کۆمەڵە چیرۆکی دار و گەڵا، کۆمەڵە چیرۆکێکی فەنتازیاییە لە نووسینی چیرۆکنووس و رۆماننووسی ناوداری ئەمریکایی، جان رۆناڵد رۆئل تۆڵکین (جەی، ئاڕ، ئاڕ، تۆڵکین).
ئەم کۆمەڵە چیرۆکە، ٣ چیرۆکی درێژ دەگرێتە خۆ بە ناوەکانی (گەڵا بەرهەمی نیگل)، (ئاسنگەر و ئەستێرەی سێحری) و (وەرزێر و ئەژدیها). هەر وەها پێشەکی ئەم بەرهەمە لە لایەن نووسەری ناوداری فارسەوە ، موراد فەرهادپوورەوە نووسراوە کە وەرگێڕی ئەم بەرهەمەیە بۆ زمانی فارسی. لەم پێشەکییەکەدا موراد فەرهادپوور باس لە تایبەتمەندییەکانی چیرۆکی فەنتازیایی دەکات.