حه‌وت و سی ده‌ققه‌ی به‌یانی، كاتژمێره‌كه زه‌نگ لێده‌دات.
هه‌ڵده‌ستم. جله‌كانم ده‌ردێنم. له سه‌ر سه‌رینه‌كه‌ی داده‌نێم. بیژامه‌یه‌ك ده‌كه‌مه به‌رم. ده‌ڕۆمه چێشتخانه. ده‌ڕۆمه ناو وان. خاولییه‌كه هه‌ڵده‌گرم و ده‌م و چاومی پێده‌شۆرم، شانه‌كه ههڵًدهگرم و خۆمی پێ وشك ده‌كه‌مه‌وه. فڵچه‌ی ددانه‌كه هه‌ڵده‌گرم و سه‌رمی پێ شانه ده‌كه‌م، لفكه‌كه هه‌ڵده‌گرم و ددانمی پێ ده‌شۆم. ده‌ڕۆمه تۆالێت و تیكه‌یه‌ك چای ده‌خۆم و كووپێك نان ده‌خۆمه‌وه. سه‌عاته‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه‌و حهڵقهكهم ده‌ردێنم.
پێلاَوهكانم داده‌كه‌نم. به‌ره‌و پلیكانه‌كان ده‌كه‌ومه رێ. دواتر درگای ئه‌پارتمانه‌كه ده‌كه‌مه‌وه.
ئاسانسۆره‌كه (مه‌سعه‌ده‌كه) له نهۆمی له نهۆمی پێنجه‌مه‌وه دێنمه نهۆمی یه‌كه‌م.
نۆ پلیكانه ده‌چمه سه‌ر تا بگه‌مه سه‌ر شه‌قامه‌كه. له دوكانی خواردن فرۆشتن رۆژنامه ده‌كڕم، دواتر ده‌ڕۆمه وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ و سهندویچێك ده‌كڕم و كه ده‌گه‌مه دووكانی رۆژنامه فرۆشی سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ ده‌بم.
سێ وێستگه به‌ر له سواربوون داده‌به‌زم.
سلاَوی پاسه‌وانه‌كه ده‌سێنمه‌وه، پاسه‌وانه‌كه سلاَو ده‌كات و ئه‌ڵێت:” فه‌رموو تا چاو دهترووكێنی سه‌ره‌تای حهفتهیهو حه‌فته ته‌واو بووه.
ده‌چمه دایرهكهوه، ماڵئاوایی ده‌كه‌م، كۆته‌كه‌م له سه‌ر كورسییه‌كه داده‌نێم، له سه‌ر جل راگره‌كه (عه‌لاگه‌ی جل هه‌ڵواسین)هكه داده‌نیشم و ده‌ست ده‌كه‌م به كار. هه‌شت سه‌عات كار ده‌كه‌م.
هێرتا موولێر:نووسه‌ری ئه‌ڵمانی به ره‌چه‌ڵه‌ك رۆمانیایی.
رۆژی 17ی ئۆگۆستی 1953 له دایكبووه.
ناوبانگی ئه‌م نووسه‌ره زیاتر به هۆی ئه‌و وهسفهوهیه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نیكۆلای چائۆشیسكۆ، دیكتاتۆری رۆمانیایی كردوویه‌تی. نیكۆلای چائۆشیسكۆ دیكتاتۆری رۆمانیایی ساڵی 1989 دوای هه‌ڵهاتن له ولاَت له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌ستگیر كرا‌و دوای دادگایی كردن له گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی به ده‌ستڕێژی گولله ئێعدام كرا.
هێرتا موولێر ساڵی 2009 بوو خهلاَتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیاتی برده‌وه.