لە دەسپێکی نووسراوەیەکەوە تا ئەنجامی ئەو نووسراوە مەودایەکە بۆ لەدایکبوونی نووسەر.مەودایەک کە بە لەدایک بوونی نووسراوەو نووسەر دەناسرێت. ھەرچەشنەھەوڵێک بۆ دیاری کردنی ناوی ئەم بابەتە چەشنێکە لە بێھوودە کاری. مەودای نیوان نووسەر و نووسراوە ئەو کاتەیە کە شکسپێر بە کاتی ھەستیاری ناو دەبات. لێرەدا ئەم کاتە ھەستیارە بە لەدایک بوونی نووسەر دەمرێ.