كاترینە وێبر(Katherine Weber)
كاترینە وێبر له دایكبووی12 ی نۆڤه‌مبه‌ری 1955، چیرۆكنووسی ئه‌مریكایی، یه‌كه‌م چیرۆكی ساڵی 1993 به ناوی (Friend of the Family)بڵاو كرده‌وه. یه‌كه‌م رۆمانی ساڵی 1995 به ناوی (Objects in Mirror Are Closer Than They Appear) بڵاو كرده‌وه. ئه‌م رۆمانه ساڵی 1996 چووه ناو لیستی 50 رۆمانی پڕهه‌راو هوریای نووسه‌رانی گه‌نجی ئه‌مریكاوه. رۆمانی دووهه‌می (The Music Lesson) ساڵی 2000 بڵاو كرایه‌وه. ئه‌م رۆمانه به دوانزه زمان وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه. رۆمانی (The little women ) ساڵی 2003 بڵاو بۆوه. رۆمانی چواره‌می كاترینە، (Triangle) ساڵی 2006 چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
پێیان گوت پێویست ناكات دایبییه‌كه‌ی(diaper) بۆ بگۆڕێت. له راستییدا پێویست نه‌بوو هیچ كارێك بكات، خانمی وینته‌ر وتی، چارلز ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ئاغای وینته‌ر ده‌ڕۆن بۆ سینه‌ما، ده‌خه‌وێت و تا گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ڵناستێت. وتی منداڵه‌كه خه‌وی قورسه. پێویست ناكات شووشه‌كه‌ی بۆ پڕبكات. كه ده‌ڕۆیشت داوایان ده‌كرد درگاكه نه‌كاته‌وه سه‌ردانی منداڵه‌كه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درگاكه ده‌نگێكی زۆر ناخۆشی هه‌یه.
(هه‌ریه‌ت)هیچكات منداڵیكی له باوه‌ش نه‌كردبوو، ته‌نیا بۆ چه‌ند چركه ساتێك كه ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان بووه. ئه‌وه‌یش ئه‌و كاته بوو كه دراوسییه‌كیان به ناوی خانمی ئهنتلهر منداڵه تازه له دایكبووه‌كه‌یان له ژێر ناوی ئه‌ندریا پێی دابوو. (هه‌ریه‌ت) هه‌ر له جێگه‌ی خۆی دانیشتبوو و هه‌ر كه خانمی ئهنتلهر منداڵه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به هۆی قورسایی منداڵه‌كه‌وه باڵی نیشته ژان.. ئه‌ندریا ئیستا حه‌وت ساڵی ته‌واوی ته‌مه‌ن بوو و له‌و رۆژه‌ی (هه‌ریه‌ت) گه‌وره‌تر بوو كه ئه‌وی هه‌ڵگرت.
دوای دوو كاتژمێر خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كان كه له‌سه‌ر كورسییه‌كه له ژووری خه‌وه‌كه‌ی به جوانی چنرابوون، ماندوو بوو و دووای دوو كاتژمێر ته‌ماشا كردنی ئه‌ڵبۆم و ره‌سمی زه‌ماوه‌ند كه كه‌سه‌كان جلی جوان و رازاوه‌یان له‌به‌ر كردبوو ئه‌وه‌ی نیشان ئه‌دا هه‌موویان پێویستیان به ئۆرتۆدۆنسی(orthodonture) هه‌یه. تاقه‌تی به‌سه‌ر چوو. هه‌ریه‌ت خۆی تازه له ده‌وره‌یه‌كی دوو ساڵه‌ی ته‌ل كێشی ددانی رزگاری ببوو و زۆر به شێوه‌یه‌كی هه‌ستیارانه له شته‌كانی ده‌ڕوانی، له حاڵێكدا كه‌ناڵه‌كانی ده‌گۆڕی، به وریاییه‌وه به ده‌سكی درگای مناڵاكه یاری ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی داخرابێت. نه‌یده‌وێرا به هێزێكی زیاتره‌وه پاڵ بنێت به درگاكه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌نگی هاتبا منداڵه‌كه خه‌به‌ری ده‌بۆوه‌و ده‌گریا و ئه‌و كات چی كردبا؟
له پشت درگاكه‌وه گوێی راگرت و هه‌وڵیدا ده‌نگی هه‌ناسه‌دانی منداڵه‌كه ببیستێت، به‌ڵام هیچ ده‌نگێك نه‌ده‌بیسترا جگه له ده‌نگی جارجاره‌ی هات و چۆی ماشێنێك له سه‌ر جاده‌كان. نه‌یده‌زانی چارڵز چۆنه. ته‌نانه‌ت نه‌یده‌زانی چه‌ند ساڵی ته‌مه‌ن بوو. باشه بۆچی كه ئاغای وینته‌ر له ناو مه‌له‌وانگه‌كه لێی نزیك بۆوه‌و پێشنیاری پێدا منداڵه‌كه رابگرێت، رازی بوو؟ پێشتر نه‌یبینیبوو، ئه‌وه‌ی كه ده‌یگوت به روخساریدا تێگه‌یشتووه ئه‌توانێت ئه‌مكاره بكات، شتێكی زمان لووسانه بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر كچێك له ته‌مه‌نی ئه‌ودا خۆی له خۆیدا توانای راگرتنی منداڵێكی هه‌بێت.
تا ئه‌و كاته‌ی وینتهرزهكان(ئاغا و خانمی وینته‌ر) ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، هه‌ریه‌ت به‌شی زۆری نوقڵه (ئێم ئه‌ند ئێم)ه‌كانی (M & M’s) ناو قاپی سه‌ر تهپڵهكهی خوارد، سه‌ره‌تا شینهكانی خوارد، دواتر سووره‌كان و دواتر سه‌وزه‌كانی خوارد و ته‌نیا زه‌رده‌كانی هێشته‌وه.
پاره‌یه‌كی زۆریان پێدا و هیچ شتێكیان لێ نه‌پرسی. وه‌ك ئه‌وه‌ی خانمی وینته‌ر چاوه‌ڕوان بێت ئه‌و بڕوات و دواتر سه‌ردانی منداڵه‌كه‌ی بكات. ئاغای وینته‌ر له بێده‌نگیدا به ماشێنه‌كه‌ی ههریهتی گه‌یانده ماڵه‌وه. له به‌ر درگهكهدا پێی گوت، ژنه‌كه‌مم… دواتر قسه‌كه‌ی خۆی خوارده‌وه، دواتر وتی، ده‌زانی چی ئه‌ڵێم، وانییه؟ هه‌ریه‌ت بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای بكات وه‌ڵامی دایه‌وه به‌ڵێ. ئه‌وه‌ی راستی بێت دڵنیا نه‌بوو ده‌رباره‌ی چی قسه ده‌كات، هه‌رچه‌ند تا راده‌یه‌ك تێگه‌یشت مه‌به‌ستی چییه و به‌راست ده‌یهه‌وێت چی بڵێت. له ماشێنه‌كه دابه‌زی و بینی كه به خێرایی لێی دووركه‌وته‌وه.
http://www.vestalreview.net/sleeping.htm