وتاری وەرگێڕان

کاپیتالیسم و بنەماڵە

دەیڤید کواترن
و: مستەفا زاهیدی

کاری ماڵەوە بووە بە کارێکی تایبەتی و بە شێوەیەکی نەریتی لە لایەن ژنانەوە ئەنجام دەدرێت. خواردن دروستکردن، خاوێنکردنەوە، شۆردن و هتد. ئەم کارە تاکەکەسیە، بۆ بەرهەمهێنان (Production) و بەرهەمهێنانەوەی (Re-Production) هێزی کار ، پێویستە. بەمەشەوە بە زۆری دەکەوێتە دەرەوەی چوارچێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەوە. خاوەن سەرمایەکان پێیان خۆشە ئەم کارەیان خستۆتە ئەستۆی کرێکارەکان و حەزی تایبەتی و تاکەکەسیان لە بەڕێوەبردنی جۆری ژیانی هاوسەنگدا. ئەوان دەیانهەوی خواردن بخۆن و حەز ناکەن لە شوێنێکی پیس و شپرزدا بژین. هەر بۆیە کاری ماڵەوە کەوتۆتە سەر بنەماڵە و بەتایبەت ژنان.
لەحاڵێکدا فێمنیستەکان بە زۆری رەخنەیان لە پیاوان گرتوە بۆ ئەوەی خۆیان لەم کارە قورس و تاقەتپڕووکێنە بەدوور دەگرن، مارکسیستەکان لە پلەی یەکەمدا و گرینگتر لە هەموان، هێرشیان کردە سەر کارکردی ئابووری بنەماڵە و دەوری ئابووری بنەماڵە وەک یەکەیەکی ئابووری لە کۆمەڵگایەکی چینایەتیدا و پاراستنی توانای کەڵک وەرگرتن لە هێزی کاری چینی کرێکار لە سەردەمی سەرمایەداریدا. یەکەی بنەماڵە، بە شێوەیەکی زاڵمانە سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە و بە تایبەت ژنان کۆنتڕۆڵ دەکات و بەر بە پێشکەوتنیان دەگرێت.
پەیوەندی خێزانی لە کۆمەڵگای سەرمایەدارییدا لە دەرەوەی پەیوەندی حەقدەست وەرگرتنەوە شكڵ دەگرێت. بەڵام وەک چوارچێوەیەکی یاسایی بوونی هەیە بۆ ئەوەی رێگاخۆشکەر بێت بۆ پەرەدان بەو پەیوەندییەی کە دەبێت بە هۆی چەوساندنەوەی (ژنان). جیاکردنەوەی کاری ماڵەوەی ژنان لە کاری کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ کۆمەڵگای سەرمایەداریدا دروست بوو و تایبەتە بە کۆمەڵگای سەرمایەداری بەم شێوەی کە هەیە. کاری ماڵەوە، کارێکە کە بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت و لە بەرژەوەندی چینی سەرمایەداردایە. لەبەر ئەوەی کاری ماڵەوە بەم شێوەی کە هەیە بەشێک لە تێچووی دوبارەبەرهەمهێنانەوەی هێزی کار بۆ خاوەن سەرمایە دەگەڕێنێتەوە.
هەربۆیە کۆمۆنیستەکان خوازیار بەکۆمەڵایەتی بوونی کاری ماڵەوەن. ئەم داواکارییە، پێویستیەکی سەرەتاییە بۆ ئازادی ژنان، لە بەر ئەوەی ژنان لە کۆت و بەندی کاری تایبەتی کە دەبێت بە هۆی دیاریکردنی پێگەی ئەوان لە کۆمەڵگای سەرمایەداریدا رزگار دەکات. خەبات بۆ بەدیهاتنی ئەم خواستە، خواستەکانی ژنانی چینی کرێکار و سەرجەم کرێکاران ئەو شتەیە کە دژ بە بوونی سیستەمی سەرمایەداری و داخوازییەکانی ئەم سیستەمەیە. ئازادی ئێمە بە تەواوەتی دژ بە خواستەکان و بوونی ئەم سیستەمەیە.
ژنان جگە لەوەی دەور و نەخشێکیان هەیە لە کاری ماڵەوەدا، ئەرکێکیتری گرینگیان کەوتۆتە سەر شان بۆ سیستەمی سەرمایەداری و کەڵکی لێ وەردەرگرێت. گشتییەتی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک پێویستی گونجاون بۆ شکڵ گرتنی بەشێکی گرینگ لە هێزی کاری بەگەڕ نەکەوتووی بگۆڕ. وەها هێزی کارێکی بەگەڕ نەکەوتوو کە توانای بەگەڕ خستنی هەیە، لە سەردەمی گەشەی ئابووریدا یان لە سەردەمی بەرهەم هێناندا بۆ بازاڕی کار رادەکێشرێن. ئەو کاتەی رەوتی کەڵەکە بوون وەستا، وەک هێزی کار دەخرێنە لاوەو کارەکەیان لێ دەسێندرێتەوە.
فۆڕمی تایبەتی چەوسانەوەی ژنان و ستەم کردن لە ژنان بە دوو شێوە دەیانچەوسێنێتەوە. یەکەم لە سەردەمی کار کردندا کە تا ئەو شوێنەی دەکرێت بە شێوەیەکی رێکخراو لە ناو کۆمەڵێک لە پیشە و کارە پەراوێزییەکاندا رێک دەخرێن و جیا دەکرێنەوەو دووهەم وەک هاوسەر و دایکانی (زاتی) زۆر ئاسانتر لە کار دەردەکرێن و دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە. لە سەردمێکی وەک ئێستەدا کە کار زۆرە و دامەزران زۆرە، ژنان دەتوانن لە ناو هێزی کار (کۆمەڵی خاوەنکار)دا جێی خۆیان بکەنەوە، بەڵام ئەم رەوتەش ئەوان لە کۆیلەتی رزگار ناکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button