جۆزه ئێدمۆند پاس سۆلدان (Jose Edmundo Paz Soldan ) چیرۆكنووس و رۆماننووسی خه‌ڵكی بۆولیوی. ساڵی 1967 له دایك بووه. 7 رۆمان وسێ كۆمه‌ڵه چیرۆكی هه‌یه. به‌رهه‌مه‌كانی بۆ به‌شێكی زۆر له زمانه زیندوه‌كانی دونیا وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وە.
وایسه‌ر 7 ساڵی ته‌مه‌ن بوو زانی له قوتابخانه بێزاره و بڕیاری دا ئیتر نه‌ڕوات بۆ قوتابخانه. به‌لاَم وه‌ك هه‌موو كات به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی به گوێی دایكی بكات كه دوای مه‌رگی باوك، وایسه‌ر ته‌نها منداڵی بنه‌ماڵه و هه‌موو دڵخۆشی دایكی بوود. جلی قوتابخانه‌ی له به‌ر ده‌كرد و ده‌ڕۆشت بۆ قوتابخانه. نیوه‌ڕۆ كه ده‌گه‌ڕایه‌وه زۆر به گه‌رمی باسی له وانه‌كان و قوتابخانه و تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كرد. هه‌ندێ جاریش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت درێژه به فێله‌كه‌ی بدات نووسراوه‌كانی مامۆستاكانی ده‌هێنا كه له سه‌ری نووسرابوو زۆر باشه.
هه‌ندێ جار هاوپۆلییه‌كانی پێشتری ده‌هێنایه ماڵه‌وه به‌وه‌ی كه ئێواران پێكه‌وه بن وه‌ك ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ن له خوێندنه‌كانیدا. دایكی باوه‌ڕی پێی بوو هه‌ر بۆیه هیچكات سه‌ردانی قوتابخانه‌ی نه‌كرد به‌وه‌ی بزانی ده‌رسه‌كانی چۆنه و گومانی نه‌كرد به‌وه‌ی بۆچی ئیتر كۆبوونه‌وه‌ی دایكان و باوكان به‌ڕێوه ناچێت به‌وه‌ی ئه‌و تێیدا به‌شداری بكات. هه‌موو مانگێك پاره‌ی مانگانه‌ی قوتابخانه‌ی ده‌دا به كوڕه‌كه‌ی به‌وه‌ی به‌جێگه‌ی ئه‌و كه زۆر سه‌رقاڵه بیبات و بیخاته بانكه‌وه ئیتر دایكیشی ئه‌زیه‌ت نه‌ده‌بوو.
ئه‌م شته هه‌ر به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی كه كاتی رێ و ره‌سمی كۆتایی خوێندن هات. ئه‌و رۆژه پشت ئێشه‌یه‌كی وه‌ها گرت كه نه‌یتوانی له قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی بێته خواره‌وه. دایكیشی كه تا راده‌یه‌ك نیگه‌ران ببوو، خوشحاڵ بوو به‌وه‌ی ناڕواته رێ و ره‌سمه‌كه و هیچكام له مامۆستا و قه‌شه‌كان نابینێت كه قوتابخانه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد و دایك و باوكی منداڵه‌كانیش نابینێت.
رۆژی دواتر كه وایسه‌ر شه‌هادی ساخته كراوی شه‌شی ئه‌عدادی هینایه‌وه ماڵه‌وه نه‌یتوانی به‌ر به گریانه‌كه‌ی بگرێت به‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی سه‌لماندوویه‌تی زه‌حمه‌ته‌كانی دایكی به هه‌ده‌ر نه‌داوه. كوڕه‌كه‌ی رۆشته زانكۆ، وایسه‌ر به دایك وت كه ده‌یهه‌وێ ببێت به دوكتۆر و 6 ساڵی ره‌به‌ق كاری تاقه‌ت پڕووكینی له پێشه.
به‌لاَم ئه‌و ساڵانه‌ی له پێشیدا بوون به هیچ شێوه‌یه‌ك دژوار نه‌بوو و به یارمه‌تی ساخته‌كاری و قۆپیه‌كردن زۆر باش ده‌ڕۆشتنه پێش. هه‌ڵبه‌ت رێكخستنی رۆژی ته‌واو كردنی زانكۆ زۆر ئاسان نه‌بوو. ناچار بوو چل و سێ كه‌س له هاوڕێكانی بێنێت و وه‌ك هاوپۆلی میوانداریان بكات و شازده هونه‌رمه‌ند بێنێت به‌وه‌ی كه ده‌وری لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و مامۆستاكان بگێڕن و ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی شاری به‌كرێ گرت و رێك هاوكات له گه‌ڵ رێ و ره‌سمی زانكۆ له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی زانكۆ، رێ و ره‌سمی كۆتایی هێنان به خوێندنی خۆی به‌ڕێوه‌برد ـ دایكی وایسه‌ری له باوه‌ش كرد و گریا.
دواتر عیاده‌ی كرده‌وه و بوو به دوكتۆر و هه‌موو رۆژێك له كاتژمێر 3 بۆ 7ی ئێواره نه‌خۆشییه درۆینه به‌كرێگیراوه‌كانی ده‌رمان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دایكی كه هه‌ندێ جار بێ ئاگاداری ئه‌و سه‌ردانی عیاده‌كه‌ی ده‌كرد گومان نه‌كات. به‌مه‌شه‌وه لای وانه‌بوو كارێكی خراپ ده‌كات و كاتی خۆی به هه‌ده‌ر ده‌دات. عیاده‌كه‌ی ره‌نگ و بۆیه‌كی باشی هه‌بوو و ئه‌و تابلۆیه‌ی كه ئابڕووی ئه‌وی ده‌كڕیه‌وه وای ده‌كرد فێڵه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وێـت. له‌م كلاَونانه سه‌ره پاره‌یه‌كی باشیشی ده‌ستكه‌وت.
9 ساڵ دواتر هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد.دایكی هاته عیاده‌كه‌ی و پێی وت سه‌ری زۆر دێشێت و هاواری بوو له سه‌ر ئازاری سه‌ر. چاوی لێ‌كرد و پێی وت سه‌رئێشه‌یه‌كی ساده‌یه و زۆر زوو چاك ده‌بێت و هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه. دوو مانگ دواتر دایكی مرد. پزیشكی یاسایی هۆی مه‌رگه‌كه‌ی بۆ كیسێك گێڕایه‌وه كه له مێشكی‌دا بوه‌و كاتی خۆی ده‌رمان نه‌كراوه. ئه‌گینا ده‌رمانی ئاسان بوو. كوڕه‌كه‌ی خۆی به تاوانبار نه‌ده‌زانی. كه چاوی له رابردووی ده‌كرد و ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ته‌مه‌نی 7 ساڵی به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌یشت هه‌مووی هه‌ڵه‌ی دایكی بووه ، ئه‌گه‌ر وانه‌بایه ئه‌م مه‌رگه رووی نه‌ده‌دا، كه وایه كه‌س تاوانبار نییه جگه له دایكی.