چیرۆک
-
لە بەر ئەوی باران
هەموو كات شتێ لە شوێنێكەوە دەست پێدەكات. شوێنێ هەیە بۆ دەست پێكردنی هەموو شت. شوێنێ! خاڵێ(.). خاڵ سەرەتایە بۆ دەست پێكردنی هێڵ. هێڵ رێگایەكە بۆ گەیشتن بە شوێن. هەر هێڵەو لە بێ ئەژمار خاڵ پێك هاتووە. هەر خاڵەو سەرەتایەكە بۆ دەستپێكردنی هێڵێ. ئەم هێڵە رەنگە بتگەیەنێتە شوێنێكو رەنگیشە….. هەموو شتەكان لەو چوارشەممەوە دەستی پێكرد. ئەو چوارشەممەی كە وای…
زیاتر -
هیچ و تەنانەت هیچ
جاڵجاڵووکە تاڵ تاڵ، ماڵ دەچنێت و پیاو لە بیری خۆیدا ھەموو پازڵەکان جوانەکان یەکدەخات و ماڵێکی بچووکی پڕ لە جوانی لێدرووست دەکات. تۆ سەر بە ھەموو کونج و کەلەبەری ماڵەکەدا دەکەی. خۆت لە ھەموو ئەو جوانییەدا دەبینیتەوەو دەستێک بە سەر و سمێڵی تاشراوتا دینیت. خانم گسکێکی بە دەستەوەیە. دێت ماڵەکە بماڵێت بای گسکەکە ھەموو رەنگ و پازڵ و جوانییەکە لە…
زیاتر -
گەڕانەوەی گەورە
شار بە دووکەڵی جگەرەی گەورەکان رەش ھەڵگەڕاوە. ئەم رەش ھەڵگەڕانە ھەموو شتی رەش کردوە. رەش کردنێ کە ھەموو شتەکان بە رەش دەبینی. روخساری مرۆڤەکان، تابلۆی ھونەرمەندێکی کۆبیست، نامەی کچێکی ئەویندار، و… . ئا… ئا… باسم لە نامەی کچێکی ئەویندار کرد. ئەم رەش ھەڵگەڕانە تەنانەت عەشقی ئەوانیشی رەش کردوە. درزێکی سپی لە ناو ئەم ەرشستانەدا نابینرێت. ئەم رەشستانە روخساری ھەموومانی گۆڕیوە،…
زیاتر -
چاوەڕوانی
دیسان وەک ھەمیشە ناچارم بەلای تەماشای فووتباڵەوە دانیشم و گوێ بدەمە ھات و ھاواری ئەوانیدی و شادی بەشێکیان و نیگەرانی بەشێکیترین ببینم. لەوەتی لێرەم ھەر چەند ماوە جارێک ئەم شتە دووپات دەبێتەوە، دابەش بوونی کەسەکان لە ناو رەنگەکاندا مانایەکی ھەیە. من ھیچ لەو مانایە ناگەم و ناشمھەوێ لە گەڵ تۆپێکی خڕدا ھەڵبەز و دابەز بکەم یان چاوم پڕ بێ لە…
زیاتر -
مانیفستی شێتی
مانیفستی شێتی ھەستێکی شێتانەی منە بە پێکەنینە گاڵتە جاڕانەکانی (تۆ، ئەو ،ئەمان،ئێوە، ئەوان.) لە کاتێکی بێ جووڵەو وەرزێکی نادیارا دەستمان کرد بە نووسینەوەی ئەم مانیفستە. ئێمە نووسیمان و ئێوە رەھاتان کرد. بێ ئەوەی بیرتان لە ژانی نووسینێک کردبێتەوە. ھەر بە پێی ئەم نووسینە: کات: نادیار شوێن :ژوورێکی تاریکء شێدار نووسەر:من+ ئەو خوێنەر::تۆ ژێدەر: ھەندێ بەڵگەی مێژووی لەوانە: ١-مێژووی شێتیەتی میشێل…
زیاتر -
٨ پەردە
لە دەسپێکی نووسراوەیەکەوە تا ئەنجامی ئەو نووسراوە مەودایەکە بۆ لەدایکبوونی نووسەر.مەودایەک کە بە لەدایک بوونی نووسراوەو نووسەر دەناسرێت. ھەرچەشنەھەوڵێک بۆ دیاری کردنی ناوی ئەم بابەتە چەشنێکە لە بێھوودە کاری. مەودای نیوان نووسەر و نووسراوە ئەو کاتەیە کە شکسپێر بە کاتی ھەستیاری ناو دەبات. لێرەدا ئەم کاتە ھەستیارە بە لەدایک بوونی نووسەر دەمرێ. بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە لێرە کلیک بکە
زیاتر