Mustafa Zahidi
-
وتاری نووسین
ئەو شتەی دەبێ لەتەهاوە فێربین
“ماوەیەكی زۆرە بە شوێن كەسێكا ئەگەڕێم، بەعزێ وەخت رقم لە خەڵك هەڵئەستێ. بۆ نابێ كەسێكیان تیابێ؟ بەعزێ وەخت رقم لەخۆمە. ئەڵێم لەوانەیە كە خەتای من بێ. ” (كوێستانی سپی- مۆنۆلۆگی فەقێ برایم). كوێستانی سپی، كە یەكێكە لە كارەكانی دەرهێنەر تەها كەریمی بەم مۆنۆلۆگە دەست پێدەكات:” سنووری ئێران و عێراق و توركیە لەم شاخە بەیەك ئەگەنەوە، ئەم قسەم لە…
زیاتر -
وتووێژ
دەربارەی رۆشنبیری ئایینی
بەڕێز فەرهاد پوور لە رەخنەیەكدا كە ئێوە لە رەوتی رۆشنبیری دینی گرتوونانە شێوەی كار كردنی ئەم رەوتەتان بە جۆرێ بە بەرەو دوا چوون و پاشەكشە ناو بردوە، ئەمە لە حاڵێكدا ئێوە بەردەوام بە جۆرێ لە جۆرەكان پشتیوانیتان لەم رەوتە كردوەو بە پێچەوانەی هەندێ كەس كە بانگەشەی پارادۆكسیكاڵ بوونی دەكەن، ئەم رەوتەتان بە یەكێ لە بەهێز ترین نەریتەكان زانیوە كە بەرهەمی…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژ لە گەڵ جان بارت سازدانی وتووێژ: فەرشید عەتایی
جان بارت وەك خۆی دەڵێت هەم راكەری ماراسۆنە و هەم راكردنی خێرا، هەم نووسەری رۆمانەو هەم چیرۆكی كورت. زیاتر لە هەمووان جان بارت بە بۆنەی رۆمانە 800 لاپەڕەییەكانی وەك Sot-Weed Factor و كۆمەڵە چیرۆكەكانی ناوی دەركردووە. جان بارت بۆ نووسینی چیرۆكی كورتی جیاواز خەڵاتی پن\مالامودی بردەوە. چیرۆك درێژەی هەیە ، یەكێك لە باشترین كۆمەڵە چیرۆكەكانی جان بارتدا كۆمەڵێك چیرۆكی پێكەوە…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژ لە گەڵ عەلی ئەشرەف دەرویشیان
چۆن بوو بوویت بە نووسەر؟ بە رێكەوت، ساڵی سێ ناوەندی بووم، داڕشتێكم نووسی كە زۆر پێشوازی لێكرا، ئەمە بوو بە بەستێنێ بۆ ئەوە پەی بە توانای خۆم ببەم لە نووسیندا. بەڵام تا تەمەنی 30 ساڵی هیچ شتێكم بڵاًو نەكردەوە. لە زانكۆ بە هۆی ئاشنایەتی لە گەڵ جەلال ئال ئەحمەد، دوكتور ئەمیر حسێن ئاریانپوور و دواتر باقر مومنی و بەه ئازین…
زیاتر -
وتووێژ
وتوویّژ لە گەڵ دەیڤید لینچ : كە هەموو جیهان دەگۆڕدرێ سینەماش دەگۆڕدرێ
لە ئێران دەرهێنەرێكی خۆشەویست و ناسراون، بە تایبەت لە ناو رەخنەگرانی سینەماییدا، زۆربەی ئەو رەخنەگرانەی بانگەشەی ئەوە دەكەن سینەما زۆر باش دەناسن ، بە دڵنیاییەوە دەربارەی بەرهەمەكانی تۆ شتێكیان نووسیوە. بەڵام هەر ئەم رەخنەگرانە لە لێكدانەوەی دوو بەرهەمی دواییتاندا بە ئاكامێك نەگەیشتوون. ئەو كاتەی فیلم دەرهەست دەبێ، ناكرێ دەربارەی بە ئاسانی قسە بكەی. ئەو كاتەی لە گەڵ سینەمایەكی…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژی “گاردیەن” لە گەڵ ماریۆ ڤارگاس یۆسا.
“ماریو ڤارگاس یۆسا” لە حاڵێكدا ژاكتێكی وەرزشی و كراسێكی سووری لە بەردایە دەڵێت :” ئەدەبیات كار و كاسبی منە! هیچ كات ئامادە نیم دەست لەم جیهانە پڕ لە فانتزییە هەڵگرم و خانە نشین بم. منیش پێم خۆشە بڕۆمە سەر شەقام.” بارگاس یۆسا یەكێكە لە نووسەرە دیارەكانی ئەدەبی ئەمریكای باشوور. ژیانی پیشەیی خۆی لە تەمەنی 15 ساڵیەوە دەست پێ كردوە، واتە…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژ لە گەڵ مەنسوور یاقووتی
لەم رۆژانەدا چی دەكەی و بە زۆری بە چییەوە سەرقاڵی؟ لەم رۆژە تاڵ و ناخۆشانەدا، كە تاریكییەك هەموو دونیای داگرتووەو مژێكی بەربڵاو دەبیندرێ، لە لایەكەوە سەرقاڵی ئیش كردنم لە سەر دیوانی حافز چونكە هیچ كۆپییەك لەم دیوانە جیگای باوەڕ نییە، هەموو كۆپییەكانی ئەم دیوانە هەر لە حافزی قەزوینییەوە بگرە تا دەگاتە پژمان بەختیاری و خانری، ئەنجەوی شیرازی و بەهادین…
زیاتر -
وتووێژ
وتووێژ لە گەڵ پۆل ئاستێر : وشە نەبایە ئێمە ئینسان نەبووین.
رەنگە تا رادەیەك دووپاتە بێت، بەڵام “رووداوە كوتووپڕەكان” ئەوەندە لە چیرۆكەكانی ئێوەدا گرینگن كە ناكرێ بۆ جاری چەندەم دەربارەیان پرسیار نەكرێ، چونكە هەموو جارێ وەڵامێكی جیاوازتان هەیە بۆ ئەم پرسیارە، بۆچی ئەوەندە رووداوەكانتان كوتووپڕن؟ من لام وانیە هەڵكەوت گرینگترین شتی دونیا بێت، بەڵام بە هەر حاڵ بەشێكە لە جیهان و بوون. مەبەستم ئەوەیە دەزانین رووداوەكان لە رووی شانس و بەختەوە…
زیاتر -
وتاری نووسین
لە یادی كارەساتی قاڕنێدا
تئۆدۆر ئادۆرنۆ، لە یادی قوربانیانی ئاشڤیتس و رووداوی هۆلۆكاستدا بێ دەنگەی هەڵبژارد و نەینووسی، كە دەستیشی دایە نووسن ئەو بابەتێكی ناوازەو تا رادەیەكی فەراوان فام هەڵنەگری نووسی كە دەتوانین بڵێین بابەتێكە كە ئەو كارەساتە ئینسانییە بە وێنا دەكێشێ. سەبارەت بەو رووداوە ئادۆرنۆ لە رێگای ئەو نووسینەوە دەڵێ، كارەسات نووسین هەڵنەگرە، هەر بۆیە بابەتێكی نووسی فام هەڵگر نییە، وەك چۆن دووان…
زیاتر -
چیرۆکی وەرگێڕان
چیرۆكێكی كورت دهربارهی ژیانی هاوچهرخ له كالیفۆڕنیا
تا حهز بكهن چیرۆك ههیه كه سهرهتاكهی داهێنهرانه و نوێ بێت. بهلاَم ئهمه چیرۆكێك نییه لهو چیرۆكانه. لام وایه تهنها رێگایهك كه بكرێ چێرۆكێك دهربارهی ژیانی هاوچهرخ له كالیفۆڕنیا بنووسین، ئهو كارهیه جاك لهندهن له سهرهتای گورگی دهریادا كردی. ئهم سهرهتایه بۆ ساڵی 1904 شتێكی گونجا بوو. دوور نییه بۆ ساڵی 1969ش وا بێت. لام وایه سهرهتایهكه كه دهتوانێ…
زیاتر









