Mustafa Zahidi

  • کتێبPhoto of ئاشنا بوون بە کامۆ

    ئاشنا بوون بە کامۆ

    ئەم بەرهەمە کە بەناوی ئاشنا بوون بە کامۆ چاپ بووە، لە راستییدا کتێبێکە بە ناوی “چوار نامە بۆ هاوڕێیەکی ئەڵمانی” و وتاری نۆبڵی ئەلبێر کامۆ و چەند وتارێکیتر دەگرێتە خۆ دەربارەی ژیان و بەرهەمەکانی کامۆ. لە راستییدا من نەمدەویست ئەم کتێبە بەو ناوەی کە چاپ بووە، چاپ و بڵاو بێتەوە، بەڵام دەزگای ئایدیا بۆ گونجاندن لەگەڵ پرۆژەی خۆیان بەو ناوەوە…

    زیاتر
  • کتێبPhoto of ئاشنا بوون بە هیووم

    ئاشنا بوون بە هیووم

    ئاشنا بوون بە هیووم، بەشێکە لە زنجیرە کتێبی ئاشنابوون بە فیلسووف و نووسەرە دیارەکان لە نووسینی “پۆل ستراتێرن” کە لەو زنجیرە کتێبەدا باس لە ژیان و بەرهەم و ئایدیای نووسەر و فیلسووفەکان دەکات. ئەم زنجیرە کتێبە وەرگێردراوەتەوە بۆ سەر زۆربەی زمانە زیندووەکانی دونیا. لەم کتێبەدا باس لە ژیان و ئایدیاکانی “دەیڤید هیووم” فیلسووفی ناسراوی سکۆتلەندی دەکات. ئەم زنجیرە کتێبە لە…

    زیاتر
  • کتێبPhoto of من بەلزاکم کوشت

    من بەلزاکم کوشت

    وەرگێڕانی کۆمەڵێک وتووێژە لەگەڵ ژمارەیەک لە نووسەر و وەرگێڕە دیارەکانی دونیا کە زیاتر ئەو نووسەرانەن کە لە بواری ئەدەبی گێڕانەوە کاریان کردوە. مەبەست لە هەڵبژاردن و وەرگێڕانی ئەم نووسەرانە، ناساندنی دونیابینی ئەم نووسەرانەیە بە خوێنەری کورد. ئەم بەرهەمە وتووێژ لەگەڵ ژمارەیەک لە نووسەرانی دیار وەک “پاوڵ ئاستێر” ، “ساراماگۆ”، “میشێل بۆتۆر”، “ئان بیتی”، “لۆرکا” و.. دەگرێتە خۆ و ساڵی ٢٠١١…

    زیاتر
  • کتێبPhoto of گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو

    گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو

    (گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو)، بەرھەمی ٢٠ ساڵ کاری مێژووی زارەکی و دیمانەی سیاسی ئۆریانا فالاچی، رۆژنامەنووس و نووسەری بەناوبانگی ئیتاڵییە کە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم لەگەڵ ھەندێ لە بەناوبانگترین و کاریگەرترین رێبەران و کەساییەتیە سیاسیەکانی جیھان گفتوگۆی کردوە. فالاچی (١٩٢٩-٢٠٠٦) نزیکی ٢٠ ساڵ خۆی سەرقاڵی گفتوگۆ لەگەڵ دیارترین رێبەران و کەسایەتییە ناودار و کاریگەرەکانی جیھانی ھاوچەرخ کردوە و لە رێگەی…

    زیاتر
  • کتێبPhoto of دار و گەڵا

    دار و گەڵا

    کۆمەڵە چیرۆکی دار و گەڵا، کۆمەڵە چیرۆکێکی فەنتازیاییە لە نووسینی چیرۆکنووس و رۆماننووسی ناوداری ئەمریکایی، جان رۆناڵد رۆئل تۆڵکین (جەی، ئاڕ، ئاڕ، تۆڵکین). ئەم کۆمەڵە چیرۆکە، ٣ چیرۆکی درێژ دەگرێتە خۆ بە ناوەکانی (گەڵا بەرهەمی نیگل)، (ئاسنگەر و ئەستێرەی سێحری) و (وەرزێر و ئەژدیها). هەر وەها پێشەکی ئەم بەرهەمە لە لایەن نووسەری ناوداری فارسەوە ، موراد فەرهادپوورەوە نووسراوە کە وەرگێڕی…

    زیاتر
  • کتێبPhoto of بکوژی بابانۆئێلەکان

    بکوژی بابانۆئێلەکان

    کۆمەڵێک چیرۆکە لە نووسینی چیرۆکنووسانی مۆدێڕن و پۆست مۆدێرن. بەشێک لەم چیرۆکانە لە زمانی فارسی و بەشێکیان لە زمانی ئینگلیزییەوە کراون بە کوردی. هاندەری سەرەکیم بۆ وەرگێڕانی ئەم چیرۆکانە ، لە راستییدا چێژ وەرگرتنی تایبەتی خۆم بووە لە بەرهەمی ئەم نووسەرانە. بەشێک لەم نووسەرانە لەوانە :” دۆراس، کالڤینۆ، مۆراکامی، بۆرخس و…” تا رادەیەکی زۆر لای خوێنەری کورد ئاشنان و ژمارەیەکیتریان…

    زیاتر
  • چیرۆکPhoto of هیچ و تەنانەت هیچ

    هیچ و تەنانەت هیچ

    جاڵجاڵووکە تاڵ تاڵ، ماڵ دەچنێت و پیاو لە بیری خۆیدا ھەموو پازڵەکان جوانەکان یەکدەخات و ماڵێکی بچووکی پڕ لە جوانی لێدرووست دەکات. تۆ سەر بە ھەموو کونج و کەلەبەری ماڵەکەدا دەکەی. خۆت لە ھەموو ئەو جوانییەدا دەبینیتەوەو دەستێک بە سەر و سمێڵی تاشراوتا دینیت. خانم گسکێکی بە دەستەوەیە. دێت ماڵەکە بماڵێت بای گسکەکە ھەموو رەنگ و پازڵ و جوانییەکە لە…

    زیاتر
  • چیرۆکPhoto of گەڕانەوەی گەورە

    گەڕانەوەی گەورە

    شار بە دووکەڵی جگەرەی گەورەکان رەش ھەڵگەڕاوە. ئەم رەش ھەڵگەڕانە ھەموو شتی رەش کردوە. رەش کردنێ کە ھەموو شتەکان بە رەش دەبینی. روخساری مرۆڤەکان، تابلۆی ھونەرمەندێکی کۆبیست، نامەی کچێکی ئەویندار، و… . ئا… ئا… باسم لە نامەی کچێکی ئەویندار کرد. ئەم رەش ھەڵگەڕانە تەنانەت عەشقی ئەوانیشی رەش کردوە. درزێکی سپی لە ناو ئەم ەرشستانەدا نابینرێت. ئەم رەشستانە روخساری ھەموومانی گۆڕیوە،…

    زیاتر
  • چیرۆکPhoto of چاوەڕوانی

    چاوەڕوانی

    دیسان وەک ھەمیشە ناچارم بەلای تەماشای فووتباڵەوە دانیشم و گوێ بدەمە ھات و ھاواری ئەوانیدی و شادی بەشێکیان و نیگەرانی بەشێکیترین ببینم. لەوەتی لێرەم ھەر چەند ماوە جارێک ئەم شتە دووپات دەبێتەوە، دابەش بوونی کەسەکان لە ناو رەنگەکاندا مانایەکی ھەیە. من ھیچ لەو مانایە ناگەم و ناشمھەوێ لە گەڵ تۆپێکی خڕدا ھەڵبەز و دابەز بکەم یان چاوم پڕ بێ لە…

    زیاتر
  • چیرۆکPhoto of مانیفستی شێتی

    مانیفستی شێتی

    مانیفستی شێتی ھەستێکی شێتانەی منە بە پێکەنینە گاڵتە جاڕانەکانی (تۆ، ئەو ،ئەمان،ئێوە، ئەوان.) لە کاتێکی بێ جووڵەو وەرزێکی نادیارا دەستمان کرد بە نووسینەوەی ئەم مانیفستە. ئێمە نووسیمان و ئێوە رەھاتان کرد. بێ ئەوەی بیرتان لە ژانی نووسینێک کردبێتەوە. ھەر بە پێی ئەم نووسینە: کات: نادیار شوێن :ژوورێکی تاریکء شێدار نووسەر:من+ ئەو خوێنەر::تۆ ژێدەر: ھەندێ بەڵگەی مێژووی لەوانە: ١-مێژووی شێتیەتی میشێل…

    زیاتر
Back to top button