رۆب گریە 18ی ئاگۆسیتی 1922 لە برێست لە دایك بوو و ساڵێ 1953 بە رۆمانی لاستیكەكان (erasers) نووسینی خۆی دەست پێكرد و كە دواتر كۆمەڵێك نووسینی بە دوادا ها كە دەكرێ لە بەرهەمەكانیدا ئاماژە بدەین بە VOYEUR (1955) ، ئیرەیی بردن(1957) و لە هەزار توێ(1959) و خانووی ژوانگە(1959). كتێبی “رێگایەك بۆ نووسینی رۆمانی نوێ لە داهاتوودا” كە وەك مانیفستی رۆمانی نوێ دەژمێردرێ بەر لەوەی لە فەرانسە بڵاوی بكاتەوە لە ئیتالیا بڵاوی كردەوە. رۆب گریە هەروەها فیلم نامە نووسی رێنە لە فیلمی “ساڵی پار لە مارینیاد” بوو. زۆر فیلمیشی بەرهەم هێناوە هەروەها رێناتۆ بارێلی لە ئیتالیا، دەربارەی كارەكانی رۆب گریە كتێبێكی چاپ كردووە بە ناو “رۆب گریە و رۆمانی پۆست مۆدێڕن”.
“لە بایۆلۆژی و بیركاریدا خوێندنم تەواو كردووە. دواتر چوومە قوتابخانەی نەتەوەیی كشت و كاڵ و لەم بوارەدا كارم كرد و لە گینە و ئانتیلە كۆمەڵێك لێكۆڵینەوەم كرد و سەرقاڵی چالاكییەكانی خۆم بووم. بەڵام بەڕادەیەك سەرقاڵ بووم كە پێویست بوو بۆ بەردەوامی كارەكەم. بەڵام دوای دە ساڵ دەستبەرداری هەموو شت بووم بۆ ئەوەی دەست بكەم بە نووسینی ئەو رۆماننانەی كە كەس بە دڵی نەبوو.”
ئالن رۆب گریە وەك كەسێك كە چاو لە ژیان دادەگرێت، بە شێوەیەك گومان ئاوی ئەڵێت:” سەرەنجام من براوە بووم”… پێشەنگی رۆمانی نوێ زۆر ئاسان لە جیهانێكدا كە بە تەواوی لە گەڵ ئەو نامۆیە لە چێشت خانەیەك كە بۆنی خۆش هەموو شوێنێكی گرتۆتەوە باسی خۆی دەكات. تۆزێك بێ تاقەت و زۆر دڵسۆز دیارە، بە تام و چێژەوە خەریكی خواردنی ماسی و كەباب و ئەو خورادنەوە سوو رو سپیانە ئەبێت كە هێشتا گازیان هەیە.
“ناوەندەكانی بڵاوكردنەوە، یەكەم كاری منیان وەرنەگرت.” “شاكوژییەك” كە ساڵی 1953 نووسیبووم. دواتر LES EDITIONS DE MINUIT رۆمانی “لاستیكەكان”ی چاپ كرد.
ئەو كات رەخنەگرەكان زۆر جیدی بوون. لە روانگەی ئەو دادوەرانەوە من نەمدەتوانی رۆمانێكی دیار بنووسم. لە بەر ئەوەی رەوتی باڵزاكیم نەپاراستووە. بەڵام رۆمانەكەی من بە ناو VOYEUR بڵاو ببۆوەو تازە نەدەكرا هیچ بكرێت. لە بەر ئەوەی پێگەم لە چاو پێشتر خراپتر ببوو و من لە سەرچەشنەكانی رۆماننووسی سەدەی 19یەم دوورتر كەوتبوومەوە. بەڵام هیچ نیگەرانی و دڵەڕاوكەیەكم نەبوو لە بەر ئەوەی دەمزانی ریالیسمی بالزاكی یان دیكێنزی، لە گەڵ ئەوەی روو دەدات ناگونجێ و پێویست بوو ئەدەبی نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم بێتە نووسین.
زۆر شت دەكرێ لەم بارەوە بوترێ و قسە زۆرە بۆ وتن كە شێوەی كاركردنی رۆب گریە بۆ گێڕانەوە، كە لە وتارەكانیدا بە ناو ” رێگایەك بۆ رۆمانی داهاتوو” شیكراوەتەوە، زۆر دەنگ و هەرای لێكەوتەوە. بە شێوەیەك لە نیوەی دووهەمی ساڵەكانی دەیەی 50ی زایینیدادا ئەو بوو بە پێشەنگی قوتابخانەیەك كە پێكهاتبوو لە كۆمەڵێك لە نووسەران كە بەشێك نەبوون لە نەریتی گەورەی ئەدەبی فەرانسە و ئینگلیزی و كوت و پڕ بە هۆی ئەم شۆڕشەیانەوە پێگەیان دەركەوت. دواتر چی روویدا ئاغای رۆب گریە؟
كوت و پڕ بووم بە بەرپرسی هەڵەچنی راوێژكاری كەلتووری ناوەندی بڵاوكردنەوەی MINUIT. ناوەندێكی بچووكی چاپ و بڵاوكردنەوە كە لەوێدا گرنگی دەدرا بە بۆچوونەكانی من دەربارەی رۆمان. هەر بۆیە من توانیم ژمارەیەك لە نووسەرانی هاوتەمەن و تەنانەت بە تەمەنتر لە خۆشم كۆبكەوە. “كلۆ سیمۆن” و “مارگریت دۆراس” دووساڵ لە من بە تەمەنتر بوون. “ناتالی سارۆت” بە دایكی من دەژمێردرا. ئەم نووسەرانە پێشتر بەرهەمی خۆیان چاپ و بڵاوكردبۆوە، بەڵام زۆر كەم دەربارەی نووسینەكانیان قسە كرابوو. بەڵام كە هەمووان دەستیان كرد بە بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانیان لە ناوەندێكی بڵاوكردنەوەدا بە یەك شێوەی بەرگی كتێبەوە سپی- شین، رەخنەگران تووشی دڵەڕاوكە و نیگەرانی بوون. ئێمە شۆڕشگێڕ نەبووین. بەڵكوو تاقمێك بووین كە وەك ئەو ترۆریستانەی كە دەیانهەوێ ناوەندی ئەكادێمیای فەرانسە بتەقێننەوە خۆمان دەبینی. یەكەم وتارەكان كە دەربارەی ئێمە چاپ و بڵاو بۆوە زۆر دژ بە ئێمە و نیگەتیڤ بوو. بەڵام تەنها كاریگەرییەكی پۆزەتیڤی هەبو ئەویش ئەوە بوو كە بە خێر هاتنی بەرهەمەكانی ئێمەی دەكرد بۆ ناوەندەكانی بڵاوكردنەوە. بە شێوەیە كە زۆر زوو بوو بە هۆی ناودەركردنی ئێمە. تەواو ناومان دەركرد. رەخنەگرەكان بەردەوام رەخنەیان لە ئێمە و بەرهەمەكانی ئێمە دەگرت و خوێنەرانیش دەستیان كرد بە خوێندنەوەی بەرهەمەكانی ئێمە. كوكتوو جارێك وتی :” لە پاریس گرنگ ئەوەیە مۆدە دەوام بێنێت و زیندوو بمێنێتەوە.” ئێمە ببووین بە مۆد و باو و كەسانی پێشتر باویان نەمابوو. رێك مەبەستم لە مۆدە كەوتنی شتێكە. ئەوانیتریش بەرەبەرە خوێنەریان پەیدا كرد. بە شێوەیەك من ئێستا بە پارەیەك كە لە چاپی كتێبەكانی وەریدەگرم بەڕێدەچم.
من دەزانم ئێوە جگە لە نووسینی چەند وتار دەربارەی بەرهەمەكانی بێكت، لە نزیكیشەوە دەتناسی. بێكت چۆن كەسایەتییەكی هەبوو؟ دەمهەوێ بزانم ئەمە نووسەرە دیارەی ئەدەبی سەدەی بیستەم چۆن كەسێك بوو.
” لە باری كەسایەتییەوە بێكت، هەرچەشنە دیسكۆرسێكی ئەدەبی رەت دەكردەوە. كە دەتبینی دەتبیست خەریكە باس لە دوایین فیلم هیچكاك دەكات و ئەو فیلمەت بۆ دەگێڕێتەوە. بەڵام هەمدیسان دەیڵێمەوە: بێكت هیچكات نەدەهات لە پشت كورسیەك دانیشێت و دەربارەی كتێبەكانی خۆی یان هاوڕێكانی قسە بكات. وەك ئەدەب لە روانگەی ئەوەوە شتێكی پڕنهێنی و گەورە بێت كە نابێ چەنە بازی لە سەر بكرێت. دواتر كوت و پڕ وازی لە خوێندن هێناو گۆشە نشینی هەڵبژارد و درگاكانی لە سەر خی داخست. هەندێ جار ئەو كاتەی بە رێكەوت هاوڕێیەكی دەبینی هەوڵی دەدا خۆی خۆشحاڵ و دڵۆڤان نیشان بدات. ئەم بارە دەروونییە، لام وایە لە بەرهەمەكانی ئەم نووسەرە گەورەدا رەنگی داوەتەوە. باشترین رۆمانەكانی بێكت یان لانیكەم ئەوانەی من بە دڵمە، یەكەم رۆمانەكانی ئەون. واتە “مۆرفی”
تۆ بەرلەوەی شۆڕشییەك بیت، كتێب خوێنێكی زۆر پیشەیی بوویت. كامە بەرهەم و كامە نووسەر كاریگەری بووە لە سەر تۆ؟
لام وایە ئەگەر من بەرهەمەكانی كافكا و فلۆبەرم نەخوێندبایتەوە كە زۆر سەیر منیان دەورووژاند، نەمدەتوانی دەست بۆ قەڵەم ببەم. دواتر من كاتی خۆم تەرخان كرد بە خۆێندنەوەی بەرهەمەكانی جۆیس و بۆرخس و فالكنەر. دڵنیا بووم ئەم نووسەرانە رێگایەكیان دۆزیوەتەوە كە دەبێت لەم رێگادا بڕۆمە پێشەوە.”
ئەمە هەر ئەو شتە كە دەتویست لە وتارە ناودارەكەتدا دەربارەی رۆمان كە تەنانەت بەر لە بڵاوبوونەوە لە فەرانسە، لە ئیتالیا و لە ناوەندی بڵاوكردنەوەی “ڤێری” بڵاو بۆوە، ئاماژەی پێبدەی؟
“بەرهەمەكانی من تەنها كۆمەڵێك وتاری تیۆرین نەك تیۆری رۆمان و لە وەڵامی رەخنەگرێكی فەرەنسیدا نووسراون كە لای وابوو رۆمان دوای باڵزاك گۆڕانی بە سەردا نەهاتووە. بە دەربڕینێكیتر، من لە رێگای ئەم نووسینانەوە دەمویست ئەوە بخەمە روو كە روانگەكانی ئێمە دەربارەی كەسایەتییەكان، كات و ستایل زۆر گۆڕاوەو دەبایە نوێ ببایەتەوە. رەخنە لە من دەگیردرا بەوەی كە وەسفی كەسایەتییەكانمم نەكردووە لە چەن لاپەڕەی كتێبەكانمدا، ئەمە لە حاڵێكدایە بەر لە من كافكا ئەم كارەی كردبوو. تەنانەت لە ئەدەبی فەرانسەدا بە بەراورد لە گەڵ شوێنەكانیتر دوو رۆمان هەبوون كە شێوەی جیاوازیان لە ئاوەڵناوی كەسایەتییەكان بە بەراورد بەوەی ئێمە لە بەرهەمەكانی كەسانێكی وەك دیكێنزدا دەیبینین وەسف دەكەن. هەڵبەت بۆ ئەوەی من بەردەوام ناوی باڵزاك نەڵێمەوەو دووپاتی نەكەمەوە ناوی دیكێنز دێنم.”، “موولی”، “مالۆن دەمرێت” و “وات” كە هەمووان ئەو بەرهەمانەن كە سەر بە رۆمانی نوێن.
ئێوە باسی سارترتان كرد. ئەو كاتەی ئێوە گەنج بوون ئاخۆ بەرپرسایەتی LES TEMPS MODERNES جۆرێك دیكتاتۆرییەتی كلتووری لە فەرانسە زاڵ كردبوو؟
من لە رێگای نووسینەكانی سارترەوەی فەلسەفەی ئەڵمانیام ناسی. هێگل و هایدگەر و هۆسریڵم ناسی، بەم شێوە بوو لە گەڵ دیاردە ناسی ئاشنا بووم كە ئەمە كاریگەری قووڵی لە سەر من هەبوو.”
ئاخۆ ساڵەكانی كامڵ بوونی هونەری رۆب گریە هاوكات بوو لە گەڵ دیكتاتۆری كلتووری لە ژێر كاریگەری سارتر و دواتر بارتدا؟
لام وانییە هیچكام لەم دوو كەسە دیكتاتۆر بووبێتن. سارتر رۆحێكی زۆر پڕلە ناكۆكی هەبوو. لە بەر ئەوەی زۆرجار دەگۆڕا نەیدەتوانی ببێت بە دیكتاتۆر. بە هەمان شێوە، بارتیش دەگۆڕا و جووڵەكردن یەكێك لەو شتانە بوو كە ئەو پێویستی بەردەوامی پێی بوو. سارتر و بارت هیچكامیان دیكتاتۆری كلتووری نەبوون. راستە كاریگەری قووڵیان لە سەر كلتووری فەرانسە داناوە، بەڵام ئەم كاریگەرییانە زۆرجار بە درووست بوونی ئۆپۆزیسیۆن نەفی دەكرانەوە.
چ پەیوەندییەک هەیە لە نێوان ئێوەدا وەك نووسەرێك لە گەڵ چالاكییەكانتان وەك دەرهێنەرێك؟
“هیچ پێوەندییەك نییە. من رۆماننوسێكم و سینەماكارێكیشم. بەڵام من رۆماننووسێك نیم فیلم دروست دەكات. هەروەها سینەماكارێكیش نیم رۆمان دەنووسێت. كە چیرۆكێكم لە زەیندایە لە بەر خۆمەوە هەڵیدەسەنگێنم ئەم چیرۆكە دەیهەوێ ببێت بە كتێب یان فیلم.سینەما لە گەڵ وشەكاندا جووڵەناكات و ناكەوێتە جووڵە، بۆیە حەز بە فیلم نامە نووسی ناكەم. من زۆربەی كات فیلمەكانی خۆم لە ماوەی پێداچوونەوەو مۆنتاژدا درووست دەكەم. بەم شێوەیە دەكرێ بڵێن نووسین ساتێكی داهێنەرانەیە.
سەرچاوە: ماڵپەری دیباچە