Mustafa Zahidi
-
وتاری وەرگێڕان
پێشەکى کتیێبى تیناو چیرۆکە ئەندێشەکراوەکان
محەممەد رەزا کەلهوڕ پوختە: گیڕانەوە بە شێوەی نەقڵکردن و حیکایەتبێژی بەلای “عەتا محەممەد”ەوە گرینگی تایبەتی هەیە. هەروەها لە بەرهەمی چیرۆکنووسانی پۆست مۆدێڕن، لەوانە “ئیتالۆ کالڤینۆ”دا، گەڕانەوە بۆ ئەم شێوە جیاوازانەی نەریتی گێڕانەوە دەبینین. بەڵام بۆچی عەتا محەممەد کتێبی بچووکی “تینا و چیرۆکە ئەندێشەکراوەکان” بەپێی نەریتی چیرۆکبێژیی “گێڕانەوە” یان “نەقڵکردن” دەگێڕێتەوە؟ لەم وتارەدا هەوڵ دەدرێت بە خوێندنەوە و وردبوونەوە لە…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژ لەگەڵ سڤێتلانا ئێلێکسۆڤیچ
ئانا لوچیچ، هەواڵنێری بڵاوکراوەی (داکلکی ئارشیڤ) کە لە لایەن کۆلێجی هونەر و زانستی هۆستۆ ڤیکتۆریاوە بەڕێوە دەچێت، ئەو کاتەی (سڤێتلانا ئێلێکسۆڤیچ) لە پاریس دەژیا، دەربارەی دیارترین کتێبەکەی (دەنگگەلێک لە چێڕنۆبێلەوە) وتووێژی لەگەڵ کرد. ٢٦ی ئاپریلی ١٩٨٦ کارەساتبارترین رووداوی ری ئاکتۆری ناوەکی مێژوو لە کۆمەڵگای چێڕنۆبێل پیریات روویدا. راپۆرتە ئینگلیسی زمانەکان کاتی باسکردن لەم رووداوە جەختیان کردەوە لە سەر باسکردن لە…
زیاتر -
ڕانانی کتێب
شوومتر لە ھێلکەی شووم
چیرۆکی درێژی “ھێلکەی شووم” وەک “کۆشک” و”دادگایی” بەرھەمی کافکا و “ساس” بەرھەمی مایاکۆفسکی” و “١٩٨٤” لە نووسینی جۆرج ئۆروێل دەرخەری ئەو روانگە ھونەریەیە کە پێی دەوترێت “ھەستی ھونەرمەندانە”. ھەستێک کە وا دەکات ھونەرمەند زووتر لە فیلسووفەکان لە “راستی” نزیک بێتەوە. لە سەردەمانێکدا کە دەسەڵاتی تۆتالیتەری یەکیەتی سۆڤیەت لەو پەڕی ھێز و شکۆی خۆیدا بوو و ھەمووان بە دەسەڵاتێکی سەقامگیریان دەزانی…
زیاتر -
وتووێژ
دڵ، رۆح و دیمۆكراسی رادیكاڵ
و: مستەفا زاهیدی ئێستا جەنگی سارد كۆتایی هاتووە و خەڵك لە دۆخێكدان ئاسانتر و روونتر دەتوانن دەربارەی ئەو دەورەی ماركسیسم دەتوانێ لە سیاسەترێژی رادیكاڵدا هەیبێ رابمێنن و قسە بكەن. بۆ وێنە دوو گۆڤاری فاینینشاڵ تایمز و سۆشیالیست ریجێستێر دەستیان داوەتە خوێندنەوەی دووبارەی ماركس. بە رای ئێوە ئەو كەم و كوورییانەی بوون بە هۆی لاوازی ماركسیسم چین و ئاخۆ ماركسیسم…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژ لەگەڵ ئیزابێل ئالێندە
و: مستەفا زاهیدی ئیزابێل ئالێندە ئەڵێت :” نووسینی ژیاننامەی كەسێك كارێكی زۆر سەیرە لەبەر ئەوەی لیستەیەكە لە مێژوو و رووداو و دەستكەوتەكان. لە دونیای واقیعدا، گرینگترین شتی ژیانی كەسێك لە مەنهۆڵە شاراوەكانی دڵیدا روو دەدات و ناكرێت لیستەی لێ بگریت. لام وایە گرینگترین ئەنجامی ژیانم، نووسەربوون نییە، بەڵكوو عەشقی منە بۆ بنەماڵەكەم.” ئیزابێل ئالێندە ئۆگۆستی 1942 لە لیما، لە پێرۆ…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژ لەگەڵ هێرتا موولێر براوەی خەڵاتی نۆبڵ
و: مستەفا زاهیدی هێرتا موولێر رۆژی 17ی مانگی ئابی 1953 لە نیتزكی دۆرف لە رۆمانیا لە دایكبوو. باوەگەورەی وەرزێرێكی دەوڵەمەندبوو كە داراییەكەی لە لایەن حكوومەتی كۆمۆنیستییەوە دەستی بەسەردا گیرا. دایكی چەند ساڵ لە ئۆردووگای كاری زۆرە ملێ لە رووسییە كاری دەكرد. باوكی كە ماوەیەك ببوو بە سەربازی گەشتاپۆ وەك شۆفێری لۆری كاری دەكرد. هێرتا موولێر(Herta Müller) یەكەم كتێبی بە ناوی…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژ لەگەڵ سۆزان زۆنتاگ
و: مستەفا زاهید رەخنەگری هونەری، وتارنووسی، بیرمەند و رۆماننووسی ناوداری ئەمریكی كە یەكێكە لە كاریگەرترین رەخنەگر و نووسەرەكانی ئەمریكا. زۆنتاگ 16ی جێنیڤەری 1933 لە نیۆیۆرك لەدایكبوو. باوكی (جەك رۆزن بلیت) لە چین بازرگانی پێست بوو و كاتێك سۆزان لە تەمەنی 5 ساڵیدا بوو باوكی هەر لە چین بە هۆی نەخۆشی سیلەوە كۆچی دوایی كرد. حەوت ساڵ دواتر دایكی (میلدێرد) لەگەڵ…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژی مادلین کەپسل لە گەڵ ژیل دیلۆز
و/ مستەفا ________________________________________ کەپسل: چۆن بوو پەرژایتە سەر مازۆخ و هۆگری کارەکانی مازۆخ بووی؟ دیلۆز: هەموو دەم لام وابووە مازۆخ رۆماننووسێکی گەورەیە. گلەییم هەبوو بەرامبەر بەو کەمتەرخەمییەی بەرامبەر بە مازۆخ دەکرا، بۆچی ئەوەندە “ساد” دەخوێندرێتەوە بەڵام مازۆخ نا؟ خەڵک بە پێچەوانەی “ساد”ەوە تاقەتی خوێندنەوەی کارەکانی مازۆخییان نییە. کەپسل: زۆر کەم لە کارەکانی وەرگێڕدراوەتەوە؟ دیلۆز: نا..نا. لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا زۆبەی…
زیاتر -
وتووێژ
داعش نوێنەری یۆتۆپیایی رزگارییە بە یارمەتی ئایین
و: مستەفا زاهیدی __________________________________________________________ وتووێژی رۆژنامەی دیسایت لەگەڵ حامد عەبدولسەمەد یەكێك لە ئەندامانی پێشتری ئێخوان الموسلمین دیسایت: بەڕێز عەبدولسەمەد ئیسلامییەكان لە عێراق خەلافەتیان راگەیاندووە. ئەمە چ مانایەكی هەیە. حامد عەبدولسەمەد: شەڕكەرەكان خۆیان بە شوێنكەوتووی ئەبووبەكر خەلیفەی یەكەمی موسڵمانەكان، دوای محەمەد دەزانن كە بۆ رزگار كردنی ئیسلام دەستی دایە شەڕی خوێنین. ئیسلامیستەكان خۆیان لە دۆخێكی هاوشێوەی ئەو دۆخەی سەردەمی ئەبووبەكر(خەلیفەی یەكەمی…
زیاتر -
وتووێژ
له چاوی نیجرییاییهكهوه دونیا دهبینم
له ئینگلیزییهوه: مستهفا زاهیدی چیماندا نگووزی ئادیچی، نووسهری رۆمانی پڕفرۆشی”نیوهی خۆرێكی زهرد” دهربارهی رۆمانه نوێكهی “ئامریكانا” و سهردهمی منداڵی له نیجیریا و شوێنگهی رهگهز له بهرههمهكانیدا قسه دهكات. ئهم نووسهره ساڵی 2007 به نووسینی یهكهم رۆمانی خهڵاتی “ئۆرهنجی” بردهوه. ئهوهی له خوارهوه دهیخوێننهوه وتووێژێكه دهربارهی سێههمین رۆمانی واته رۆمانی “ئامریكانا”. * لهم رۆمانهدا یهكێك له كهسایهتییهكانت ئاگادارمان دهكاتهوه دهربارهی بێهوودهبوونی…
زیاتر









