وەرگێڕانی شیعر

ڤیێتنام

ڤیێتنام

ن: شێمبرۆسکایا
لە ئینگلیزیەوە: مستەفا زاهیدی

ژنەكە، ناوت چیە؟- نازانم
تەمەنت چەندە؟، خەڵكی كوێی؟ نازانم
بۆچی ئەم چاڵەت لە زەویدا هەڵكەندووە؟ نازانم
چەنێكە لێرە خۆت شاردۆتەوە؟ نازانم
بۆچی گازت لە قامكم گرت؟ نازانم
نازانیت كە ئێمە نامانهەوێت ئازارت پێ بگەیەنین؟ نازانم
سەر بە كام لای؟ نازانم
كاتی شەڕە ئەبێ هەڵبژێریت. نازانم
گوندەكەت هێشتا وەك خۆی ماوە؟ نازانم
ئەوانە منداڵی تۆن؟ بەڵێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button