چیرۆکی وەرگێڕان
-
مه‌رگی باوكم.
دایكم ساڵێك پێش باوكم مردبوو. حه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی باوكم مرد، من ته‌نها، له ماڵه‌كه‌یدا بووم. ماڵی له ئاركادیا بوو و من كه نزیكترین كه‌س بووم به‌و، چه‌ند رۆژ دوای مه‌رگی، له چوونمدا بۆ شانتا ئانیتا كوت و پڕ بڕیارمدا سه‌ردانێكی بكه‌م. رێ و ره‌سمی ناشتن ته‌واو ببوو، هه‌ربۆیه هیچكام له جیرانه‌كان نه‌یانده‌ناسیم. چوومه چێشتخانه و له به‌لۆعه‌كه په‌رداخێك ئاوم بۆخۆم…
زیاتر -
خەو
كاترینە وێبر(Katherine Weber) كاترینە وێبر له دایكبووی12 ی نۆڤه‌مبه‌ری 1955، چیرۆكنووسی ئه‌مریكایی، یه‌كه‌م چیرۆكی ساڵی 1993 به ناوی (Friend of the Family)بڵاو كرده‌وه. یه‌كه‌م رۆمانی ساڵی 1995 به ناوی (Objects in Mirror Are Closer Than They Appear) بڵاو كرده‌وه. ئه‌م رۆمانه ساڵی 1996 چووه ناو لیستی 50 رۆمانی پڕهه‌راو هوریای نووسه‌رانی گه‌نجی ئه‌مریكاوه. رۆمانی دووهه‌می (The Music Lesson) ساڵی 2000…
زیاتر -
دۆدۆ
دۆدۆ.[1] ن: بێن لۆری [2](Ben Loory) لە ئینگلیزییەوە: مستەفا زاهیدی هەبوو نەبوو، دۆدۆیەک هەبوو کە لەگەڵ سەرجەم دۆدۆکانیتر مرد. بەڵام کوت وپڕ هەستایەوەو دانیشت دەستی کرد بە هەڵاتن بەملاو ئەولادا و هاواری ئەکرد، لەگەڵ ئێوەمە. چاو لێ بکەن من دۆدۆم و هێشتا زیندووم. هەڵبەت کەس بڕوای پێ نەدەکرد، لەبەر ئەوەی سەرجەم دۆدۆکان مردبوون. پێیان وت واز بێنا دۆدۆکان مردوون.…
زیاتر -
ئەتهەوێ چی بڵێی؟
هۆبێرت وەک دیاری کریسمەس مناڵێکی پێشکەش بە چاڕڵز و ئیرێن کرد. مناڵەکە، کوڕێک بوو بە ناوی پۆل. چارڵز و ئیرێن کە چەند ساڵ بوو مناڵیان نەدەبوو، زۆریان پێخۆش بوو. لای تەختی خەوی مناڵەکە ئەوەستان و چاویان لەسەری بوو. نەیاندەتوانی لەوە زیاتر هیچ شتێکی بۆ بکەن. مناڵێکی جوانی قژ و چاو رەش بوو. چاڕڵز و ئێرێن لێیان پرسی، لە کوێ هێناوتە؟…
زیاتر -
ئه‌و پیاوه‌ی هاواری ده‌كرد تێرازا
له شۆسته‌كا پیاسه‌م ده‌كرد. چه‌ن هه‌نگاو گه‌ڕامه دواوه. له ناوه‌ڕاستی وه‌ك بڵه‌نگۆ گرت به به‌رده‌مماو به‌ره‌و نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بینایه‌ك هاوارم كرد:” تێرازا” سێبه‌ره‌كه‌م ترسا‌و له ژێر تیشكی مانگا له ژێر پامدا خۆی شارده‌وه. كه‌سێ خه‌ریكی پیاسه‌كردن بوو. هه‌مدیسان هاوارم كرد” تێرازا” پیاوه‌كه گه‌یشته لام‌و وتی: “هه‌ر چه‌ن به‌رز هاوار بكه‌ی ده‌نگت نایگاتێ. وه‌ره پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین، تا سی ده‌ژمێرین پێكه‌وه…
زیاتر -
دوکتۆری نازی
من پیاوێكم كە كێشەم زۆرە، لام وایە زۆربەی ئەو كێشانە خۆم درووستم كردووە. مەبەستم ئەو كێشانەیە لە گەڵ ژنەكان، قومار و دوژمنی لە گەڵ تاقم و گرووپەكانی خەڵك هەمە، هەرچەن ئەم تاقم و گرووپانە گەورەتر بن دوژمنی من لە گەڵیان زۆرترە. دەڵێن كەسێكی بێزاركەر و رەشبینم. هیشتا جوان لە بیرمە ژنێك قیژاندی بەسەرمدا:”بەنەفرەت بیت تۆ هەموو شت بەڕەش ئەبینی! ژیان…
زیاتر -
چیرۆكێكی كورت ده‌رباره‌ی ژیانی هاوچه‌رخ له كالیفۆڕنیا
تا حه‌ز بكه‌ن چیرۆك هه‌یه كه سه‌ره‌تاكه‌ی داهێنه‌رانه و نوێ بێت. به‌لاَم ئه‌مه چیرۆكێك نییه له‌و چیرۆكانه. لام وایه ته‌نها رێگایه‌ك كه بكرێ چێرۆكێك ده‌رباره‌ی ژیانی هاوچه‌رخ له كالیفۆڕنیا بنووسین، ئه‌و كاره‌یه جاك له‌نده‌ن له سه‌ره‌تای گورگی ده‌ریادا كردی. ئه‌م سه‌ره‌تایه بۆ ساڵی 1904 شتێكی گونجا بوو. دوور نییه بۆ ساڵی 1969ش وا بێت. لام وایه سه‌ره‌تایه‌كه كه ده‌توانێ…
زیاتر -
بۆرخس و من
ئەوەی روو ئەدا بۆ ئەوپیاوەی تر، بۆ بۆرخس ، روو ئەدا. لە شەقامەكانی بۆئینس ئایرێس دا پیاسە دەكەم، هەندێ جار – رەنگە لە رووی عادەتەوە بێ- دەوستم و چاو لە سەر تاقی دەرگایەكی كۆن یان دەرگایەكی ئاسنین دەكەم، لە رێگەی نامەكانەوە ئاگاداری حاڵی بۆرخس و ناوی لە خشتەی لێژنەی مامۆستاكانی زانكۆ یان لە ژیاننامەی شاعیران‌دا دەبینم. زۆرم حەز لە سەعاتە…
زیاتر -
به‌خته‌وه‌رم به ناسینتان
هیچ كه‌س نازانێ باسه‌كه چۆن ده‌ستی پێكرد. شه‌وی هه‌ینی بوو و ئه‌ودوو جووته (ژن‌و پیاوه )گه‌نجه كه هیچیان ژن‌و مێرد نه‌بوون رۆشتنه رستوورانێكی چینییه‌وه كه جێگه‌ی هه‌میشه‌ییان بوو. ژنه‌كان‌و یه‌كێ له‌و دوو پیاوه زۆر پێشتر زه‌ماوه‌ندیان كردبوو‌و ئێستا بیره‌وه‌ری ته‌لاَق له زه‌ینییاندا كاڵ ببۆوه. بۆ كه‌سێ كه له ته‌مه‌نی چل ساله‌یی نزیك ده‌بێته‌وه ژیانێكی نائارامی بووه زۆربه‌ی شته‌كان ده‌بێ به…
زیاتر -
سارۆس
هیچكات ئەم پەڕجوەوی نەویستبوو، بەڵام كە هەلەكەی بۆ رەخسا، رەتی نەكردەەوە. چاوەڕوانی لافیتەو شیرینی “بە خێر بێتەوە بۆ ماڵەكەت”ی نەدەكرد. بەڵام ئەو كاتەی بەرەو گوندەكە دەڕۆشت، چاوەڕوانی ئەوە بوو لانیكەم ئەو كەسانەی ئەو كاتەی زیندوو بوو، خۆشیان دەویست، بێن و باوەشی پێدا بكەن و ماچی بكەن. رووت بوونی بەلایەوە گرنگ نەبوو. نیوەی جەستەی كرم خواردبووی و گۆشتی گەنیوی زەرد هەڵگەڕاو لە سەر…
زیاتر









