تایبەت بەرهەم ناهێنێ جگە لە ئامانج…
زیاتر -
وتاری نووسین
بێگانەیەك بە ناوی ئەلبێركامۆ
” مرۆڤ تەنها بوونەوەرێكە كە نایهەوێت ئەوە بێت كە هەیە ” (ئەلبێر كامۆ) ئەلبێر كامۆ رێكەوتی 7ی نۆڤەمبەری 1913 لەدایكبوو و رۆژی چواری جێنیڤەری 1960 ی زایینی ماڵئاوایی لە ژیان كرد. كامۆ نووسەر، فیلسووف، رۆژنامەنووسی ئەلجەزایری-فەرانسەوی یەكێكە لە فیلسووفە دیارەكانی سەدەی بیستەم و یەكێك لە نووسەر ناودارەكان و خاوەنی كتێبی “بێگانە”یە. كامۆ ساڵی 1957 لەبەر “بەرهەمە گرینگە ئەدەبییەكانی كە بە…
زیاتر









