مانیفستی شێتی ھەستێکی شێتانەی منە بە پێکەنینە گاڵتە جاڕانەکانی (تۆ، ئەو ،ئەمان،ئێوە، ئەوان.)
لە کاتێکی بێ جووڵەو وەرزێکی نادیارا دەستمان کرد بە نووسینەوەی ئەم مانیفستە.
ئێمە نووسیمان و ئێوە رەھاتان کرد. بێ ئەوەی بیرتان لە ژانی نووسینێک کردبێتەوە.
ھەر بە پێی ئەم نووسینە:
کات: نادیار
شوێن :ژوورێکی تاریکء شێدار
نووسەر:من+ ئەو
خوێنەر::تۆ
ژێدەر: ھەندێ بەڵگەی مێژووی لەوانە:
١-مێژووی شێتیەتی میشێل فۆکۆ
٢-وەھای گوت زەردەشت
٣-ھەندێ لە کتێبەکانی سادقی ھیدایەت لەوانە(بوف کور)
٤-چیرۆکێکی رەزا عەلی پوور
٥-چەن گۆرانییەکی ماملێ و لەیلا