Mustafa Zahidi
-
وتاری نووسین
فێمێنیزمی کەلتووری، پێناسەو تایبەتمەندییەکانی
فێمێنیزمی کەلتووری فێمێنیزمی کەلتووری (Cultural feminism) جۆرە روانینێکی فێمێنیستانەیە و لایەنگرانی فێمێنیزمی کەلتووری باوەڕیان بەوەیە کە ژنان خاوەنی جۆرێک جەوهەرە یان سروشتی دیاریکراوی ژنان کە ئەوان لە پیاوەکان جیا ئەکاتەوەو ئەکرێت وەک خاڵێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی ببینرێت. فێمنیستە کەلتوورییەکان لەسەر ئەو باوەڕەن پێویستە گرینگی زیاتر بە بیروبۆچوون و روانگەکانی ژنان بدرێت و ئەو شتانەی کە پێشتر وەک خاڵی لاوازی…
زیاتر -
وتاری نووسین
مەلەکە وەک پاسەوانی پاریسیایی
وشەی پاریسیا (Parrhesia) بە مانای راستگۆبوون و بێ پەردە قسەکردن، بۆ یەکەمجار لە ئەدەبیاتی یۆنانی لە ئۆریپیبید( ٤٨٤ – ٤٠٧ ی پێش زایین)بەکار هاتووە. پاریسیا لە وشەی ( پاریسازستای) ەوە وەرگیراوە بە مانای وتنی هەموو شت. پاریساستێس ئەو کەسەیە کە راستییەکی لایە و کەڵک لە پاریسیا وەردەگرێت و ئەو راستییە ئەدرکێنێت و باسی ئەکات. پاریسیا ئەگەر وەک ناو (Noun) بەکار…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
بێدەنگی؛ دڕندەکان دڕندەتر ئەکات
ساڵی ١٩٧٤، مارینا ئابرامۆڤیچ، هونەرمەند و شانۆکاری خەڵکی یووگۆسڵاڤیا رایگەیاند کە لە نمایش و پێرفۆرمانسێکی هونەریدا ٦ کاتژمێر بێ جووڵە دەبێت. ئەم پێرفۆرمانسە ناوی ” ریتمی سفر” بوو. لە سەر مێزەکەی بەردەمی ٧٢ کەرەسە و شتی جیاواز دانرابوون و نووسراوەیەک هەبوو کە نووسرابوو:” ٧٢ کەرەسە و ئامرازی جیاواز لە سەر مێزەکەیە، بە هەر شێوەیەک پێتان خۆشە دەتوانن…
زیاتر -
وتاری نووسین
تەیفوور بەتحایی: سینەماکار، نووسەر، پەیکەرتاش و وەرگێڕ
کە لە ئەنتەرنێت بۆ ناوەکەی ئەگەڕێی زۆر زوو وێنەیەک ئەکەوێتە سەرەوە کە لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و نووسەر و رووناکبیرانی دیاری چەپی ئێرانی لەوانە خوسرەو گوڵسروخی، کەرامەت دانشیان، عەباس سەماکار، مەنووچێهری سەلیمی لە دادگا وەستاون و دادگایی دەکرێن. دیمەنی دادگایی کردنەکە بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە تەیفوور بەتحایی و ژمارەیەک لە چالاکانی چەپ دەستگیر و دادگایی کران لەبەر ئەوەی پلانیان…
زیاتر -
ڕانانی کتێب
سفری لە ماڵ مانەوە:چوونەدەر لە ماڵی نائومێدی
گێڕانەوەیەک جیاواز لە مێژوونووسی لە دوای خوێندنەوەی کتێبی ” ڕەچەڵەکناسی ئەنفال” لە نووسینی مەنسوور تەیفووری کە باسکردن بوو لە ئابووری سیاسی ئیسلام، هەر بە تەما بووم بەرگی دووهەمی ئەم کتێبە واتە ” سفری لە ماڵ مانەوە، چوونەدەر لە ماڵی نائومێدی” بخوێنمەوە. کتێبێک کە ماوەیەک لەوە پێش چاپ بوو و بە داخەوە بە هۆی کێشەکانمەوە نەمتوانی کتێبەکە دەست بخەم. سەرەنجام…
زیاتر -
وتاری وەرگێڕان
رامانێکی کورت دەرباری زبڵ
لە رێگاکەمدا بۆ ئەوەی سواری ترام (Tram) ببم، لای پارچە زەوییەکەوە رەت ئەبم کە خاوەنی نییە. ئەم زەوییە پێشتر باخ بووە، خانووی ناو باخەکە وێران بووەو رووخاوە. رێگایەکی خۆشکراو لە ناو دارەکان و لای بنچکەکانەوە دروستکراوەو لەوێوە رەت ئەبێت. بۆ ساڵانێکی زۆر ئەمە باشترین بەشی پیاسەکردن و بە پێ رۆشتنی من بوو. دواتر رۆژێک، کەسێک پەرداخێکی پلاستیکی خستە ئەوێ. دواتر…
زیاتر -
وتاری نووسین
عەبدولخالق مەعرووف، چرایەک لە تاریکستاندا
لە مزگەوتەوە دەرکەوت. مزگەوتەکان فتوای کوشتن و تیرۆریان دەکرد . بە بەدئەخلاق، خۆفرۆش، کافر و نۆکەری بێگانە و جوولەکە ناویان برد. تەنها تاوانی ئەو نووسینی نامیلکەیەک بوو دەربارەی کۆمەڵگای کوردستان. دەرباری پێگەی مرۆڤ لە کۆمەڵگای کوردستاندا. “ئادەمیزاد لە کۆمەڵگای کوردەواری” رەخنە گرتنە لە پێگەی مرۆڤ و ژن لەم کۆمەڵگایەدا. رەخنە گرتنە لەو بناغە نەریتی، کەلتووری و ئایینییەی کە پێگەی مرۆڤ…
زیاتر -
وتاری نووسین
جەنگی ئیسرائیل- ئێران و کوردی رۆژهەڵات
لە ٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە دوای هێرشی حەماس، وەک هێزێکی پرۆکسی سەر بە ئێران، کێشە و ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل زیاتر لە هەمووکات پەرەی سەندووەو ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی سەربازی زیاتر بووە. بە شێوەیەک کە ئێران ٢ جار بە فەرمی هێرشی مووشەکی کردۆتە سەر ئیسرائیل. ئیسرائیل ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی لە سوریا و لوبنان کوشتووە. لە…
زیاتر -
Uncategorized
کۆنسێرڤاتیزمی ئیسلامی و مەترسییەکانی
کۆنسێرڤاتیزمی ئیسلامی و مەترسییەکانی ١ رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، مامۆستایەکی فەرەنسی بە ناوی “سامۆئل پێتی” لە لایەن یەکێک لە خوێندکارەکانی خۆیەوە کە موسوڵمانێکی ١٨ ساڵەی “چێچن”ی بوو، سەری بردرا. سەربڕینی ئەم مامۆستا ٤٧ ساڵەیە لە لایەن خوێندکارەکەیەوە، شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. ماکرۆن ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسە دەستبەجێ کردەوەکەی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوبرد کە لە لایەن ئیسلامییەکانەوە جێبەجێ کراوەو مامۆستاکەی…
زیاتر -
ڕانانی کتێب
نووسین دژی فەرامۆشی
یەکەم نووسینی مرۆڤ چۆنبووە؟ کێ دەزانێ یەکەم نووسینی مرۆڤ و یەکەم هێڵکارییان لەسەر ئەشکەوتەکان هێمایەک نەبووبێت دژی بیرچوونەوە. ویستبێتیان شوێنی ڕاوکردنێک، شوێنی خواردنێک، یان نا… شتێکی پەیوەندیدار بە ژیانی خۆیان و گرووپەکەیان لە فەرامۆشی ڕزگاربکەن، شتێک کە گیانی ئەوان ڕەنگە بەوەوە بەندبووبێت. لەم سۆنگەوە دەتوانین بڵێین نووسین هەوڵێکە دژی فەرامۆشی، هەوڵێکە بۆ هێشتنەوەی ژیان و بەردەوامی ژیان. فەرامۆشکردن ئەو…
زیاتر









