هیچ كه‌س نازانێ باسه‌كه چۆن ده‌ستی پێكرد. شه‌وی هه‌ینی بوو و ئه‌ودوو جووته (ژن‌و پیاوه )گه‌نجه كه هیچیان ژن‌و مێرد نه‌بوون رۆشتنه رستوورانێكی چینییه‌وه كه جێگه‌ی هه‌میشه‌ییان بوو. ژنه‌كان‌و یه‌كێ له‌و دوو پیاوه زۆر پێشتر زه‌ماوه‌ندیان كردبوو‌و ئێستا بیره‌وه‌ری تهلاَق له زه‌ینییاندا كاڵ ببۆوه. بۆ كه‌سێ كه له ته‌مه‌نی چل ساله‌یی نزیك ده‌بێته‌وه ژیانێكی نائارامی بووه زۆربه‌ی شته‌كان ده‌بێ به مێژوو. باس باسی مناڵ بوون بوو. ژنه‌كان مناڵیان هه‌بوو و ئه‌و پیاوه‌ی به ته‌مه‌نتر بوو له ژیانی هاوسهرێتییدا كه ئێستا ببوو به رووداوێكی مێژوویی ببوو به باوك. ته‌نها ژنه‌كان قسه‌یان ده‌كرد.وه‌ك كچه عازهبهكان به‌ارمبه‌ر یه‌ك دانیشتبووون و قسهیاندهكردو پێده‌كه‌نین.
كنستانس وتی: كه بۆ یه‌كه‌مجار مناڵم بوو هه‌موان به سرووشتی مناڵیان ده‌بوو. دایكم ترسابوو. هه‌ر بۆیه مناڵه‌كه‌ی ڵا دوور خستبوومه‌وه. ده‌مزانی سه‌ر به به‌ره‌ی نائاگای كۆنه. من چاوه‌ڕوانی شێوه‌یه‌كی مناڵ بوون بووم كه هیچ كات ئه‌زموونم نه‌كرد. ئه‌وه‌ی ئه‌زموونم كرد ئه‌وه بوو كه ئێش‌و ئازاری مناڵ بوون هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ر 4 ده‌قه جارێ ده‌ستی پێدهدامو ئه‌وه نه‌بوو سه‌ره‌تا هه‌ر بیست ده‌قه جارێ بێت‌و دواتر خێراتر بێته‌وه‌و من خه‌ریك بوو له ترسا دهمردمو وادیار بوو مێرده‌كه‌شم كه خه‌ریك بوو منی ده‌گه‌یانده نه‌خۆشخانه نه‌یده‌توانی كاتی شۆفیری چاوی به ته‌واوی له جاده‌كه بێت‌و دواتر 36 سه‌عات ئازارم كێشابه بێ هیچ ده‌رمانێكی ئازار شكێن و سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌نده بێ هێز بووم كه دڵمك خه‌ریك بوو ده‌وه‌ستا. كه خه‌ریك بوو منداڵم ببێ نه‌مده‌توانی بنقێنم. وه‌ك حه‌یوانێ دهمقرووسكاندهوهو مێرده‌كه‌م دووجار له سه‌ر خۆی چوو و سه‌ره‌نجام سزاریهنمیان كرد‌و راست ئه‌و شته‌ی كه لام وا بوو ده‌بێ پارێزی لێ بكه‌م. خودایا! به‌د به‌خت ببووم.. مرین وتی: هه‌موو ئه‌مانه راسته بهلاَم ئه‌نجامه‌كه‌ی ببوو به‌وه‌ی كه تۆ ببووی به خاوه‌نی منداڵێك.
راسته ئه‌وه‌ش هه‌یه ده‌بی به دایك! ده‌بی به دایك. مرین وتی: له منداڵی یه‌كه‌مدا منیش زۆرم ئازار هه‌بوو. بهلاَم نه‌ك وه‌ك تۆ. به پێچه‌وانه‌وه له مانگه‌كانی یه‌كه‌می سك پڕ بوونمدا ئه‌وه‌نده نهخۆشو خه‌مۆكی‌و ترسابووم كه هه‌رچه‌ن پێم خۆش بوو به شێوه‌ی سروشتی مناڵم ببێ، بهلاَم كه‌س ئه‌وه‌ی پێ باش نه‌بوو. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی له بیری خۆم برده‌وه. مناڵبوونهكهم به فۆرسیس بوو. خۆ ده‌زانی چۆنه. ئاخ! له‌و حاڵه‌ته بێ گیانه‌دا كه به هۆش هاتمه‌وه‌و هیشتا به‌نج به‌ری نه‌دابووم مناڵێكیان پێ دام‌و وهم زانی ئه‌و مناڵه خۆمم. مێشكم تێك تێك چووبوو. هه‌موو شتێكم لێ تێك چووبوو و وه‌مزانی منداڵه‌كه خودی خۆمم. كۆنستانس وتی: ئاخ! ده‌زانم چی ده‌ڵێی. من كه كچه‌كه‌م بوو وه‌ها بووم. خهیالاَتی ببووم. ئه‌م خهیالاَنه سه‌یرو سه‌مه‌رن. ئه‌رێ. بهلاَم ده‌گوزه‌رن. هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئینسان تووشی به مناڵ به خێو كردنه‌وه دهبێو فێری مه‌مك خستنه ده‌م مناڵ ده‌بێ! كه لێدانێكه فه‌نییه. ژنه‌كان وه‌ك كچانی مناڵ دهحلیركاهوه.
پیاوه‌كان به ئهدهبو بهلاَم كه‌مێكش ناره‌حه‌ت گوێیان دابووه هاوڕێكانیان. مۆرفی، یه‌كێك له‌و دوو پیاوه كه 2 جار زه‌ماوه‌ندی كردبوو‌و جیا ببۆوه‌و چه‌ن مناڵی بوو‌و گه‌وره‌كه‌یان 18 ساڵی بوو، رووی كرده ژنه‌كان‌و وتی: من لێتان ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ده‌تانزانی مناڵ بوون ئه‌وه‌نده ئازای هه‌یه ئاماده بوون مناڵتان ببێ؟
ژنه‌كان به سه‌ر سووڕمانه‌وه لێیان ده‌ڕوانی. كۆنستانس رووی كرده دڵدارهكهیو وتی: زۆر ئێشی هه‌یه مۆرف. تۆ چوزانی مناڵ بوون چه‌ن ئازاری هه‌یه؟
مرین كه لێره‌دا ببوو به كه‌سێكی لۆژیكی، وتی: بهلاَم ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنین كه ئازاری مناڵ بوون زۆر سه‌خته. بهلاَم ئازاره‌كه هه‌موو شت نییه. تۆ هه‌مدیسان ئاماده‌ی مناڵت ببێ؟ به‌ڵێ‘ به‌ڵێ، هه‌مدیسان مناڵم ده‌بوو. من عاشقی مناڵم. مه‌گه‌ر تۆ مناڵهكانتت خۆش ناوێ؟
مۆرفی رووی كرده كۆنستانسو وتی: تۆ هه‌مدیسان منداڵـت ده‌بوو؟ كۆنستانس كه دڵگران ببوو . تۆ خه‌ریكی سووكایه‌تی ده‌كه‌ی. دیاره من منداڵم ده‌بوو.
بۆ سووكایه‌تی؟ من ته‌نها پرسیارم كرد، پرسیارێكی گریمانی
چ شتێ گریمانه‌ییه؟ ئێمه خه‌ریكین ده‌رباره‌ی كچ‌و كوڕه‌كه‌م قسه ده‌كه‌ین‌و تۆ دهیانناسیو لام وابوو خۆشت ده‌وێن. مۆرفی وتی: ده‌زانم ههنو هه‌ر تكیان منداڵگه‌لێكی نازدارن. بهلاَم به ده‌ست هێنانیان ئاسان نه‌بوو، چه‌نه‌ت هه‌وڵدا. تێد پیاوه‌كه‌ی تر هاته ناو قسهكانهوهو وتی:” مه‌به‌ستی مۆرفیش هه‌ر ئه‌مه‌یه.
ژنه‌كان ده‌ستیان كرده‌وه به قسه كردن‌و كۆنستانس ده‌ستی پێكردو وتی: گوێ به! به راستی زۆر ئازاری هه‌یه . وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو له‌شت توێ توێ ده‌كرێته‌وه‌و ده‌بی به دوو له‌ته‌وه.
به‌راستی ئازاری هه‌یه‌و هه‌ر جاره‌و له گه‌ڵ جاره‌كه‌ی تردا جیاوازهوجۆرێكه هیچ كات به شێوه‌یه‌ك نییه كه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ی. به هه‌موو ئه‌مانه‌وه له دواییدا ده‌بی به خاوه‌نی مناڵێ. ده‌زانی خۆ چی ده‌ڵێم؟
مرین وتی: نابی به خاوه‌نی منداڵێ ده‌بی به خاوه‌نی به‌ردی گورچیله‌یه‌ك
مۆرفی چه‌ن مانگ پێشتر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گورچیله زرگار ی ببوو. له شوێنی كاره‌كه‌یه‌وه راسته‌وخۆ به ئامبولاَنس بردبوویان بۆ نهخۆشخاهی زانكۆ. وه‌ها ره‌نگی به رووه‌ووه نه‌مابوو وحاڵی هێند تێك چووبوو هاوكارهكانیو ئه‌وانه‌ی كه به‌و شێوه‌یه دیبوویان نهیانناسیبۆوه. هه‌ر بۆیه پێكه‌نین له‌م ساته‌دا شتێكی عادلاَنه نه‌بوو. بهلاَم ژنه‌كان ایان له قاقای پێكهنینو به دوای ئه‌واندا سه‌ره‌تا تێدو دواتر مۆرف دایان له قاقای پێكه‌نین. ژنه‌كان له دڵه‌وه پێده‌كه‌نین‌و پێكه‌نینه‌كه‌یان ئاوێته‌یه‌ك بوو له گاڵته كردن‌و پێكه‌نین. گارسۆن له‌م ساته‌دا وهسڵهكهی له گه‌ڵ دهوریو پرته‌قاڵێك قاژ كراودا بۆ هێنابوون. كورسییه‌كانی تر چۆڵ ببوون. تابلۆی نئۆنی كه له سه‌ری نووسرابوو ” چێشتخانه‌ی دانگ” له مێژ بوو كواژبۆوه. كه ده‌ستیان كرد به كردنه‌وه‌ی فاڵهكانیان باسه‌كه‌یان خه‌ریك بوو كۆتایی پێده‌هات. بهلاَم مۆرفی كه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری هیچ شتێ نه‌ده‌بوو رووی كرده تێدو وتی: چۆن به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ئازاراه تاقه‌ت دێنن؟ ژن دوای ئه‌و هه‌موو ئازاره چۆن دێلن بۆ جارێكی‌تر مناڵیان ببێ. من تێناگه‌م چۆن شتی وا ده‌كرێ ببێ؟ من دانی پێدا ده‌نێم من بایه‌م نه‌مده‌وێرا.
تێد شانی هه‌ڵته‌كاند.وتی : منیش ناوێرم
تێد له‌وانیتر كه‌م ته‌مه‌ن تر بوو. چه‌ن ساڵ له مرین مناڵتر بوو. ناوچاوی گرژ كرد‌و وتی: ته‌نانه‌ت به بیستنی ئهمقسانهش تێك ده‌چم.
مۆرفی وتی: كه ده‌رۆیشتم بۆ دواناوه‌ندی مامۆستای ئینگلیزییهكهمان به به‌رچاومانه‌وه مناڵه‌كه‌ی بوو. دواتر ههمووگاڵتهیان پێده‌كرد.( به اڵهتێكی كه‌مێ تووڕه‌و تۆزێ گاڵتهیینهوه، بهلاَم من خه‌ریك بوو له ترسا زاورم بتۆقێ. هه‌ر ئه‌و كات به باشی خۆم ناسی. یانی هه‌ر ئه‌و كات كه 16 ساڵم ته‌مه‌ن بوو زانیم ناتوانم ئه‌و ئازاره بچێژم كه دایكم له كاتی له دایك بوونمدا بوویه‌تی.
ژنه‌كان چاوییان بڕیبووه پیاوه‌كان‌و به سه‌ر سووڕمانه‌وه لێیان ده‌روانین. قاشه پرتهقاڵهكهیان به ددان دهكێشاو ئاو پرته‌قاڵ به دهمو لێویاندا ده‌رژایه خوار. پێوهكان ده‌رباره‌ی وه‌سڵی خواردنه‌كه پێكه‌وه قسه‌یان كرد‌و جزدانی پاره‌كه‌یان له گیرفانیان هێنایه ده‌ر. تێد سه‌ری راوهشاندو وتی: ئه‌گه‌ر بڕیار بایه من منداڵم ببایه ئاخ، خواگیان! ئه‌و كات ده‌بووایه گومانم له داهاتوووی مرۆڤایه‌تی بكردبایه.
مۆرفی چاوی له ژنه‌كان داگرت. وتی: ئه‌گه‌ر به من بایه تا ئێستا وه‌چی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان له ناو چووبوون. به‌ردی گورچیله‌یه‌ك به‌سه. تێد پاره‌كه‌ی له جزدانه‌كه‌ی ده‌رهێناو وه‌ك وه‌ره‌قی كایه خستییه سه‌ر مێزه‌كه. لام وایه دان پێدانانێكی ترسنكاكه. من عاشقی ژیانم. دنیا له خوێدا شوێنێكی جوانه. مۆرفی به ناڕه‌زایه‌تیه ده‌ربڕین وتی: من عاشقی مناڵهكانممو مناڵم زۆر خۆش ده‌وێ. له‌م ساته‌دا مناڵكان دایان له قاقای پێكه‌نین. شتێك له ده‌نگ یان شێوه وتی مۆرفییدا بوو كه تێدی هێنایه پێكه‌نین. كوتووپڕ پیاوه‌كان وه‌ك مناڵ كه‌وتنه پێكه‌نین.پێكهنێنێكی زۆر. ته‌نها گارسۆنه‌كه بۆ هه‌ڵگرتنی پاره‌ی نانه‌كه ئارام هاتو رۆشت‌و كه‌س پێی نه‌زانی. ژنه‌كان بێجووڵه وه‌ستابوون، نه چاویان له‌یه‌كتر دهكردو نه له پیاوه‌كان. رووخساریان كێشرابوو وه‌ك ده‌مامك.