مۆڵی جایێلز (Molly Giles)، نووسه‌ر ئه‌مریكی ساڵی 1940 له دایك بووه. زیاتر به‌وه ناوبانگی هه‌یه كه چیرۆكه‌كانی زۆر كورتن و براوه‌ی چه‌ن خهلاَتی ئه‌ده‌بی. له زانكۆ وانه‌ی چیرۆك نووسین ده‌ڵێته‌وه. هه‌روه‌ها جایلێز وه‌ك ره‌خنه‌گرێكی دیاری ئه‌دبی ناسراوه‌و له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆر له ره‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی ، چیرۆكه‌كانی ئه‌و ده‌به‌نه چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی فێمنیستییه‌وه و وه‌ك چیرۆكنووسێكی فێمنیست ناوی لێ ده‌برێ.
له پێشه‌وه داده‌نیشێ، قه‌ڵه‌و، پیاوێكی قه‌ڵه كه ده‌سته‌كانی قه‌ڵه‌وه، گوێكانی قه‌ڵه‌وه، لێو و ده‌می وشك هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و تازه قژی كورت كردۆته‌وه، به رومهتێكی سوور و سپیه‌وه، چاوه‌كانی ده‌دره‌وشێنه‌وه، پیاوێكی ئارام و له سه‌رخۆ، یه‌كه‌م وێنایه‌ك كه ده‌یدا به ده‌سته‌وه ئه‌م شته‌یه، پیاوێكی ئارام كه ده‌زانێ چۆن گوێ بگرێ، ژنه له‌و سه‌ره‌وه له سه‌ر سه‌كۆكه به جلی ره‌شی كورته‌وه دادێتهوهو به‌رز ده‌بێته‌وه و شیعرێك ده‌خوێنێته‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌و كاته‌ی كه ده‌ستی خۆی بڕیوه، شیعرێكی تر ده‌رباره‌ی پیاوێك كه هێشتا ده‌بێنێ و شیعری سێهه‌م ده‌رباره‌ی قسه‌یه‌كی ناشیرینه كه پیاوه‌كه‌ی شه‌ش ساڵ له‌وه پێش پێی وتووه‌و ژنه نه فه‌رامۆش ده‌كا و نه ده‌زانێ، پیاوه‌كه گوێ ده‌دا و ده‌زانێ كه شیعره‌كه ته‌واو بێت هه‌مووان چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن و یه‌ك دوو كه‌س، كه ئه‌گه‌ری زۆره ژن بن ده‌چنه سه‌ر و ماچی ده‌كه‌ن و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن. تا ده‌توانێ شه‌راب ده‌خواته‌وه. له رێگای رۆشتنه‌وه بۆ ماڵه‌وه لێی ده‌پرسێ:” چۆن بوو؟ به راست چۆن بوو؟
پیاوه‌كه ده‌ڵێت :” لام وایه باش بوو.”
له راستییدا هه‌ر ئه‌مه‌شی مه‌به‌سته بهلاَم شه‌و كه ژنه‌كه‌ی خه‌وتووه‌و له سه‌ر قهرهوێلهكهیان راكشاون و له خاڵێكه‌وه له سه‌ر شووشه‌كه چاو له مانگ ده‌كات.