چیرۆکی وەرگێڕان

مێژوویەكی زۆر كورت لە ژیانی پۆست پیشەسازی

David Foster Wallace

 

دەیڤید فۆستێر واڵاس: رۆماننووس و چیرۆكنووسی ئەمریكایی، رۆژی 21 فێبریواری 1962 لە دایكبووە. لە زانكۆی پۆمۆنا لە كلارمۆنتی كالیفۆڕنیا  وانەی دەگوتەوە. زیاترین ناوبانگی بە هۆی رۆمانی “گاڵتەی بێ كۆتایی”(1996)ەوە بوو كە ساڵی 2006 لە لایەن گۆڤاری تایمەوە وەك یەكێك لە باشترین 100 رۆمانی ئینگلیسی زمان لە ساڵی 1923ەوە تا ئێستا ناسرا. واڵاس دوازەی سێپتەمبەری ساڵی 2008 خۆی خنكاند.

 

كە ئەوانیان بەیەك ناساند، پیاوەكە بەو هیوایەی بتوانێت جێگای خۆی لە دڵیدا بكاتەوە، دەستی كرد بە شۆخی كردن، ژنە دەستی كردە پێكەنین بەو هیوایەی خۆشی لێی بێت. دواتر هەركام بە ماشێنی خۆیان رۆشتن، چاویان بڕیە پێشەوەی خۆیان و ناوچایان گرژ كردبوو. ئەو پیاوەی ئەوانی بە یەكتر ناساندبوو هیچكامیانی خۆش نەدەویست، بەڵام وا خۆی دەردەخست كە خۆشی دەوێن. نیگەران بوو كە پێوەندی خۆی لە گەڵ كەسانیتر بپارێزێت، كەس نەیدەزانی. بەڵام ئێستا كەسێك ئەوەی دەزانی.

سەرچاوە:

http://www.mat.upm.es/~jcm/wallace-history.html

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button