چیرۆکی وەرگێڕان

ئه‌و پیاوه‌ی‌ هاواری‌ ده‌كرد تێرازا

ئیتالۆ کالڤینۆ

له‌ شۆسته‌كا پیاسه‌م ده‌كرد. چه‌ن هه‌نگاو گه‌ڕامه‌ دواوه‌. له‌ ناوه‌ڕاستی‌ وه‌ك بڵه‌نگۆ گرت به‌ به‌رده‌مماو به‌ره‌و نهۆمی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ بینایه‌ك هاوارم كرد:” تێرازا”

سێبه‌ره‌كه‌م ترسا‌و له‌ ژێر تیشكی‌ مانگا له‌ ژێر پامدا خۆی‌ شارده‌وه‌.

كه‌سێ‌ خه‌ریكی‌ پیاسه‌كردن بوو. هه‌مدیسان هاوارم كرد” تێرازا”

پیاوه‌كه‌ گه‌یشته‌ لام‌و وتی‌:

“هه‌ر چه‌ن به‌رز هاوار بكه‌ی‌ ده‌نگت نایگاتێ‌. وه‌ره‌ پێكه‌وه‌ هه‌وڵ‌ بده‌ین، تا سی‌ ده‌ژمێرین پێكه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ین.

ئه‌و وتی‌:”

یه‌ك، دوو، سێ‌

ئێمه‌ پێكه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ین

-تێرازااااااا.

كه‌سێكی‌ترمان پێ‌ په‌یوه‌ست ده‌بێ‌، چاره‌كه‌ سه‌عاتێ‌ دواتر ده‌سته‌یه‌كی‌ 20 كه‌سی‌ له‌وێ‌ كۆبۆوه‌. هه‌ر چه‌ن ماوه‌ جارێ‌ كه‌سێكمان پێ‌ په‌یوه‌ست ده‌بوو. له‌ هه‌موو ئه‌م ماوه‌دا رێكخستن بۆ بانگ كردنێكی‌ باش ئاسان نه‌بوو.هه‌میشه‌ كه‌سێ‌ به‌ر له‌ وتنی‌ 3 ده‌ستی‌ ده‌كرد به‌ هاوار كردن یان كه‌سێكی‌ تر هه‌ر نه‌یده‌بڕیه‌وه‌و درێژه‌ی‌ پێده‌دا.

به‌لاَم له‌ كۆتاییدا تا راده‌یه‌ك پێكه‌وه‌ هاوئاهه‌نگ بووین. رێك كه‌وتین به‌وه‌ی‌ كه‌ (ت) ده‌بێ‌ ئارام‌و درێژ،( ر) به‌رز‌و درێژ‌و (زا) ئارام‌و به‌رز بوتری‌. دنگه‌كه‌ باش بوو. به‌لاَم هێشتا ده‌مه‌بۆڵه‌یه‌ك سه‌ری‌ ده‌گرت‌و دواتر زۆر زوو كۆتایی پێده‌هات.

هه‌موو بۆ بانگ كردن ئاماده‌ بوون. كه‌سێ‌ كه‌ به‌ ده‌نگیه‌وه‌ وا دیار بوو كه‌ ده‌بێ‌ ده‌موو چاوێكی‌ پڵ پڵی‌ هه‌بێ‌، پرسی‌:

دڵنیان له‌ ماڵه‌وه‌یه‌؟

وتم: نه‌

كه‌سێكی‌ تر وتی‌: چه‌ن ناخۆشه‌! كڵێڵه‌كه‌ت له‌ بیر چووه‌. مه‌گه‌ر وا نییه‌؟

وتم:له‌ راستیدا من كڵێڵم پێیه‌.

هه‌موان وتیان: زۆر چاكه‌ ئه‌ی‌ بۆ ناچیته‌ سه‌ره‌وه‌؟

وه‌لاَمم داوه‌: من لێره‌ ناژیم. من له‌ شوێنێكی‌ تری‌ ئه‌م شاره‌ ده‌ژیم.

كه‌سه‌ ده‌م‌و چاو پڵ پڵه‌كه‌ پرسی‌: بمبووره، ده‌بێ‌ بمبووری‌! كه‌ وایه‌ كێ‌ لێره‌ ده‌ژی‌؟

وتم: من به‌ راستی‌ نازانم.

حه‌شیمه‌ته‌كه‌ سه‌ریان سووڕما. كه‌سێ‌ كه‌ زمانی‌ ده‌گیرا پرسی‌:

تكایه‌ بۆمان بڵێ، ئه‌ی‌ بۆ وه‌ستاوی‌‌و هاوار ده‌كه‌ی‌ تێرازا؟

 وتم چون دل له‌ دوام. ئێوه‌ پێتان خۆشه‌ ده‌توانین بانگی‌ ناوێكی‌ تر بكه‌ین‌و یان له‌ شوێنێكی‌تر ئه‌م كاره‌ بكه‌ین.

ئه‌وان لێم ره‌نجان. كه‌سه‌ ده‌مووچاو پڵ پڵه‌كه‌ پرسی‌:

هیوادارم گاڵته‌ت پی‌ نه‌كردبێتین؟

به‌ دڵشكاویه‌وه‌ وتم: بۆ چی‌؟

بۆ ئه‌وه‌پێیان بڵیم كه‌ من مه‌به‌ستی‌ خراپم نه‌بووه‌، رووم كرده‌ ئه‌وانی‌تر. سه‌ره‌تا شه‌رمیان كرد. كه‌سێ به‌ مێهربانییه‌وه‌ وتی‌:

– سه‌رنج بده‌ن، جارێكی‌تر هاوار ده‌كه‌ین ‌و دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانمان.

بۆیه‌ جارێكی‌تر پێكه‌وه‌ هاوارمان كرد:

یه‌ك، دوو، سێ‌، تێرازا!

به‌لاَم زۆر باش نه‌بوو.حه‌شیمه‌ته‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانیان، ده‌سته‌یه‌ك له‌ملاه‌وه‌و ده‌سته‌یه‌كی‌ تر له‌و لاوه‌. ده‌توانم بڵێم گه‌یشتبوونه‌ ناوه‌ڕاستی‌ فولكه‌كه‌ كه‌ هه‌ستم كرد  كه‌سێ‌ هێشتا هاوار ده‌كا(ت-ر-زا). كه‌سێ‌ ده‌بێ‌ له‌وی‌ وه‌ستا بێ‌‌و هاوار بكات. كه‌سێكی‌ كۆلنه‌ده‌ر‌و شێلگیر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button