چیرۆکی وەرگێڕان

“ویلی” و “وید”

ن: دۆناڵد بارتێلمی

هەموومان سیدییەكانی “ویلی و ویدمان” كرێببوو، جگە لە “یارمەتی منی بێچارە بدەن” و هەر ئەمەی دەوتەوە. بە “یارمەتی منی بێچارە بدەن” ناتوانیت سی دی “ویلی وید” بكڕیت.

هەموومان سی دی یەكانی “ویلی  و وید”مان لەگەڵ خۆمان بردبووە پاركی “ویلی و وید” ئاوازە زۆر غەمگینەكانی ویلی وید مان بۆ ئاژەڵەكانی شار و سمۆرە هاروهاجەكان، سەگە سووتاوەكان و كۆترە چڵكنەكان دەگرت.

هەموو كات لام وابوو رۆژێك ویلی  و وید خۆیان دێنە پاركی ویلی و وید بۆ ئەوەی دۆخەكە ببینن. بۆئەوەی بزانن كێ لەپاركەكەدایەو كێ گوێ لە چ ئاوازێك ئەگرێت. رەگە “ویلی” یان “وید” بە پاركەكەدا سووڕێك بدەنەوەو سەردانی هەموو شت بكەن و لەگەڵ ئەم و چاك و چۆنی بكەن:”چۆنێ هاوڕێ” ئەم شتە سەیرانە نابن بە هۆی سەرسووڕمانی “ویلی”یان “وید.

لەبەرخۆمەوە وتم رەنگە دەچوومە لای “ویلی” و ئەگەر “ویلی” بهاتبا بۆ ئەو شوێنە، دەربارەی هاوڕێكەم قسەم دەكرد كە مردبوو، ئەوەی كە ئەوكات چ هەستێكم هەبوو و ئێستە چۆنم. ویلی دەیگوت:” دەزانم”.

رەنگە لێم پرسیبا “دوورگەی گالۆستۆن”ت لەبیرە؟ لێم دەپرسی ئەوكاتەی منداڵبووی هیچكات ئەڕۆشتیتە سەر قەڵا چیمەنتۆیی و تۆپەگەورە جەنگییەكانەوە كە ئیتر دەوڵەت پێویستی پێیان نەبوو و لەوێ یارییت ئەكرد؟ ئەویش دەیگوت :” دیارە یارییم دەكرد.” و لێم دەپرسی هیچكات لە “بلۆجی” لە “بەندەری سێن ئانتۆنی” كاری كردووە؟ ئەو دەیگووت “دیارە كارم كردووە.”

دواتر لێم دەپرسی :”ویلی، ئەو مایكرۆفۆنانە بەو كاڤەرە ئیسفەنجییەی سەر مایكرۆفۆنەكە ناتترسێنێت؟” ئەو دەیگوت”بۆچی نا؟ زۆر دەمترسێنێت بەڵام ئیزن نادەم ترس بەسەرمدا زاڵ بێت.”

دواتر ئەو (یان ئەویتر “ویلی” یان “وید”) ئەڵێت “خوات لەگەڵ هاوڕێم.” و سواری لیمۆزینێكی تایبەت دەبێت، ئەو لیمۆزینەی شۆفێرەكەی بەدرێژایی ئەو كاتانەی پێكەوە قسە دەكیەن لەپشت سوكانەكە دانیشتوەو چاوەڕێی دەكات و لە پاركی”ویلی و وید” ئەچێتە دەرەوە.

منیش ئیتر نایبینمەوە. بەڵام تا ئەوكاتەی دەمرم خۆم بە قەرزداری دەزانم بە هۆی ئەو یارمەتییەكانییەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button