چیرۆکی وەرگێڕان

لە تاریکیدا

ن: ستیڤان لانکەر

پیاوە نابیناکە رۆژیکی خۆشی لە ماڵی هاوڕێکەی بەسەربرد. شەو، ئەو دەمانەی دەیویست بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی داوای لە هاوڕێکەی کرد لەنتەرێکی پێ بدات. هاوڕێکەی بە سەرسووڕمانەوە پرسی:

“لەنتەر؟ خۆ لەنتەر بەرچاوی تۆ روون ناکاتەوە.”

پیاوەکە وەڵامی دایەوە:” لەنتەرم بۆ خۆم ناوێت. بۆ خەڵکم ئەوێت بۆ ئەوەی بمبینن و خۆیانم لێ نەدەن”.

لەنتەرەکەی لە هاوڕێکەی وەرگت و کەوتە ڕێ. زۆر نەڕۆشتبوو پیاوێکی بە قایمیی خۆی پیا کێشا. پیاوە نابیناکە هاواری کرد :” ناکرێ ئاگات لە خۆت بێت؟ مەگەر لەنتەرەکەم نابینی؟”

پیاوەکە زۆر لەسەر خۆ و بە ئەدەبەوە وەڵامی دایەوە :” نا بەداخەوە بەڕێز، وەک ئەزانی من نابینام”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button