تا حه‌ز بكه‌ن چیرۆك هه‌یه كه سه‌ره‌تاكه‌ی داهێنه‌رانه و نوێ بێت. به‌لاَم ئه‌مه چیرۆكێك نییه له‌و چیرۆكانه. لام وایه ته‌نها رێگایه‌ك كه بكرێ چێرۆكێك ده‌رباره‌ی ژیانی هاوچه‌رخ له كالیفۆڕنیا بنووسین، ئه‌و كاره‌یه جاك له‌نده‌ن له سه‌ره‌تای گورگی ده‌ریادا كردی.
ئه‌م سه‌ره‌تایه بۆ ساڵی 1904 شتێكی گونجا بوو. دوور نییه بۆ ساڵی 1969ش وا بێت. لام وایه سه‌ره‌تایه‌كه كه ده‌توانێ ده‌یه‌كان به جێ بێڵێت و ئیشی چیرۆكه‌كه‌ی ئێمه‌ی پێ جێبه‌جێ بكرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێره كالیفۆڕنیایه و چمان پێ خۆش بێت ده‌یكه‌ین. ره‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندیش خه‌ریكه سواری به‌له‌مێك ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌نداو به جێ بهێڵێت و بڕوات بۆ سانفرانسیسكۆ. دوو سێ رۆژی له Mill Valley له كۆخی یه‌كێك له هاوڕێكانی به سه‌ر بردووه، ئه‌و هاوڕێیه‌ی به زستان له‌م كۆخه‌دا ده‌مێنێته‌وه شۆپه‌نهاوه‌ر و نیچه ده‌خوێنێته‌وه. هه‌رسێكیان پێكه‌وه راده‌بوێرن. ره‌خنه‌گر ئه‌و كاته‌ی له ناو مژه‌كه‌دا له سه‌ر كه‌نداوه‌كه به‌ره‌و سانفرانسیسكۆ ده‌ڕوات له بیری ئه‌وه‌دایه وتارێك بنووسێت به ناو “پێویستی ئازادی، داكۆكی له هونه‌رمه‌ند”. هه‌ڵبه‌ت ڤۆڵف لارسێن (wolf Larsen) به مووشه‌كی ژێر ئاو، ئه‌دا له به‌له‌می ره‌خنه‌گره بۆرژوا گه‌نجه‌كه‌و ره‌خنه‌گر به دیل ده‌گرێ و ده‌یكات به خزمه‌تكاری پاپۆڕه‌كه‌ی و ره‌خنه‌گر ناچار ده‌كات جلی گاڵته جاڕانه له به‌ر بكات و، هه‌ر كه‌س و ناكه‌سێك گاڵته‌ی پێ ده‌كات، ره‌خنه‌گر له گه‌ڵ ڤۆڵفی پیردا گفتوگۆی رۆشنبیرانه‌ی هه‌یه، به شه‌پ تێی هه‌ڵده‌ده‌ن، ملكه‌چی ئه‌و سه‌رشۆڕییه ئه‌بێت، پله‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه، ده‌بێ به جێگری كه‌شتییه‌وان، گه‌وره ده‌بێ، عه‌شقی راسته‌قینه‌ی، موود، ده‌دۆزێته‌وه‌و له ده‌ستی ڤۆڵف هه‌ڵدێ، له ناوه‌ڕاستی ئه‌قیانووسی ئارام به‌و گه‌وره‌ییه به به‌له‌مێكی سه‌وڵی داشقه، به‌م لاو لادا ده‌ڕوات. ده‌گاته دوورگه‌یه‌ك، كۆخێكی به‌ردین ساز ده‌كات، به دار و تێڵا سه‌گی ده‌ریایی راو‌و ده‌كات، كه‌شتییه‌كی تێك شكاو چاك ده‌كاته‌وه، جه‌نازه‌ی ڤۆڵف ده‌خاته ده‌ریاوه، كه‌سێك ماچی ده‌كات و هتد. ئه‌م هه‌موو شته‌مان گێڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی هاوچه‌رخ له كالیفۆڕنیا بگێڕینه‌وه كه نزێك به 65 ساڵ دواتر ته‌واو ئه‌بێت.