كه ژنان به‌یانیان جل ده‌پۆشن ده‌كرێت ئاڵ و گۆڕێكی جوانی به‌هاكان ببینی، ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ژنه تا چه‌ند تازه‌یه و تۆ تا ئێستا جل پۆشینیت نه‌بینیوه. خۆشه‌ویستی یه‌كتریش بوون و دوێنێ شه‌ویش پێكه‌وه خه‌وتوون و هه‌موو كارێكتان پێكه‌وه كردووه‌و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و جله‌كانی بپۆشێت.
ره‌نگه تۆ نانی به‌یانیت خواردبێت و ئه‌و كۆته‌كه‌ی كردبێته به‌ری و به له‌شی نه‌رم و نۆڵییهوه له چێشتخانه‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خواردنێكی ساده‌ی به‌یانیانت بۆ ئاماده بكات و پێكه‌وه دانیشتن و تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی شیعره‌كانی ریكله قسه‌تان كرد و سه‌رت سووڕما به‌وه‌ی كه ئه‌و چه‌نده ده‌زانێت.
ئێستا هه‌ردووكتان ئه‌وه‌نده‌تان قاوه خواردۆته‌وه كه ئیتر هیچتان بۆ ناخورێت و ئه‌و جله‌كانی كردۆته به‌ری و كاتی ئه‌وه‌یه بڕواته‌وه بۆ ماڵی خۆیان وكاتی ئه‌وه‌یه بڕواته سه‌ر كار و تۆ ده‌تهه‌وێت ته‌نها بیت، له به‌ر ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه بڕێك كارت هه‌یه و ده‌تانهه‌وێت پێكه‌وه بڕۆنه ده‌ره‌وه‌و پیاسه‌یه‌كی خۆش بكه‌ن و كاتی ئه‌وه‌یه تۆ بگه‌ڕێیته‌وه ماڵه‌وه‌و كاتی ئه‌وه‌یه تۆ بڕۆیته سه‌ر كار و ئه‌و له ماڵه‌وه بڕێك كاری هه‌یه.
یان… ره‌نگه ئه‌مه ته‌نها عه‌شقه. به هه‌رحاڵ ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و جله‌كانی بكاته به‌ر و جل كردنه به‌ری زۆر جوانه. له‌شی بهرهبهر داده‌پۆشرێت و جل و به‌رگه‌كانی جێگای ده‌گرێته‌وه. جۆرێك پاكیزه‌یی له‌م كاره‌دا هه‌یه. ئێستا جله‌كانی كردۆته به‌ری و سه‌ره‌تا به كۆتایی گه‌یشتووه.