لە یەكێ لە رۆژەكانی حەوتووی رابردوودا لە یەكێ لە شەقامەكانی تۆكیۆ بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دوو كورتە باڵام دی. ئەوان وێنایەكی تەواو بوون لە هەڵكەوت و دەربڕی ئەم راستییە بوون كە ژیانی هیچ شتێ و لە راستییدا هیچ شتێ پێش بینی ناكرێ. ئینسان بە راستی نازانێ چ روو دەدا.
من هەموو دەم شەیدای كورتە باڵاكان بوون سەرنجم بۆ لای خۆیان رادەكێشن. هەر كات یەكیان دەبینم لە سەرسووڕمان و خۆشحاڵیدا لەوەدایە دڵم لە لێدان كەوێ. بە گشتی من شەیدای كورتە باڵاكانم. دەڵێن كورتەباڵاكان وەك مناڵ وان. زۆر كەس كە كورتە باڵاكان دەبینێ رێك ئەوە بە بیریاندا دێ كە كورتە باڵاكان وەك مناڵ وان. بەڵام من ئەم وتەیە بە شتێكی ناراست دەزانم. لام وایە كورتە باڵاكان هیچ كات مناڵ نەبوونە. لام وایە ئەوان بەم شێوەیەی كە هەن و هەر وەك چۆن كە هەن لە دایك بوون و بەم شێوەیە هەردەم بیست ساڵیان بووە. لام وایە كورتە باڵاكان كە لە دایك بوون بیست ساڵیان تەمەن بوەو بۆ وێنە هیچ پێویستیان بەوە نەبووە زمان فێر بوون. چون هەر لە سەرەتاوە زمانیان دەزانی.
هەوڵدەدەم وریا بم كەس نەڕەنجێنم. پێم خۆش نییە كەس لێم زویر بێ. دەزانم كورتە باڵاكانیش كەسانێكن بە هەست و سۆز و ئاوات و خواستی وەك سەرجەم مرۆڤەكان و ناچارن هەندێ جار رووبەڕووی ئەم كێشانە ببنەوە.
بەمەشەوە من شەیدای كورتە باڵاكانم وسەرنجم بۆ لای خۆیان رادەكێشن.
رەنگە لەو رۆژەدا لە تۆكیۆ كۆنگرەی كورتە باڵاكان بەڕێوە چووبێ و هەموو نوێنەرەكانی ئەو كۆنگرە بە ماوەی یەك كاتژمێر لە بە لامدا هاتوون.