بێن لۆری(Ben Loory) چیرۆكنووس و فیلمنامه نووسی ئه‌مریكایی، ئێستا له لۆسانجلس ده‌ژی و یه‌كێك له قه‌له‌مه تازه‌كانی ئه‌ده‌بی ئه‌مریكا. زیاتر وه‌ك چیرۆكنووسێكی پۆست مۆدێڕن ده‌ناسرێت. له گه‌ڵ كاری چیرۆكنووسین و فیلمانه نووسین ، ئاماده‌كاری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیشه.
جارێك پیكاسۆ هاته شاره‌كه‌ی ئێمه و ماوه‌یه‌ك مایه‌وه. ئه‌مه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وه پێش رووی دا. لام وایه هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له وێنه‌كێشان دوور بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه لێره بوو هیچ كارێكی نه‌كرد. پیكاسۆ هه‌مووكات مایكرۆسكۆپێكی پێ بوو به دوای گیانله‌به‌ره ورده‌كاندا ده‌گه‌ڕا.
به‌یانیان ده‌تبینی له ناو گژ و گیاكاندا ده‌هات و ده‌چوو و چاوی بچووك ده‌كرده‌وه‌و ته‌ماشای شوێنێكی‌ده‌كرد. هه‌ركاتیش ده‌یدۆزییه‌وه‌و پێی باش بوو ده‌چه‌مایه‌وه‌و تاقی ده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر باش بایه هه‌ڵی‌ده‌گرت و ده‌یخسته ناو شووشه‌یه‌ك. پیكاسۆ له سه‌روی به‌نزینخانه‌كه‌وه ژوورێكی به كرێ گرتبوو. هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كانی ده‌خسته سه‌ر میزی كاره‌كه‌ی. درگای ژووره‌كه‌ی كراوه بوو و زۆر كه‌م سه‌ری به‌رز ده‌كرده‌وه، ته‌نها چاوی ده‌بڕییه گیانله‌به‌ره‌كان ، ته‌ماشای جه‌سته ناسك و باڵه جوانه‌كانیانی ده‌كرد. كه پیكاسۆ رۆشت، گیانله‌به‌ره‌كانیشی له گه‌ڵیدا رۆشتن. هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌یان رۆشت، چه‌ند دانه‌یه‌كیان مایه‌وه. به وردی هه‌موویانمان تاقی كرده‌وه، ده‌مانویست بزانین بۆ نه‌ڕۆشتوون. ئه‌بێ كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت كه نه‌ڕۆشتوون. به‌لاَم به لای ئێمه‌وه ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك گیانله‌به‌ر بوون وه‌ك گیانله‌به‌ره‌كانی‌تر. ده‌با پیكاسۆ بای بۆ ئه‌وه‌ی بتزانیبا.
گیانله‌به‌ره‌كانمان به شووشه‌كانه‌وه خسته چاڵ و چووین به شوێن كاری خۆماندا. دیسان ژیانی عادی خۆمان گرته‌وه به‌ر. به‌لاَم هه‌ركات ده‌ڕۆمه كتیبَخانه‌ی گشتی و یه‌كێك له‌و كتێبانه هه‌ڵده‌گرم و وێنه‌ی شێوه‌كارییه‌كانی پیكاسۆ یه‌ك به یه‌ك هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه، پێمخۆشه له گه‌ڵ خۆم ئه‌م یارییه بكه‌م.
ئه‌زانی چییه، له ناو تابلۆكانی پیكاسۆدا به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دوای هاتن بۆ ئێره كێشاونی، هه‌مووكات گیانله‌به‌رێكی بچووك هه‌یه. تۆزی دژواره بیدۆزیته‌وه، به‌لاَم هه‌یه. راست وه‌ك خاڵێكی بچووكی ره‌نگی. ئه‌گه‌ر دوای چه‌ند ساعه‌ت ته‌ماشا كردن نه‌تاندۆزییه‌وه ئه‌وه بزانن ئه‌و تابلۆیه هی كاتێكه كه هێشتا نه‌هاتبووه شاره‌كه‌ی ئێمه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر دۆزیتانه‌وه‌و ئارام بوونه‌وه‌و دانیشتن، وه‌ك ئه‌وه وایه پیكاسۆتان به ده‌سته‌وه گرتبێت.