لێره. له هه‌یوانی هۆتێل”درۆش نۆ ئار” پاش نیوه‌ڕۆكانی هاوین پیره‌ژنه‌كان له ده‌وری یه‌كتر كۆ ده‌بنه‌وه‌و پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن . ناویانم ناوه خاتوونه‌كانی هۆتێل “درۆش نۆ ئار” . خاتوونه‌كانی هه‌موو رۆژێ ، هه‌موو دوانیوه‌ڕۆكانی هاوین مرۆڤ ده‌توانێ به درێژایی ته‌مه‌نی له ژیان خۆی بدوێ ، ژیان شایانی بایه‌خه. خاتوونه‌كان له‌و هه‌یوانه‌ی كه ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌ریا داده‌نیشن‌و تا لای ئێواره ، تا كاتێ كه هه‌وا فێنكه قسه ده‌كه‌ن. زۆر جار كه‌سانێك له لایانه‌وه ره‌ت ده‌بن‌و گوێ ده‌ده‌نه قسه‌كانیان، ژنه‌كان فه‌رموو لای خۆیانیان ده‌كه‌ن. ژنه‌كانی “درۆش نۆ ئار” له‌و ژنانه‌ن كه رووداوه‌كانی ژیانیان یان ژیانی كه‌سانی تر و بوونه‌وه‌ره‌كانی‌تر به شێوه‌ی بێوێنه ده‌گێڕنه‌وه. هه‌ڵقوڵاو له وێرانه‌كانی شه‌ڕ، دوای چل ساڵ سه‌باره‌ت به ئورووپای ناوه‌ند ده‌دوێن . هه‌موو ساڵێك كه‌سانێ له‌م هوتێله كه ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌ریا له ده‌وری یه‌ك كۆ ده‌بنه‌وه بۆ قسه كردن. له ساڵه‌كانی 1940دا ئه‌م ژنانه بیست تا بیست‌و پێنج ساڵیان ته‌مه‌ن بوو. زۆربه‌یان دانیشتوی گه‌ڕه‌كی “پاس پاریسن”. وشه‌ی”خاتوونه‌كان” بێ مانایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاتوونه‌كانی “مانش” نه‌ناسێت. ئه‌م ژنانه به پێوه‌ندی دۆستانه‌و دیمانه‌و رابواردن‌و هه‌ڵسووكه‌وتی دیپلۆماتانه‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی سه‌ما كردن له ڤیه‌ننا‌و پاریس، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ قوربانییه‌كانی ئاشویتس‌و دوورخراوه‌كانی ئه‌و سالاَنه له هاویندا سه‌ر له‌نوێ بناغه‌ی ئورووپایان داده‌ڕێژنه‌وه. پرۆستیش جار‌وبار سه‌ردانی ئه‌م هوتێله‌ی كردووه. پێده‌چێ هه‌ندێ له‌م خاتوونانه ناسیبێتیان. میوانی ژووری 111 به‌رامبه‌ر به ده‌ریاكه. ده‌ڵێن”سوانیش” لێره بووه. هه‌ر لێره و له‌و دالاَنانه‌دا، لێره‌وه‌وه ره‌ت بووه. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌م ژنانه گه‌نج بوون.