(گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو)، بەرھەمی ٢٠ ساڵ کاری مێژووی زارەکی و دیمانەی سیاسی ئۆریانا فالاچی، رۆژنامەنووس و نووسەری بەناوبانگی ئیتاڵییە کە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم لەگەڵ ھەندێ لە بەناوبانگترین و کاریگەرترین رێبەران و کەساییەتیە سیاسیەکانی جیھان گفتوگۆی کردوە.
فالاچی (١٩٢٩-٢٠٠٦) نزیکی ٢٠ ساڵ خۆی سەرقاڵی گفتوگۆ لەگەڵ دیارترین رێبەران و کەسایەتییە ناودار و کاریگەرەکانی جیھانی ھاوچەرخ کردوە و لە رێگەی ناوی رۆژنامەنووسیەوە توانی وەک یەکێک لە مێژوونووسانی زارەکی ھاوچەرخ و تەنانەت لە ریزی بەناوبانگترین مێژوونووسی زارەکی خۆی بناسێنێت و دونیاش لە رێگەی نووسینەکانی ئەمەوە ئاشنای ژیان و بەسەرھات و کارەکانی ئەو رێبەرە دیارانەی جیھان بێت.